گێڕانەوە وەک مێژوو
رامیار حسەینی
تراژێدیا لە نەبوونی سیامەندا نیە بەڵکو لە بوونی سیامەندی پەسیڤدایە کە هەموو خەجەکان لە باری دەروونییەوە تووشی پاڕادۆکسی ڕزگاری و مرۆڤی ڕزگاری بەخش دەبن و ئەو کاتەیە کە کۆمەڵگا بە شێوەیەکی ئارام و بێدەنگ لەناودەچێت و ئەو کاتەی کە سیامەندەکانمان بێدەنگ و بێ کەڵکن و خەریکی ژیانی ڕۆژانەی خۆیانن و ئەوندەی کە ژیان دەکەن قەت بیر لە ژیان و بیر لە جیهانێکی باشتر ناکەنەوە.
وتوويژ لە گەڵ منوچێهر ئاتەشی
هەڤپەیڤین: عادڵ محەمەدپوور
بە باوەڕی من ئەو بەشەی لە شێعری کوردی کە لە گەڵ کۆیلەتی و چەوساندنەوەی گەلی کورد پێوەندی هەیە، ئێستا لە جیهاندا ناسراوە و رەنگدانەوەی هەبوە. پێویستە بەو حەماسەت و پاڵەوانیی و خۆڕاگرییەی خۆیدا بچێتەتەوە و بیکاتە چەمکی جوانکاری و رەنگ و رووی هونەری پێ بدرێت.
بوومە خۆراکی قرشەکان
کاروان محەمەد فەتاح
دوای نەشتەرگەرییەکەی، بەردەوام ئاوی ڕەش لە چاوانی دێنە دەرێ و بەکارهێنانی قەترەکان ناتوانن ڕێگری لە هاتنەدەرەوەی ئاوەکە بکەن. ڕۆژانە دایکی لە دووکانەکەی نزیکی ماڵیان کیلۆیەک گێزەری بۆ دەکڕێت، ئەم لە جیاتی ئەوەی بیانخوات، قاچەکانی پێ دەخورێنێت. جەستەی تووشی هەستیارییەکەی زۆر بووە و بە قسەی خۆی بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکەی پێویستە بەردەوام بیخورێنێت.
جیهانێکی بەتاڵ لە هیوا
عەتا نەهایی
دووبارەی دەکەمەوە، دادگایی رۆمانێکی کراوەیە و هیچ خوێندنەوەیەک، خوێندنەوەی یەکلاکەرەوە نییە. دەشێ ملدانی «ک» بە مەرگ و کوژران، بە تەسلیم بوون نەزانین، چونکا دەسەڵاتی ئەو سیستەمە بەناو دادوەرییە خوازیاری مەرگی ئەو نییە، بەڵکوو خوازیاری مەسخ و لە خۆ نامۆ بوون و دوور کەوتنەوەی ئەو لە مرۆڤایەتییە.
کورتە شیعرێکی غەمگین بۆڵی بە فارسی و کوردی
وەرگێڕانی لە فارسییەوە: شەویار گولابی
بەم پێڵاوە دڕاوانە
ناگەمە ماڵی مردن!
بە مەرگ بڵێن
با چاوەڕێم نەکات.
رەنگێکی جیاواز لە ساباتی شیعرەوە
ئەحمەد حەقناس
شیعری (غەمگین بۆڵی) ئەو سێوە لاسوورەیە کە هەموو خوێنەرێک گازی خوێندنەوەی لێدەگرێت. لە شیعرەکانیدا قۆناغ بە قۆناغ گۆڕانکاریی تێدا کردوون، زۆر زیرەکانە داڕشتن و مانای لێک نزیک کردۆتەوە. بە ئاشکرا شیعرەکانی بۆ گەمەیەکی خوێندنەوەی زیاتر خستۆتە بەر زەینی خوێنەر.
وێنەی سوریالیزم لە نەتەوەی زێرابەکان
یاسین برایم
کۆد ووێنەکان، لە نێو خودی رستەکان خۆیان حەشارداوەو وەستان وتێفکرینیان دەوێت، هەست دەکەیت لە پێشانگایەکی هونەریدایت. دەکرێت هونەرمەندێکی بە سەلیقەو بە ئەزموون لە نێو وێنەکانی ئەم رۆمانە خۆی بدۆزێتەوە، هەمان وێنەکان جارێکیتر لە رێگەی رەنگەوە نیشانی (خوێنەر + بینەر ) بدات. لە هەمانکاتیشدا کارێکی نوێیەوگرنگیدانیش بە کارو بەرهەم و خەیاڵ و هزرە نوێیەکانیش، لە داهێنان و بەرهەمی نوێترمان نزیک دەکاتەوە، ئەمەش چێژ و سوود بە مرۆڤ دەبەخشێت ئەم رۆمانەش ئەوەندە دێنێ بایەخی پێبدرێت.
ژینگە
عەبدوڵا ناسری
ئيستا نابينی دو باڵدار به جووت
ئاسمان تەنهايه و زەوی رووت و قووت
تەنانه ت كۆتر بە هەموو زۆری
تاك تاك ئەبينی با ببیسی قومری
كوا سەدان پولي بالندەی كوچەر
باشور و باكور رێی ئەگرته بەر
صفحه421 از431