دوای مردن لە دەریادا نوقم دەبن
پەرویز زەبیح غوڵامی
دوێنێ
لە دوێنێدا بینیم
پزیشکەکان
ماسییەکیان لە سۆنۆگرافییەکەیدا بینیبووەوە و
لە ترسان
دی پزیشک نەبوون
کە لە دوێنێ هاتمە دەرێ
هەموو کەسێ
لە دەریادا نوقم ببوون
تەنانەت دەریا.
ئاودەست
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان
نازانم چۆن بوو کەس نەیبینین، خێرا بە مڵچەمڵچ نەختێک گۆشتی ساردی مریشک و پەتاتەی کوڵاومان خوارد، چامان بەسەرا کرد، ئیتر باری خۆشی قسەکردنمان نەمابوو. تەنیا حەزمدەکرد وەک سەگ حەچولوور کەم. خۆزگەم دەخواست کەسێک بهاتایە و ببوایە بە هاوڕێم و بیوتایە کە من کەسێکی بێکەڵک نیم تا خوشکم ئەوەندە لەمن بێزار نەبوایە.
مارسل پروست
مصطفی خلجی
تأکید بر نیروی زمان که اساس رمان در جست وجوی زمان از دست رفته را تشکیل می دهد، از نظر مارسل پروست به واقعیت کثرت می بخشد و آن را دست نیافتنی می کند. با این حال، خواندن در جست وجوی زمان از دست رفته، فقط افسوس و حسرت به بار نمی آورد، بلکه به عقیده منتقدان ادبی، این رمان، به نوعی دستیابی تدریجی به واقعیت است.
وتووێژ لە سەر رۆمانی "باڵندەی بریندار، ماسی سەرسام"
ئامادەکردنی: ئارام سدیق
بوون زۆرتر لە رەگەزی سوور دەکا، رەنگە هەر لەبەر ئەمەیشە کە تەنانەت خوڵقێنەرەکەیشی هیچی لە دەست نایەت لە ئاست ئەو هەموو نەهامەتییەی بەشەر. خوڵقێنەر لە شوێنێکی سوور دەژی. مرۆڤ تا ئەم ساتە وەختەیش دەیەوێ بیگۆڕێ، هەر بۆیە هەندێ کەس وەک باڵندەی بریندار بۆی دەفڕن و هەندێ کەسی تریش وەک ماسی سەرسام کون و کەلەبەری ئەو ژێرژێرانەی بۆ بەیەکا دەدەن، بەڵام...، بەڵام ئاکام؟...،... هەوڵێک کە هێشتا درێژەی هەیە.
"میرنامە"و بەهانەى نووسەران
محەمەد نەبى
ئەگەرچى ئەم رۆمانە باسى ئەحمەدى خانى و سەردەمەکەى دەکات، بەڵام بەدەر نییە لە رەخنەگرتن لە واقیعى ئێستاو رۆچون بەناو واقیعى ئێستاى ئەم مەملەکەتەدا، بەو واتایەى نووسەر پەناى بۆ سەردەمێکى مێژوویى و کەسایەتییەکى دیارى مێژوو بردووە، بەڵام ئەمەى بۆ سودبینین بووە تا ئەم سەردەمە روونتر بخوێنێتەوەو، ناخى خۆى پێ دەربڕێت، نەک گێڕانەوەیەکى مێژووئاساى تەقلیدى بێت.
زەمەن لە گێڕانەوەدا
فەڕۆخ نێعمەتپوور
وەک گوترا بە هۆی فۆڕمی هاوبەشی "ئیستا" و "داهاتوو" لە زمانی کوردیدا، گوێگر ئەو سەرنجەیشی تێدا دروست دەبێ کە رەنگە ئەمە چیرۆکێک بێت کە بەڵێنە لە داهاتوودا رووبدات و بۆیە ئەندێشەی بەرگری کردن لە روودانی کارەسات تێیدا پێک بێت. بە گشتی ئەگەرچی گوێگر دەزانی کە چیرۆکەکە سەرەڕای بە کاربرانی فۆڕمی ئێستا لە راستیدا رووی داوە و ئیدی تەواو بووە، بەڵام جوڵەیەکیشی (لە فۆڕمی ئەندێشە) تێدا پێک دێت بۆ کردەیەک لە پێناوی گۆڕینی حەقیقەت.
منداڵهکان و گهورهکان
وهرگێڕ: مهنیژه میرموکری
تهتهر ههواڵی هێنابۆوه که باوکیان له خاکی ئیتالیا پهکیکهوتووه. شتێکی نامۆ، نوێ، بێگانه که هیچ بۆ تێگهیشتن نەدەبوو له بهرامبهرییاندا قووتببۆوه. بهرز و پان لهوێ ڕاوهستابوو. نه ڕوخسار، نه چاو و نه دهمی ههبوو. خهڵکی هیچ شوێن و مڵکی هیچ شتێ نهبوو. نه هی ئهو ژیانه پڕ له ههڵا و ههنگامهیهی بهر دهرکی کلیسا و نه هی شهقام. نه هی ئهو تاریکییه گهرمهی شهوه دوورهکان و نه هی چیرۆکهکان.
تسالی
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان
ئەم چەرۆکییانە کاریان بەسەر سپی پێستەکانەوە نەبوو. ئەو کاتەی کە رێبوارێک پێی وتن کە سەرۆکەکەیان لەگەڵ سپی پێستەکان کاغەزی واژوو کردوە، چەروکییەکان پێی پێکەنین. بەڵام کاتێک زانیان سەرۆکەکەیان زەمینەکانیانی داوە بە سپییەکان، بێدەنگ بوون.
صفحه422 از436