ڕهنگ له ڕۆژنامهگهریی كوردیدا
نهژاد عزیز سورمێ
له ڕۆژنامهیشدا ههر بهو جۆرهیه. بهكارهێنانی ڕهنگ مانای ئهوه نیه ڕووپهڕی ڕۆژنامه له ڕهنگ وهربدرێ. بهتایبهتیش كه دهبینی ڕهنگهكان هیچ هاڕمۆنیایێكان پێك ناهێناوه. هونهر له چۆنیهتی بهكارهێنانیدایه، له ڕووی دهسنیشانكردنی ڕهنگی تایتڵ و وێنه كه هاوسهنگی و هاڕمۆنیایان تێدا ون نهبێت و ئهگهر به دهزگای پێشكهوتوو و كرێكاری كارامه له چاپ بدرێ، بێگومان لاپهڕهكان ساده و به بزاوت و سهنجڕاكێش دهبن، بهڵام وهك دهبینین ڕهنگ له ڕۆژنامهكانماندا ههرجارهی بههۆیهك هارمۆنیا و هاوسهنگی له دهستدهدا.
یادەوەرییەکانی شاعیرێکی نوێخواز
ناڵە حەسەن
لەنێو ڕۆمانی (خانەقای میرزا)، بەسەرهات و چیڕۆکی عەشقێک دەخوێنیتەوە کە، بێئەندازە پانتایی جوانی نێو ڕۆمانەکەی بەرین و فراوانتر کردووە، چیڕۆکی عەشقێکی پاک و بێگەرد لەنێوان دوو کەسی جوان و پڕاوپڕ لە مرۆڤدۆستی و ڕۆحێکی لێوانلێو لە بەرائەت، ئەو دوو کەسەکەش، یەکێکیان شاعیرێکی نوێخواز و ئەویتریش شۆخ و شەنگترین کچی گەرەک واتە، جەلالی میرزا کەریم و بەهاری کچی غالیب عەربەت. عەشقەکە وەک ئەوەی بە زمانی فرمێسک نووسرابێتەوە ئاکامێکی مەرگاوی و پڕ لە حەسرەت و ژانی هەیە، هەروەکو لە پێشدا گوتم دەکرێت ئەم ڕۆمانەی میران ئەبراهام چ وەک کتێبێکی یادەوەری یان کتێبێکی مێژوویی یان وەک ڕۆمانێک سەیری بکەین.
بچووکترین نووسەری جیهـان
رەزا شوان
ئەلـمەها ئەلـموهـێری لە دایەنگە دایە، بەدەر لە منـداڵانی تر، کە لە تەمەنی (٦ بـۆ ٧) سـاڵ، فـێری خـوێنـدنـەوە و نـووسـیـن دەبـن. ئەلـمـەهـا کـارامـەیی و نـاوازەیی خـۆی نیشانـدا. ئەم لە تەمەنی (٣) ساڵی دایە، بـلیمەتانە فـێری خوێنـدنەوە و نووسین بووە. هـەر لە سەرەتـای ئەمساڵـەوە (٢٠٢٤) بە شـێـوە و شـێـوازێـکی سـەرەتـای نایـاب و سەرکەوتـوو دەستی بە چـیرۆک نووسـین کرد. بە توانای بـەرزی لە زمـانـدا، کەسانی دەوروبـەری سەرسـام کـردووە. ئەلـمەهـا بەوەش ناسـراوە، لە تەمـەنی منـداڵـیـیەوە، بە گـفـتووگۆی تـێڕامانی، هەمـوو کەسانی دەوروبـەری رامـان و سەرسام کردوون.
چەمکی دادپەروەری لە نێوان کەلتوری ئیسلام و مارکسیزم دا
هاوڕێ نەهرۆ
مەبەستمان لەم گوتارە تیشک بخەینە سەر عیدالەتی عومەر و دادپەروەری مارکسیزم وەک لەسەرەتا دا گوتم ئاراستەی دادپەروەری لای ئیمام عومەر ئاراستەیەکە لەدەرەوەوە بۆ ناوەوە بەشێوەیەکی تر بڵێن خۆی کردۆتە نموونەو ئەلگوو کەچی لای مارکس و مارکسیزم ئیش کردنە بە ئاراستەیەک لە ناوەوەیە بۆ دەرەوە، مارکس پەردە لەسەر سیستەمی کاپیتاڵیزم هەڵماڵی، مارکس یاساکانی ئابوری بازار خستە روو وەک داخوازی و خستنە روو (عرض و طلب).
