دۆگماتیزم ده‌روازه‌ی چوونه ناو توندوتیژی
عه‌لی مه‌عرووفی
ئایینی ده‌سه‌ڵاتخواز ده‌توانێ تا تا ئه‌و جێگایه بچێته پێشه‌وه که بۆ مرۆڤه‌کان وه‌ک نیشانه‌یه‌کی کۆیلهتیو زیانبه‌خش بێت. چونکه به‌ستنەوه‌ی مرۆڤ به ئایینه‌وه هه‌مان ئه‌و رووخساره‌ی هه‌یه که له فۆرماسیۆنه کۆمه‌ڵایه‌تییه سه‌ره‌تاییه‌کاندا مرۆڤی کۆیله‌ی تێدا ده‌بینین که چۆن کۆیله به زه‌وییه‌وه دهبستریتهوهو هه‌ر له‌گه‌ڵ زهوییهکهشدا کرین‌و فرۆشتنی پێوه ده‌کرێ.
دواکەوتن لە کەشتیی نووح
سەباح ڕەنجدەر
ئەى ئاواز لە ڕووى فرمێسکە سارد و گەرمەکانم دامەمێنە
چاوى جیهان کە لەمندا دەبێتە دڵ
سەرەتاى هەفتە بە ئەستێرەى بچوێنە
کۆتایى هەفتەش بە مانگ
لە بەراورددا چاوەڕوانم ئەو شتانەى بەدرزى دڵەوە دێن و دەڕۆن
میشل تورنیه، نویسندۀ سرشناس فرانسوی، درگذشت
منبع: رادیو فرانسە
گاسپار، ملشیور و بالتازار»، «شکرگزاری»، «ژیل و ژان»، «قطرۀ طلائی» و در حوزۀ ادبیات کودکان «جمعه یا زندگی وحشی»، «باغچه ای از گل سوسن» و یا «پادشاهان جادوگر» که برخی از آنها با عناوین دیگری به زبان فارسی ترجمه شده اند، از جمله آثار اوست.
بكوژی باران
عەزیز سورمێ
/ ڕێژنهیهك/ له/ نیوه‌شه‌ودا/ خه‌ونی/
/ له‌بیر/ بردمه‌وه/ نمه‌یه‌ك/ به‌بیری/ هێنامه‌وه/
/ له‌نێوان/ له بیرچوونه‌وه‌و/ وه‌بیرهاتنه‌وه‌دا/ له‌گه‌ڵ/
/ ئاوازه/ شه‌كه‌ته‌كانی/ سرووشتدا/ تێكه‌ڵ/ بووم/
تاوانبارکردن
فەڕۆخ نێعمەتپوور
پەنجەی دەچێتەوە سەر وێنەیەکی تر. کلیکی دەکا. فیلمێک دەست پێدەکا. سەنگەرێک و ئەو سەربازانەی چاوەڕوانی فرمانی هێرشن. بارانێکی قورس دەبارێ و سەنگەرەکان قوڕاوین، تا قۆزینگی پێیش، ئاو،... ئاوێکی چڵکن. ئەفسەرێک لە ژوورەوە لە ناو چوارگۆشەیەکی ژێر خاک‌دا کە بە جوانی بە گوێنی خۆڵ داپۆشراوە، بە ئایپۆدەکەی خەریکی سەیرکردنی فیلمی رووتە.
کەیبانووەکەی ئیفیسوس
لە ئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان
ئەم خانمە پێنج رۆژان بە بێ خواردن لەوی مایەوە و وەک نموونەیەکی درەخشانی مرۆڤایەتی بووە مایەی خەم و پەژارە بۆ هەمووان. کارەکەرە دڵسۆزەکەی ئەم ژنە داماوەی بەجێنەهێشت، فرمێسکێکی زۆری لەگەڵیا هەڵئەرشت و چرای گۆڕەکەی بۆ هەلئەکرد.
بۆ کۆچی دووایی کەریم کابان
تەمەنی پر ئەسرینی دوایین هەنگاویشی نا و، مۆمی ژیانی کوژایەوە و کێلێکیش بە قەد باڵای شەم لە ژور سەری نرا. کۆچی کرد و چووە پاڵ وەلی دێوانە و شریتی گۆرانییەکانیشی لەسەر دیوانەکەی وەلی دێوانە لە دوای خۆی جێ هێشت و بوو بە فرمێسکێک و لە چاوی کوردستان نیشت و، هەستی شێعری شاعیرانی بزواند.
نامەیەکی کراوە بۆ عەبدولڕەزاق بیمار
سەباح ڕەنجدەر
لەدوای ئەم بوێری و سەرچڵییەتەوە، هەرچی نووسینی تۆم لە ڕۆژنامە و گۆڤار و کتێبەوە کەوتبێتە بەرچاو، پێش ئەوانی تر بەسەریدا دەکرێمەوە و دەیخوێنمەوە. جەستەیەکى بێ هێز و لاوازت هەیە، سەربارى ئەم بارەش بوێرى و سەرچڵیت بۆ ئەدەب لەوپەڕى هێز و وردى و نەفەس درێژى تەندروستیدایە.
صفحه392 از445