زمـانی كـوردی له یـاسای به‌ڕێوه‌بردنی...
نه‌ژاد عزیز سورمێ
لێره‌وه ئه‌وه‌ی له مادده‌ی نۆیه‌می یاسای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی عێراق دا هاتووه (كه له دوایشدا له ده‌ستووری عیراق وه‌ك زمانێكی فه‌رمی ناسێنرا و چه‌سپێنرا) له ناسینی زمانی كوردی وه‌ك زمانێكی ڕه‌سمی عێراقی فیدڕاڵ به هه‌موو مانایه‌ك كه زمانی ڕه‌سمی پێ لێك ده‌درێته‌وه نوخشه‌ی ئاینده‌یه‌كی پرشنگدار و گه‌شمان بۆ زمان و كولتوری كوردی پێ ده‌دا. لێ به‌داخه‌وه خۆمان تا ئه‌وڕۆیش نه‌مانتوانیوه وه‌ك پێویست تا سنووری ئه‌وپه‌ڕی به‌هره‌ی لێ وه‌ربگرین و به‌نه‌خشه و پلانی تۆكمه و سه‌رتاپاگیر له ماوه‌یه‌كی پێوانه‌ییدا وابكه‌ین زمانه‌كه‌مان (كه پێویست ده‌كا به‌هایه‌كی پیرۆزی لامان هه‌بێت) بیگه‌یێنینه ئه‌و ڕاده‌یه‌ی زۆربه‌ی تۆخم و ڕه‌گه‌زه‌كانی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا و زاراوه‌ی نوێ قبووڵ بكا.وه‌ك هه‌موو زمانی دنیایێش له‌گه‌ڵ ڕه‌هه‌نده نوێیه‌كانی سه‌رده‌مدا بێته‌وه.
دووا هەناسە
رەسوڵ سەفەریانی
نەمدەزانی چی بووە، یان قەرارە چی بێت. دەمزانی هەمووان چاوەڕوانی شتێکن. لەم سەر بۆ ئەوسەری ژوورەکە هاتووچۆم دەکرد. جار و بار لەبەینی کەسەکانەوە سەرێکم دەکێشا و، دەمدی دایەگەورەم بێدەنگ و بێ جوڵە راکشاوە. سەیرێکم دەکرد و، پاشان سەیری بازنەی کەسەکانی دەوروبەری. جێگام دەگۆڕی و، دیسان لە کونێکی ترەوە سەیریم دەکرد. سەیری خەڵکەکەم دەکرد کە دڵتەنگ و مات بۆ دایەگەورەمیان دەڕوانی. چاوەکانی دایەگەورە وشک و بێ رۆح دەیانروانی. کەسی دەدی؟ نازانم، بەڵام هەمووان ئەویان دەدی و، چاوەڕوان بوون.
ئێرەییم دێ
شەهلا نووری
یەکەم کەشتیوانی ژن بۆ سەر مانگ
رەزا شوان
کریستینا لە دوای دەرچوونی لە زانکۆ، وەک ئەندازیارێکی کارەبا، لە سەنتەری فڕینی بۆشایی ئاسمانی لە گۆدارد لە ویلایەتی میریلانـد و لە تاقیگەی فـیزیای کارپێکـراوی و لەسـەر تـیـشکـدانـەوەی ژیـنگەیی لە نـزیک زەوی، لە زانکـۆی جـۆنـز هـۆپکـیـنز بـۆ تاقـیکـردنەوە، لێکۆڵـینەوەی کردووە. هـەروەهـا کـۆچ بە کـرداریی زانـستی لە شـوێنە دوورەکـانی وەک، ئەنـتارکـتـیک، گـریـلانـد و باکـووری ئـەلاسـکا ئـەنجـامـداوە. وەک هاوکارێکی توێژینەوە، لەگەڵ پرۆگرامی جەمسەری باشووری ئەمریکا و ئەنـدازیـاری مەیدانی، لە بەڕوەبەریتی نیشتمانی، لەسەر ئۆقـیانووسەکان و بەرگەهەوا، بە کرداری کـاری کـردووە.
داهاتوویەکی گەش
فەڕۆخ نێعمەتپوور
چاوێکی لێداگرتم و، گوتی جگە لە بەنەخوێنەکەت هیچی دیکەت نەبوو مریشکە قوڵەی پێ ببەستیتەوە!؟ گوتم ئەم هەفتەیە هیچت نەنووسیبوو، هەفتەنامەکە لە واژۆت بەتاڵ بوو. گوتی جا تۆی مریشکباز کارت بەم بەزمەوە چییە… ها پێم ناڵێی،… کارت بە وتاری منەوە چییە!؟ گوتم مریشکەکەم تامەزرۆی خوێندنەوەی بوو! بەم قسەیەم راوەستا. نە پلکەی لێدا و، نە لەگەڵ ماملێ دەنگی هەڵبڕییەوە. گوتم سەرئەنجام خوێنەرێکی دەروەستت پەیدا کرد، مەگەر تۆ باست لە داهاتوویەکی گەش نەدەکرد!؟ گوتم ئەم مریشکەم قنی دڕا و هێلکەکەی هەر بۆ نەکرا،… دەی یاڵڵا وتارێکی تر!
A short Conversation
By : Aninna Sorti & Azad Karimi
Annina Sorti: Great singer sexy voice beautiful songs and also soundtrack
songs from 1990 movies with actor “Mikey Rourke”.
کۆڕی رۆشنبیری لە ئۆسلۆ
بەم شێوەیە هۆگرانی جیهانی رۆشنبیری و چالاکانی بواری تیۆر و لێکۆڵینەوە ئاگادار دەکەینەوە کە رۆژی شەممە ٩ی مانگی نۆڤەمبەر لە لوکاڵی لیندەبەرگ لە شاری ئۆسلۆ، کۆڕێک بۆ بەڕێزان: 'ئاریا ئەحمەدی' لە ژێر ناونیشانی "شوناسی منداڵی کورد لەنێو کۆمەڵگەی فرەنەتەوەیی و فرەکولتووریدا" و، سۆران کۆستە بە ناوی " پێویستی ستراتیژێکی کولتووری و پەروەردەیی بۆ کۆمەڵگەی کوردستانی لە تاراوگە" دەگیردرێ. کۆڕەکە لە کاتژمێر ٣ تا ٧:٣٠ بەڕێوە دەچێ.
پاییز
شەهلا نووری
بەخۆم دەوت
شاعیرەکان بۆ وەرزی پاییز زیزن
ئەم پاییزە
لە ناو گەڵاسیسە وەریوەکانی سەر زەوی
خۆم دیتەوە
ئێوارەیەکی سارد و سڕی
بە خۆم دەوت بۆ بۆنی پاییزیان لا ئاڵە
صفحه4 از436