هەمیشە موسافیر (بەشی یەکەم)
رەسوڵ سەفەریانی
"خۆشەویستم! بەڕاستی ژیان بە بێ تۆ لەلام وەک دووری و نامۆێی لێدێت و چرکەکان قورس دەبن، بەڵام کە لەلاتم، ئاگام لە سەعات و روژیش نییە. تۆ وەک نیشتمانی، لە ئامێزتا ئارام وئۆقرە دەگرم. بۆنی تۆ مایەی قەرارمە، بۆیە من پێم وایە تۆ نیشتمانی منی. تەنیا لەلای تۆ هەست بە ئاشنایی و ماڵە خۆ دەکەم.
ژانری شێعر و گرفتەکانی
محەمەد ئەدیبی ـ بۆکان
لەم یەک دوو دەیەی ئاخریدا شێعر و هۆنراوە داکشانی بە خۆیەوە بینیوە و شەیدایانی هۆنراوە وەک جاران مۆمی هەستیان بە ئاگری ئەوێستایی شێعر داناگیرسێ و شەپۆلانی پڕ لە جۆششی شێعر تاسە و مەیل کەیل ناکەن. بۆچی وەک جاران خوێنەران بە لەزەوە هەڵناکوتنە سەر سنگی شێعر و لەو خوانە پڕ پیت و بەرەکەتە داوای بەش و حەسانەوە ناکەن.
رۆژی جیهانی دژی سزای کوشتن
لە سویدیەوە: سایتی قەڵەم
"چیارا سانگیورگیو" کارناسی بەشی سزای کوشتن لە ئەمنێستی ئینتێرناسیونال دەڵێت: جێگەی داخە هێشتاکە وڵاتانێکی زۆر لەسەر ئەو بۆچونە هەڵەیە راوەستاون کە پێیان وایە کوشتنی مرۆڤ لەسەر ئەو تاوانە دەبێتە هۆی کۆتایی هێنان بە کەسانی گیرۆدە بوو یان کەمکردنەوەی ژمارەی تاوانکاران.
چوار ئێوارە، شکستەکانم دەخۆمەوە.
گۆران رەئوف
ئێوارە دێمە دەرێ، دنیا ساردى ساردە،
هەواى پایزان هەمیشە دڵتەنگییەکى لەگەڵدایە
کەمن خۆشمدەوێت!
ئێستاش هەروایە،
بێدەنگییەکى ترسناک لە کوچە و کۆڵانەکاندا هاژەیان دێت.
تاسەى خودا
سەباح ڕەنجدەر
لە یەکەم خەڵوەتدام و سەرگەرمى خۆشەویستى خودام / خوداى ناو تەورات/ خوداى ناو ئینجیل/ خوداى ناو قورئان/ تەورات و ئینجیل و قورئان باسى خودایەکم بۆ دەکەن خۆشم بوێ / گەشەى ڕۆح لەدوا خەڵوەتدام و ئەم خۆشویستراوەم بۆ ورد ناکرێتەوە / بولبولێک لەپاڵ گوڵێکدا دڕکى لەژێر پێیەکانى لاداوە / تاسەى خۆى بۆ دەنووسێت و پێى دەڵێت
کلیل
رەسووڵ سوڵتانی
پار لەگەڵ هەڵگیرسانەوەی شەڕ ئێوارەیەک چەک و رەختی لەخۆی دابوو و هاتە بەردەرگا بۆ ماڵاوایی. گوتی: ئەوە رێی هات و نەهاتە. دەڕۆم. ئەگەر هاتمەوە و چاوم پێت کەوتەوە زۆر شت هەیە بۆتی باس دەکەم، ئەگەر نەشهاتمەوە، کلیلی ماڵەکەمم لە فڵانە شوێن داناوە، دەفتەرێکی بەرگ قاوەیی لە ریزی یەکەمی کتێبەکانمدا لە تەنیشت رۆمانەکەی دۆن کیشۆتەوەیە. بیکەوە موو بە موو هەموو شتێکم تێدا نووسیوە. ماچم و کرد و رۆیشت.
چەند شیعری تورکی
وەرگێڕانی: هاوڕێ نەهرۆ
دەرگای شانەکان هەمیشە کراوەیە
تامی هەنگوین لە هەموو جۆرەکان، بەڵام
ئەمساڵ هیچ مێش هەنگێک لەروومەتم بوونی نییە
تەماشای هەڵی لە وەسف نەهاتووی خۆم ئەکەم
رێگای کانی
فەڕۆخ نێعمەتپوور
ئێوارە ئەو دەمە بوو وا هەر چرکەیەک هەنگاوێکی گەورەیە بەرەو تاریکیی شەو. هەر چرکەیەک لە گەڵ خۆی دونیایەک رەنگی رەشی هەڵگرتبوو. کچەکە ناهومێدی قورسایی گۆزەکە و تاریکیی شەو و قسە سەیروسەمەرەکانی کوڕەکە، پێی هەڵگرت و رۆیشت. کە گەیشتە قوژبنی دیوارەکەی خۆیان، دوو فرمێسکی روون بە گۆنا ئاڵەکانیدا هاتنە خوارەوە.
صفحه394 از439