ژیان لە نێوان ماناکردن و بێ مانایی دا
دڵشاد کاوانی
مەسەلەکە ئەوە نییە کە ژیان مانادارە یان بێ مانا. بەڵکو هەر ئەم باوەڕە سەرەتاییەیە کە ناگاتە قووڵایی دڵی مرۆڤ. ئەم باوەڕە فێریان دەکات کە ئەو ئازارانەیان خۆشبوێت کە لەگەڵ مرۆڤبووندا دێت. بەڵکو هەر ئەم باوەڕە سەرەتاییەیە کە ناگاتە قووڵایی دڵی مرۆڤ. ئەم باوەڕە فێریان دەکات کە ئەو ئازارانەیان خۆشبوێت، کە لەگەڵ مرۆڤبووندا دێت. بەڵکو هەر ئەم باوەڕە سەرەتاییەیە کە ناگاتە قووڵایی دڵی مرۆڤ. ئەم باوەڕە فێریان دەکات کە ئەو ئازارانەیان خۆشبوێت کە لەگەڵ مرۆڤبووندا دێت.
من و دیوار
فەڕۆخ نێعمەتپوور
دیوار کە هەر رۆژەی لە شوێنێک و هەر ساتەی لە لایەکییەوە بە سەریدا دەپەڕیمەوە، ئێوارەیان گریان و ناڵان گلەیی و گازندەی دەبردەوە لای دایکی. خوا زەخمەکانی برین پێچ دەکرد، دڵنەوایی دەدایەوە و بە دەم گێڕانەوەی چیرۆکە ترسناکەکانی دێوی رەش و دێوی سپی دەیخەواندەوە... بە هومێدی رۆژێکی باشتر بۆ سبەی.
قرمز و غلیظ
کاوه نعمت پور
وقتی که داخل خزینەی کثیف حمام عمومی می شدند هنوز هوا تاریک بود. مادر آرام در گوش دخترش گفت «به هیچکس توجه نکن... گوشا کر چشما کور... خودتو به نشنیدن و ندیدن بزن» دختر سرش را به نشانەی تایید تکان داد و سرش را داخل آب کرد. ناگهان درد ناخوشایندی را در شکمش احساس کرد. کمی سرش گیج رفت. با خود گفت نه الان وقتش نیست. خودش را جمع و جور کرد. سنگینی نگاه ها را برروی خودش حس می کرد. پچ پچ های زنانه را می شنید و مثل سوهان روحش را خراش می داد.
شـوانی بۆشـایی
و: نهژاد عزیز سورمێ
برادهر!
ههوری ڕهشن
له دڵ دا دهبارن
ئێمهش به چهتره بچكۆلهكانمانهوه
ڕا دهكهین
جیهان به شیعری خهمبارهوه
تهنگ بووه
توولەڕێکانی پاییز
ئیلهام موڕادی
توولەڕێیەکان حەز دەبەنەوە سەر دوا نشینگەی هەناسە
لێوم بە هەناسەکانتەوە
سەرگەردانە و
چاوم مۆمی هیوا کز کز ئەسووتێنێ
لە شوێنکی ئەم چیرۆکەدا
قەتار
رەسول سەفەریانی
من بەرەو مەکتەب دەچووم و ئەویش بەرەو ئیش، بەڵام رێگاکەمان لە یەک هێڵدا بوو. تەنیا دوو دەققەی مابوو بۆ هاتنی قەتارەکە. من بە پیی عادەت نازانم لە شوێنێک راوەستم و چاوەڕێ بم، بۆیە ئەمسەرو ئەوسەرێکم لەبەر ویستگەکەدا کرد. قەتار هات و سوار بووین. وەک هەمیشە چووم رۆژنامەیەکی"مێترۆ"م هەڵگرت و پێکەوە چووین لە سەر یەكێک لەوشووێنە دوو کەسیانە دانیشتین. قەتار وەک هەمیشە بێدەنگی بەسەریدا زال بوو. زۆربەی خەڵک یان رۆژنامەیان دەخوێندەوە یان کتێب یان چووبوونە نێو موبایلەکەیان و خەریکی خوێندن یان بە شتێک سەری خۆیان قاڵ کردبوو. لەم وڵاتە، بەتایبەت بەیانیان، نێو پاس و قەتار رەنگ و بۆنی کتێبخانەیان هەیە. خوێندنەوە و بێدەنگی. کەس سەیری کەس ناکات، زۆر جار ئاگات لینییە کێ لە پەناتەوە دانیشتووە.
سەد ساڵی تر
فەڕۆخ نێعمەتپوور
جەماوەرەکە بێدەنگ دەبن. کاک شیروان درێژەی دەداتێ. دەڵێ سەد ساڵی تر زۆربەی ئەم خانووانە نامێنن، کۆن دەبن یان دەڕمێن، شار دەکشێ و گەورەتر دەبێتەوە، چەمەکەیش گەر وشک نەکا ئاوەکەی یەکجار کەم دەبێتەوە، دەبێ بە جۆگەلەیەک، شوێنێک بۆ مەلە و پیاسەی مێش و مەگەز، هەروەها بۆ ئەو مارمێلکانەی وا رەنگە بەشێکیان لە نەوەی ئەو مارمێلکانە بن وا تەرم و مەیتی ئێمەومانایان خواردووە. بۆیە بۆنی ئێمەیان لێدێ و، چاوەکانیان جاری وایە لە چاوی ئێمە دەکەن، وەک ئێمە هێشتا لایان وایە مردن هێشتا زۆری ماوە و ساڵەکان ئەوەندەیش سامناک نین.
تووڕەیی
سەردار جاف
لە تۆزی پێتا تەماشای منکە چۆن کڕنووش بردووم
بە باڵات دەزنێم لە خەرەند نەتلێم موبتەلام ئەزيز
دەردی سەوداييم چەن کوشندەيە کەس پەی پێ نابا
مينا گەڵای زەرد سەمای مەرگمە بەرایی پايز
صفحه15 از414