چیرۆک له (نیكۆلای خایتۆڤ)ـهوه
و: نهژاد عزیز سورمێ
كەواتە هەر گورگی گۆرینە، هەرگیز لەو باوەڕەدا نەبووم، كەچی ئەوەی بیرم لێ نە دەكردەوە و بەخەیاڵم دا نەدەهات بە چاو بینم. كاتیرین تاكو خواردی، خواردی، ئینجا كشایەوە بواری گورگیش بدا دەست پێ بكاتەوە، گورگ دەخوا و كاتیرینیش تێیەوەڕاماوە و دەم ئەتەقێنێ! هەموو شتێك ڕوون و ئاشكرایە، كاكەلەبرالەی خۆیان كردووە! ئەو جار تێگەیشتم كاتیرین چ دەكا، بەڵام ناتوانم بە تەنێی حوكم بەسەردا بدەم، چونكە مام باچۆلا ئەو لەعنەتییەی خۆش دەوێ و بە تەمایە بەری بۆ باوێ.
نامەیەکى كراوه بۆ هاوڕێیەکی شاعیرم
ناڵە حەسەن
هەروەها شیعر لەتوانایدا هەیە، بارگاوی بێت بە خەیاڵی زانستی و فەلسەفی و لەنێو مەعریفەیەکی فرەڕەهەند ئیش بکات، دواجار پرسیاری زانستیی و فەلسەفیش بورووژێنێ، بۆیە دڵخۆش بووم بە خوێندنەوەی ئەم دەقە بۆ من وەک ئەوە وابوو بە قەڵەمی جوانیی نووسرابێتەوە، ئیتر هاوڕێی شیعرییم، دووبارە هیوای خۆشبەختی و بەختەوەرییت بۆ دەخوازم، بە ئومێدم لەنێو ڕووبەری شیعر و ڕووبەری داهێنان، قەڵەمەکەت هەر بە بڕشت بێ و سڵاو لە شیعری باڵا.
ئاوڕێکی خێرا لە چیرۆکی کۆترەکان
خەبات رەسوڵی
لەم چیرۆکەدا ناوی ئاژەڵەکان وەک کۆتر، پشیلە و واشە سێمبولی لایەنە جۆراوجۆرەکانن، بۆ نموونە واشە هێزێکە کە کەس لە قووڵایی ئاسمانیش دەستی پێی ڕاناگات و، چی بوێت دەیکات. پشیلە هێزێکی بچووکە کە دەستی خۆی دەوەشێنێت و، بەشی خۆی دەپچڕێت و دەڕوات، بەڵام دەستت پێی ڕادەگات و دەتوانی پێشی پێ بگری و شەڕ کردن لە گەڵی زەحمەتە بەڵام مەحاڵ نییە. کۆتر هێمای لاوازی و دەستەوەستانییە. کۆترباز پارێزەرە هەرچەند زۆریش سەرکەوتوو نییە.
لە بەرزەخدا
فەڕۆخ نێعمەتپوور
بێگومان ژیان خۆی لەخۆیدا، بە بێ وردبوونەوە و رۆچوون لە دیاردە وردەکاندا، جوانی و شکۆیەکی مەزنە. ژیان ئەوەندە دێنێ کە بۆی ببینە شاعیر و لەپێناویدا بژین. مرۆڤی ئەم سەردەمە پێویستیی بە رۆحێکی دادائیستی و ریلکەییە. دادائیستی بۆ رەدی هەموو ئەو شتانەی وا ئەم جۆرە سەردەمەیان خوڵقاندووە و، ریلکەیی بۆ ئەوەیکە لەناو ئەم شتانەیش دا ئەو جوانی و شکۆ شاردراوەیەیش ببینین وا پێویستمانە بۆ بەردەوامی.
صفحه11 از431