ژیان بەردەوامە
فەڕۆخ نێعمەتپوور
رێک لە سەر بانیژێکە بوو پێم گوتن. لە گوندی ناو دۆڵەکە. ئێوارە بوو. بەم خۆمدا کێشا، گۆنای خۆم رنی. گوتم بڕیاری گەنجیەتی بڕیار نیە، هەوای سەرە. گوتم گوناحی تەپ و تۆزی ناو کۆڵان و ئەو بنجۆیە بوو وا قەت تاقە قڕان چییە تێیاندا نەدۆزیەوە. بە باوکیانم گوت لە جیاتی دەمنەکەی بن پشتوێنی، کەمێک زیاتر ئاگای لە کوڕەکان بێت. نەمزانی دووکەڵەکان بە چاوی خۆماندا دەچنەوە،... نەمزانی.
ڕووداو و سەرچاوەی سرووشی شیعری
حەکیم مەلا ساڵح
لەم بەرھەمانەدا ھەست دەکرێت، کە شاعیر چاوی سانسۆری لەسەر چۆنیەتی نووسینی خۆی ڕاگرتووە، بۆیە پەنا دەباتە بەر وشە و دەستەواژەگەلێک، کە پڕ لە واتا و دەلالاتی خۆیانن. سانسۆر مەرج نییە چاوی دەستەڵاتداری زۆردار بێت، شاعیر دەتوانێت خۆیشی سانسۆر لەسەر خۆی دابنێت. واتە دەبێت ئاگای لە خۆی بێت، چۆن دەست بۆ وشە و رستە دەبات و شیعری پێ دروست دەکات
سیاسەت (٤)
لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم
لە کۆمەڵگایەکی لەم چەشنەدا گروپی جۆربەجۆر هەنە کە بیروباوەڕی جۆراوجۆریان لە سەر کێشە دیاریکراوەکان هەیە، ئەوەی کە دەوڵەت لە چ بوارێکی دیاریکراودا دەبێ وزەی خۆی تەرخان بکا، بۆ وێنە ئەوەی ماڵیاتەکان لە فۆڕمی یارمەتیدا بدرێتە جوتیاران، یاخود نا، بدرێتە بەشی تەندروستی. لە نێوان ئەم گروپانەدا بیروڕای یەکجار جیاواز هەیە.
دوو کورتە چیرۆک
خەبات رەسووڵی
دوایین دیمەنیك کە لە تۆم لە یادە قامکت خستبووە نێو دمتەوە و دەتمژی. بیست و پێنج ساڵە ئەو وێنەیە لە پێش چاومە. لە پاش ئەوەی باوکت تەڵاقی دام و مێردم بە حاجی کرد،خوا سێ منداڵی دیکەی دامێ، بەڵام هیچیان جێی تۆیان پڕ نەکردەوە. حاجی قەت نەیهێشت بتبینم. پاش بیست و پێنج ساڵیش کە زانی تۆ دێی کوتی دەچم بۆ سەفەر.
سیاسەت (٣)
لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم
بە پێچەوانەی سوسیالیزم و فاشیزم کە گروپەکانی وەک چین و نەتەوە و رەگەز بنەما سەرەکییەکانیانن، هەر بۆیە دەگوترێ کۆلێکتیڤیستی واتە کۆمەڵەیین، سەرمایەداری لە تاکەوە دەست پێدەکا، بە گوتەیەکی دیکە تاک بنەمایەتی. هەر بۆیە سەرمایەداری سیستمێکی سیاسیی تاکگەرایانەیە.
ڕاپێچکردن
پێشەوا کاکەیی
چەند جار گوتم: با نەبمەوە ئەستێرە و ڕاپێچرێمەوە نێو گەردوون / ناترسیت لەوەی شەوێك ڕاخزێم و گشت ترووسکاییم ون بکەم/ چەند جار گوتم: با نەکشێم لە نێو دەستتدا و ڕۆحم بڕووشێت/ ناترسیت/ لەوەی ڕۆژێك بمرم و هەناسەشت لەگەڵ خۆمدا ببەم/ چەند جار گوتم: سەرنجی هەسارە مەدە، خۆ ئێمە هەسارەیێکین/ بۆ دەڕوانیتە مەریخ، چیت داوە لە سەڕاب، نابینیت جیلوە دەکەم
چیرۆکی ئومەوس
لە ئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان
دوڕگەیەک وا لەوپەڕ ئورتیگیاوە ــــ لەوانەیە ناوی گەیشتبێتە گوێت ــــ ئەو شوێنەی خۆری لێ دەگەڕێتەوە. ئەم دوڕگەیە هەرچەندە زۆر بەرین نییە، بەڵام شوێنێکی زۆر جوانە. پرە لە مێگەل و باڵندە و گەنم و شەراب. لێرە کەس بەرەوڕووی برسییەتی و نەخۆشییی کوشندە نابێتەوە، هەر کە پیاو پیر بوو، ئاپوللۆی کەمان زێڕین، لەگەڵ ئارتمیس دێ و بە هێواشی بە ڕمەکەی دەیکوژێ.
باد ما را با خود نیاوردە
رفیق فواد
باد ما را با خود نیاوردە
کە بادی ما را با خود ببرد
عمری سکوت کردیم
جفا کردید
ترانە خواندیم
آوارە گشتیم
فیلم ساختیم
فیلممان سوختە شد
صفحه387 از436