بۆمبی ئەتۆم، هەڕەشەی بەردەوام
وەرگێڕانی لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم
شەشی ئاگوست ١٩٤٥، یەکەمین بۆمبی ئەتۆم لە شەڕدا بەکارهێنرا. ئەمە لە هیرۆشیما رووی دا و لە ماوەی چوار مانگ دا زیاتر لە ١٤٠ هەزار مرۆڤی کوشت. سێ رۆژ دوواتر ئامریکاییەکان بۆمبێکی ئەتۆمی تریان لە ناگازاکی دا کە تێیدا لە نێوان پەنجا تا هەشتاد هەزار مرۆڤی دیکە تیاچوون. لەو کاتەوە ئیتر بۆمبی ئەتۆم بەکارنەهێنراوە.
سهفهر بهرهو ئهودیوی بوون
ئارام سدیق
رۆمانهكه بەسەرهاتی دوو برای خەیاڵی دەگێڕێتەوه، کە سەرەڕای ئەوەی لە دایکێک له دایك دهبن و دوانهن، بەڵام هەر یهكهیان خاوهنی تایبهتمهندی خۆیهتی و ئهوهش لهوكاتهوه دهستپێدهكات، كه ههر یهكێكیان لە یەکێک لە مەمکەکانی دایکی شیر دهخوات و ئەمەش چارەنووس و رێگای ژیانی ئەم دوو برایه له یهكدی جیا دەکاتەوە. رۆمانەکە سەفەری دوو برایە بهنێو بووندا و نووسهر كهشێكی فهنتازی لهنێو فهزای گشتی رۆمانهكهدا خولقاندووه. نووسەر بە جوانی بیرۆکەی فەلسەفی لەسەر ژیان و بوون، به ههناسهیهكی شاعیرانە لهنێو رۆمانهكهدا نهخشاندووه و ههر ئهم زمانه شیعرییه وهكو یهكێك له تایبهتمهندییه دیارهكانی ئهم دهقه دهردهكهوێت.
سەدام زیندوو دەبێتەوە
فەڕۆخ نێعمەتپوور
سەدام کە باوەڕی نەدەکرد کوڕەکانی ئاوەها دووای ساڵانی ساڵ پێشوازی لێبکەن و بەم شێوەیە لە گەڵی بدوێن، بە پێوە کش و مات راوەستا. سەیری کوڕەکانی کرد کە ئیستاکە لە شەبەح و لە تارمایی دەچوون. بیری ئەو رۆژانە کەوتەوە عودەی چلۆن دەمانچەی دەبەست و چلۆن بە دەسکەکەی لە خەڵکی دەسرەواند. چاوەکانی پڕبوونەوە لە فرمێسک، ئەو فرمێسکانەی بە پێچەوانەی ساڵان چیدی نەیدەویست بیانشارێتەوە. چووە تەنیشت درەختێکی خورمای پیر، بە دەستێک خۆی پێدا شۆڕکردەوە.
پەرییە دەریاییەکەی زیننوور
لە ئینگلیزییەوە: موحەممەدئەمین مەجیدیان / روجا مەجیدیان
بەڵام خۆ ئەوە خۆشەویستەکەی لە باوەشیدا خەریکبوو دەمرد، ئەو دەبوو بیگەیەنەتە ئاو. بەرەوخوار لەو سەرەولێژییەدا لەتری دەبرد. لەسەر گژ و گیا و چەقڵ و دڕکاندا، بەلای گابەرد و بان تەختە بەرداندا، بەسەر هەموو ئەو لمە تەڕەی قەراخ دەریادا، بە پەلە هەنگاوی دەنا. بەرزاوئ دەریا بەرەو وشکانی خۆی دەخشکاند. پێڵاوەکانی تەڕ بوون. شەپۆلەکان دران لە قولاپەی، ئەمجار لە پانتۆڵەکەی و پاشان لە کەواکەی.
ئایەتە شەیتانییەکان (١)
لەفارسییەوە: هەرمان بۆکانی
پاشماوەکانی مەعنەوییە، بیرەوەریی پەرش و بڵاو، کەسانێکی وەک توێژی خشۆکان لێرەولەوێ کەوتوو، زمانە زگماکییە بەسەرچووەکان، سنوورە بەزێنراوەکان، قسەی نەستەقی خۆبەدەستەوەنەدەر، تێکەڵەیەکی وەک بڵێسەی کوژاوەی عیشقە ونبووەکان، مانای لەبیرکراوی بەتاڵ، دەستەواژەی بە نەعەرەتەی نیشتمان، ماڵ و سامان، خانوو، ھەموو بەردەبۆوە. لەو دەموساتەدا جوبراییل و سەلدین، کاس و گێژی تەقینەوەکە، وەک بوخچە لە دەندووکی ماسیگرەیەکی خەمساردەوە بەردرانەوە و سەلدین، کە وەک لەدایکبوونی ئاسایی منداڵەکان سەری لە خوارێ لوور ببوو، تووڕە بوو لەوەی کە جوبراییل ملی بۆ ئەو حاڵەتە ئاساییە رانەدەکێشا.
گرێی سپی جێژنانە
فەڕۆخ نێعمەتپوور
سەیری خولە دەکەم،... خولە قون خوار. کە هەڵدەستێ بۆ ئەوەی چقڵ و زبڵی زۆرتر بۆ ئاگرەکە بێنێ، دەلەنگێ،... بە جەستەی خوارییەوە لەو پەیکەرانەی یۆنانی کۆن دەکا وا بە سەقەتی بەجێ ماون. کە دووکەڵەکەی لێدەئاڵێ، رێک لە شوێنی خواری جەستەی، بەشێک لە دووکەڵەکە چڕدەبێتەوە و لەوێدا زیاتر گێژ و لوول دەخوا. وەک بڵێی دەیانەوێ خولە راست بکەنەوە. وەها راست، کە بتوانێ ئاگرێکی وەها بکاتەوە بێ دووکەڵ. تەنیا گڕ،...
نامەیەکی کراوە بۆ ئەحمەد تاقانە
سەباح ڕەنجدەر
نووسین گرینگترین و یەکەم ئامرازە بۆ نەمرکردنی ھەستەکانی مرۆڤ و پێویستییەکانی بۆ بەڕێوەبردنی ژیان... ھەر نووسینە ئەزموونی مرۆڤی نەمر کردووە و ھەست و بیرکردنەوە و ئەزموونیانی پاراستووە و ناھێڵێت ئێمە لە یادیان بکەین. سەرسوڕمانی وشەی ناھێڵێت قەڵغان و زرێپۆشێکە تەنیا داھێنان توانای ڕاگرتنی بەسەر سەری مرۆڤە مەزنەکانەوەی ھەیە. ئاوێنەی داھێنان لە ھەموو ئاوێنەکانی تر تاسەدار و رێ ڕاستترە بۆ ڕاستگۆیی.
آدونیس، شاعرعصیان
حسیب عمار
آدونیس، با تئوری پردازی در زمینه شعر سپید، بیش از دیگران در این جریان نو نقش داشت. دغدغه او از ابتدا، خلق یک زبان تازه بوده. او اولین شاعر عرب محسوب می شود که مفهوم تثویر اللغه یا انفجار زبان را وارد شعر معاصر عرب کرد. از دیدگاه او، زبان برای اینکه زنده بماند، باید توانایی های بی پایانش را بروز دهد. به بیان دیگر، زبان شعری باید در حالت پویایی و تجربه مدام برای دستیابی به معانی تازه و بیرون رفتن از مفاهیم عادی اشیاء باشد.
صفحه406 از445