سیاسەت (١)
لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم
بە گوێرەی بۆچوونی سوسیالیستەکان جیاوازییە چینایەتییەکان تەنیا کاتێک دەسڕێنەوە کە کەس مافی ئەوەی نەبێ بە شێوەی پریڤات و تاکەکەسی خاوەنی فابریک و ئامرازەکانی بەرهەم هێنان بێ و، لە جیاتی ئەمە دەبێ جەماوەر واتە هەمووان خاوەنی ئەم ئامرازانە بن. لە کردەدا ئەمە بە مانای ئەوە دێ کە دەبێ دەوڵەت خاوەنیان بێت. دەوڵەت دەبێ مشوری ئەوە بخوا هەموو کەس بە گوێرەی توانا و حەزەکانی خاوەنی کارێک بێ.
گوڵە نێرگزەکان
وه‌رگێڕانی: سه‌رگوڵ بێتوشی
هه‌ستم ده‌كرد سه‌رم خه‌ریك بوو ده‌ته‌قێ. نه‌مده‌توانی بیجووڵێنم، چه‌ند سه‌عاتێك بوو خه‌وم لێ كه‌وتبوو بێ ئه‌وه‌ی جووڵه بكه‌م. نه‌مده‌زانی چ كاتێكی رۆژ بوو، له‌و كاته‌وه كه خستبوومیانه ئه‌و ژووره‌وه په‌نجه‌ره بچكۆله‌كه‌ی ده‌رگاكه ته‌نیا یه‌كجار كرابۆوه، كه‌سێك سه‌ری به ژووره‌كه‌دا كرد‌و بۆ چه‌ند چركه‌یه‌ك ته‌ماشای نێو ژووره‌كه‌ی كرد‌و دیسان هه‌موو شوێنێك تاریك بۆوه. نه ئاویان هێنا نه خۆراك.
چند شعر کوتاە
علی دستمالی
اسب می رود
همگام با خیال خوب دوست.
بخار می شود زمان
همراه با هر آنچه آشناست
و در غربت ماندگار آدمی
سرخ چهل لایه ای می روید
که نامش انار نیست
و چیزی بر جام دل خش می اندازد
که شمیم گیسوان زن نیست.
دارگوێزەکانی هەورامان
فەڕۆخ نێعمەتپوور
کاتێک دارگوێزەکانی هەورامان نەخۆشیی سەرەتان لێی دان، "رۆناڵد ریگان" سەرۆک کۆماری ئامریکا کە لە ژوورە گەورەکەی خۆی لە تەنیشت ژنەکەی دا خەوتبوو، لەخەوڕاچڵەکا و لە کاتێکدا ئارەقێکی سارد هەموو جەستەی لەخۆگرتبوو، سوێندی خوارد جارێکی تر بە شێوەیەکی جیددی بەرژەوەندیی ویلایەتە یەکگرتووەکان کەوتووەتە بەر مەترسیییەوە و هەربۆیە دەبێ هەرچی زووتر هێرش بکاتە سەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
توڕەیی
لە ئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان
لەو کاتەدا لاوریللا پێی نایە نێو بەلەمەکە و بەر لەوەی لای کەشیشەکەوە دانیشێ، چاکەتەکەی ئانتۆنیۆی خستە لاوە. ئا‌نتۆنیۆ چاکەتەکەی هەڵگرتەوە و لە ژێر لێوەوە کەوتە بۆڵەبۆڵ و پاڵێکی بەهێزی بە ئەسکلەکەوە نا. بەلەمەکە بەرەو قووڵایی ئاوی کەنداو جووڵا. کاتێک گەیشتنە پانایی ئاوی ئارامی دەریا، تازە خۆر هەڵدەهات و یەکەم گزینگەکانی دنیای رووناک دەکردەوە.
بڕیاری حه‌تمیه‌تی مێژوویی
به‌هه‌رحاڵ سه‌ره‌ڕای هه‌موو نه‌گبه‌تییه‌کان، ئێستا له‌سه‌ر شانۆی ژیان ئه‌کته‌رێکی لاکه‌وته هه‌ر ده‌بیندرێ به رواڵه‌تێکی چه‌کداره‌وه که کاتێک دێته گۆ، ته‌نیا باسی مانه‌وه‌ی خۆی ده‌کا. ئه‌و ئه‌کته‌ره شیعریشی زۆر خۆش ده‌وێ، وه‌ها که هه‌موو جیهانی داگیر کردووه. ره‌نگه زه‌رووره‌ت به‌ره‌و ئه‌و حاڵه‌ته‌ی هێنابێت، چونکه به شیعر ژیانی خۆی ناسک کردۆته‌وه. ئیتر پێویسته ئه‌م چه‌کداره شاعیره، مرۆڤێکی مودێرنی بیرمه‌ندیش بێت.
گەشتی ئەمستردام
هێمن بەرزنجی
هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێت گهییشتوومهتهوه ئه‌مسته‌ردام، هه‌فته‌یه‌كه له هه‌مان دۆخی ته‌نیاییی دا، به شوێن كاری تازهوهم، تهلهفزیۆنهكهم داگیرسان، بۆ یه‌كه‌م جار بینیم وه‌فدێك، كه پێك هاتبوون له كۆمه‌ڵێك سیاسیی سواو و قێزه‌ون… سیاسیی درۆزن… سیاسیی بێ شه‌رم، كه ئه‌وانم بینی هاوارم كرد، ئێوه كێن كه ئه‌م ژیانه‌تان ناشیرین كردوه، سیاسییه‌كان؟ ئێوه كێن كه جیهانتان پرِ كردوه له رِق و خوێن و كێشه‌ی ئایینی؟ ئه‌وه‌تا من ههڵفریوی ده‌ستی ئێوه‌م… ئه‌م دۆزه‌خه له‌م وڵاته به‌هه‌شته دا، ئێوه پێتان به‌خشیم.
ئاوێنە
فەڕۆخ نێعمەتپوور
فڕۆکەوانەکە بە دیتنی فرمێسکەکان ئەوەندەی تر شێت بوو. سوێندی خوارد کە گەڕایەوە بۆ وڵات، بەڵێن بێ هەرچی ویسکیی باڕەکانی بەغدایە بیانکڕێ و بە یەک شەو بیانخواتەوە و ئەوسا بۆ رۆژی دوواتر مەستی مەست باسی هیچ و پوچیی شەڕ بکا، باسی ئەوەی کە لەو وڵاتەی ئەو وا بەڵێن بوو بوردوومانی بکا، کچێکی ئەوەندە جوانی لێدەژی لە رەگەزی خودی خۆشەویستی. ئەوەی کە لە سەرۆکەکان گەمژەتر و نامەردتر لە دونیادا دەست ناکەون، ئەوەی کە فڕۆکە تەنیا بۆ تەقلەلێدان باشە و بەس.
صفحه382 از429