خوێن
لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم
دەرەوە زستان بوو. دنکە بەفرەکان بە بەر دەم دارچراکاندا سەماکەرانە دەکەوتنە خوارەوە، تا شار وەک فەرشێک داپۆشن. کاتێک گەیشتە مەیخانەکە، بۆنێک بە لوتیدا هات، بۆنێک وەک زلەیەک کە لە روومەت دەدرێ. داوای لە هەندێ لە پۆلیسەکان کرد هەوایەکی ژوورەکە بدەن. دەرگا و پەنجەرەکان کرانەوە. دە خولەکی دوواتر، دەستی کرد بە پشکنینی شوێنەکە. کاتێک چووە ژوورەوە، بینی تەرمەکە لە سەر زەوی کەوتووە.
ئەدەبیات، موکریانیزم و ڕەخنەی ئیمانێنت
محەمەد محەمەدمرادی
فاتێح سەعیدی هەوڵی داوە لە هەمان مێتۆدی کۆمەڵناسیی ئەدەبیات کەڵک وەرگرێت کە دەکەوێتە ناو گشتیەتی مارکسیزمەوە، بەڵام لام وایە لەگەڵ بیروباوەڕی خۆیدا بڕێک ناکۆکە و لە هەنگاوی یەکەمدا تووشی دوولەتبووێتی و تەنانەت نامۆییشی دەکات. ئەم بابەتە قابیلی گشتاندنە بەو دەگمەن ناسیۆنالیستانەی دیکەیش کە دڵیان لای هونەر و ئەدەب و ڕەخنەیە، چونکە ناسیۆنالیزم لەخۆیدا بەشێوەی ئیمانێنت نە لەناو هونەردا جێگای دەبێتەوە و نە ئەساسەن هونەر لەناو ناسیۆنالیزمدا جێگای دەبێتەوە.
دووەمین پێشوازى
سەباح ڕەنجدەر
چاوى شەهوانى ئەستێرەى شوان/ بە چرپە و هاوارەوە گوتى لەگەڵ تۆمە/ بڕۆ کەژاوەى جەژن و جەنگى ئایینەوە/ پێش تۆ دڵپڕى تر/ دڵگەرم و هۆگربوون بە مەحاڵى هەزار ڕەنگ/ مەحاڵ دوا یار و مەشخەڵ و نوێژى ساتى ساکارى بووژانەوەمە/ هەزار ساڵ لە ڕێگا لەگەڵیدا دەمێنمەوە/ بە نان و ئاوى قوڵفى گۆزە دەژین/ پیتى چامەى باڵندەکانیش چاوى شکۆمەندى ئەوینن/ لە کرمى بن زمانى/جانەوەرى کێوى و/ دێوڕەوشت و/ پەیام شڵەژاو و/ گۆشتدزى پشیلە/ ئاگادارمان دەکەنەوە
ئەو دیوی دیوار
فرخ نعمت پور
لەو رۆژەوە من بۆ ئەوەی گوێ لە گۆرانی بگرم، گوێ بە زەوییەوە دەنێم، هەناسەم کپ دەکەم و سەرتاپا دەبم بە هەست. هەڵبەت تەنیا یەک گوێم. چونکە گوێیەکەی ترم دەبێ ئاگای لە دەرگای دەرەوە بێ. ئەوەی کە نەکا یەکێک بە بێ پرس خۆی بە ژوورێدا بکا و، پرسیاری گەورەی "من چی دەکەم؟" ی لا دروست ببێ. ئەو پرسیارەی کە لە ٧٩ واتە ٥٧ ەوە بووە بە پرسیاری زۆرینەی هەرە زۆری خەڵک.
ئەنالیزەکردنی چیرۆکی عەلی بابا و چل دزەکە
هاوڕێ نەهرۆ
مەرجانە وەک کەسایەتی رۆڵی پوزەتیڤی پێسپیردراوەو لە دوو حاڵەت دا یارمەتی عەلی بابا دەدا: یەکەم وەک کەشف کردنی سیمبولەکەو چەواشە کردنی دوژمن. دووەم، وەک کەشف کردنی گۆزەکانی تەروادە کە بەرۆنی داغ هەموویانی لە ناو دا و، دواتریش بە هۆی سەماوە رابەرەکەیان کوشت.
ئەستێرەکان چیرۆکی ئاشقانە دەگێڕنەوە
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
هەر وشەیەک لە زاری دێتە دەر، ئەو شتەیە من حەز دەکەم کوڕێک پێمی بڵێت... ئەو کچەی خاوەنی دڵی بێت خۆشبەختترینە. ئۆستەین یش لەبەر خۆیەوە بیردەکاتەوە کە هیوادارە کچەکە بتوانێ ئەو ئەشقە ببینێ ئەم بۆی هەیە، ئەگەر نەیبینێ، گەمژەیە و بەس، ئەو دەبێ دەرفەتی بداتێ بۆ ئەوەی پیشانی بدا لە راستیدا ئەو کوڕەیە هەموو کچێک دێوانەی دەبن.
دنیای شگرف پروست
امروزه بسیاری از کارشناسان اعصاب و روان به "عارضه پروستی" باور دارند. این نابهنجاری زمانی روی میدهد که احضار خاطرات یا غرق شدن در گذشته مانند وسواسی بیمارگونه تمام فعالیت ذهنی بیمار را اشغال میکند. خاطرات کهنه و به ظاهر فراموش شده، با چنان فشاری ذهن شخص را تسخیر میکنند که او از ارتباط با دنیای پیرامون ناتوان میشود.
كتێبێك لەسەر كتێب چاپ دەكرێت
ئەم كتێبە بریتییە لە زیاتر لە حەوتسەد وتەی بلیمەت و فەیلەسووف و ئەدیب و زانا و رۆشنبیرانی گەورەی جیهان، دەربارەی (خوێندنەوە، كتێب، كتێبخانە)، دوور لە جیاوازیی ئایین و رەگەز و نەتەوە و توێژەكان. هەروەها زیاد لە سەد وتەیشی، تایبەت كراوە بە بەشێك لە ڕۆشنبیران و نووسەرانی كورد. لەم كتێبەدا مرۆڤی خوێندەوار هاندەدات كە چۆن عاشقبێت بە كتێب و گەوهەری خوێندنەوە.
صفحه385 از429