پاییز
شەهلا نووری
بەخۆم دەوت
شاعیرەکان بۆ وەرزی پاییز زیزن
ئەم پاییزە
لە ناو گەڵاسیسە وەریوەکانی سەر زەوی
خۆم دیتەوە
ئێوارەیەکی سارد و سڕی
بە خۆم دەوت بۆ بۆنی پاییزیان لا ئاڵە
ئەزموون وەك ئاخاوتنێك لەناو ژیان
سەباح رەنجدەر
هەمیشە خۆم لە گفتوگۆ و دیمانە ڕۆژنامەوانییەكان بەدوور گرتووە، ئەو دەسكەوتانەی لە بار و بواری شیعرەوە بە دەستم هێناون، دەكرێ بكرێـنە جێگرەوەی هەموو گوتن و نووسینێكی دیكە. هیچ نیازێكی گوتنیشم نییە لە دیمانە ڕۆژنامەوانییەكان بیكەم بە ناوەندی دەربڕین و دركاندن. هەموو ساتە هۆشیاری و نهێنی و هەستكردنەكانی ڕایەڵ و تانوپۆی نووسینیان چنیوم، لە هەناوم خۆیان ڕاپسكاندووەتە دەرەوە و لە دەقەكانم دركاندوومن. خۆ تەرخانكردنیشم بۆ بەرهەمهێنانی دەق بەلاوە گرنگ و ناوەندە. دەق بنەمای پەیوەندییەكان جوان و فراوان دەكات، فۆرمەكانی دەروونیش دەگۆڕێت. سەرەتا شتە گشتییەكان دەدۆزمەوە. دواتر گیانی بزێوی شتەكان دەنووسمەوە و هەستی تێدا دەخوڵقێنم.
خاتوو ریـپـین چـیرۆکنووسێکی ئـۆسترالـییە بۆ منـداڵان
رەزا شوان
سالی ریپین، لە تەمەنی شەش ساڵـییەوە، دەستی بە نووسینی پەرتـووک کردووە. تا ئێستاش درێـژە بە نـووسـین دەدات. زمـانی ئـینگـلـیزی و هـونـەر، بابەتی دڵـخـوازی بـوون. لە قـوتابخـانەی بنەڕەتیـدا، چـیرۆکی دەربارەی ژیـانی خـۆی و خـێزانەکەیـان دەنـووسی، بـە زۆریـش خـۆی وەک پـەرییـەک یـان شـازادەیـەک پـێـشـان دەدا. ئـەو چـیرۆکانەی کە دەیانی نووسین، پـیشانی مامۆستاکانی دەدان، ئەوانیش دەستخۆشیان لێـدەکـرد و بە دەنـگـێکی بـەرزەوە، لـە پـۆلـدا بـۆ قـوتـابیەکـانیان دەیـانخـوێـندنـەوە.
دەڵـێت:"مـن زۆر حـەزم لە نووسینە، ئایا مـن بەخـتەوەر نیـم، کە ئەمـە کاری منە؟
پهراوێزی حهفتهمینی تێكست
نەژاد عزیز سورمێ
لهم دواییهدا، به ڕێكهوت چهند وتارێكم بینی، باوهكو دهمێكه بڵاو كراونهتهوه بهڵام ناماقوولی و شاشی وای تێدا هاتبوو نهمویست بهسهریاندا تێپهڕم. لهو وتارانه دوو وتارم به نموونه هێنانهوه كه جێی سهرنجن، ئهویش نهك لهبهر ئهوهی زانیاریی نوێیان تێدا هاتووه، بهپێچهوانهوه، بههۆی ئهوهی نووسهرهكانیان به خۆدیدهییهكی وایان نووسیوه وهك بڵێی كورد ههر مرۆڤ نهبن
حەوتەوانەی برسییەتی
ئەفراسیاب گرامی
ژینگە بریتییە لەو شوێنەی مرۆڤ تێدا گەشە دەکات و پەروەردە دەبێ و داهێنەر و بونیادنەری ناسنامەی بیۆلۆژیکی، دەروونی و کۆمەڵایەتیی مرۆڤە. ناسنامەی مرۆڤ لە ژینگەی کۆمەڵایەتییدا بریتییە لە: هاوبەشی و بەشداریی لە کۆمەڵدا. واتە مرۆڤ تواناییەکانی، حەز و ئارەزووەکانی لەگەڵ کۆمەڵدا دابەش دەکات و تواناییەکانی ئەو بەهای هەیە. هەستی ناسنامە، هەستی واتاداربوونی ژیان دەبەخشێ بە مرۆڤ. مرۆڤی بێ ناسنامە، بێ ریشە، پەلهاوێشتنە بۆ بێماڵی. برسییەتی لە پێناو بونیادنانی ناسنامە لە کۆمەڵدا دەتوانێ بونیادنەریی کۆمەڵگایەکی بەختەوەر بێ.
کۆمەڵگەی کوردی بەرەو کوێ دەڕوات
دڵشاد کاوانی
داستانی از یورغوس ماکریس
ترجمە از یونانی: رامیار حسینی، یانیس گوماس
زن مطمئن بود کە اشتباه نکردە است. هزارپا تمام این وقت را داشت کە فرار کند. زن انگار کە با یک زن سالخوردە دارد حرف می زند، فکر کرد "بە هر حال این خیلی معروفە کە جانوران مغناطیزە می شوند"؛ مثلا مارها قورباغەها را مغناطیزە می کنند و این را از کودکی بە یاد داشت، از کسی شنیدە بود!
فـانتـازیـا لە وێـژەی منـداڵان
رەزا شوان
کـورتە چـیرۆکە ئەفـسانەییە فانتـازییەکانی ئیـزۆپ، هەریەکەیـان بە وانـەیەکی کورتی رەوشـتی یا بە پەنـدێک کـۆتایـیان دێـت، رووداوەکـانیـشیان لەسەر زەویـدا روودەدەن، پاڵەوان و کارەکتەرە یار و نەیارەکانیان. مرۆڤ و ئاژەڵ و باڵندەن یا دار و درەخـت و شتی تـرن. ئاژەڵ و باڵندە و دار و درەختەکانیش وەک مـرۆڤ قسەدەکەن. بۆ نموونە: چیرۆکی پێشبڕکێی نێوان (کیسەڵ و کەروێشک) بەوە کۆتایی دێت کە (لەخۆبایی بوون دۆڕانـدنە، رۆیشتنی خاوی بێوەستان بـردنەوەیە). یان چـیرۆکی (گـورگ و بەرخـۆلە) ئـەو پەنـدە بـاوە کـوردییەی لەخـۆگـرتـووە کە (زۆر هـات، قـەواڵـە بەتـاڵە).
صفحه8 از439