گاتاکان
سەباح ڕەنجدەر
چاوی شەھوانی ئەستێرەی شوان
بەچرپە و ھاوارەوە گوتی لەگەڵ تۆمە
بڕۆ جەژن و جەنگی ئایینەوە
پێش تۆ دڵزادەی تر
مەست بوون بە مەحاڵی ھەزار ڕەنگ
مەحاڵ دوا یار و مەشخەڵمە
جیاوازییەكـــــانی خوێندنـــەوە
عەبدولموتەلیب عەبدوڵڵا
لە سەر بنەمای ئەو دوو بۆچوونە دەتوانین بڵێین ڕەخنە سەرەڕای ناونانە جۆر بەجۆرەكانییەوە، سەرەڕای شەپۆلە مەعریفییە جیا جیاكانی، لە لایەك كار لە سەر توێكاری دەق دەكات و بە پێی میتۆدێكی دیاریكراو ڕاڤەكانی خۆی دادەڕێژێت، لەلایەكی دیكە بە مانا نۆێیەكەی لەگەڵ دەق دەكەوێتە دانوستان و بە پێی بۆچوونە جیاوازەكانی خوێنەرو ئاستە جیاكانی خوێنەر دەقێكی دیكەی لێدەكەوێتەوە.
مۆسیقا
فەڕۆخ نێعمەتپوور
ئەم دەڕواو بە دەم رێگاوە بیر لە کەسەکانی تر دەکاتەوە. مۆسیقا ئەبەدی و ئەزەلییەکە لە گوێیەکانیدا دەزرینگێتەوە. جەستەی پڕ دەبێ لە سەفەر،... پڕ لە رۆیشتن. پڕ بە دەروونی خۆی دوعا دەکا و دەپاڕێتەوە،... لە مۆسیقاکە، کە خۆزگە ئەوانیش ئەوانەی وا بە شوێن ئەودا دێن، یەکجار بۆ هەمیشە هاوسەفەری خۆیان وەک ئەم بدۆزنەوە.
دڵه بهردهکهت، بۆ ههمیشه دهمێنێتهوه
فهریدوون ئهرشهدی
ههر چی سنووری دونیاس دوورمان بکاتهوه
تۆ دراوسێی بێستانی ڕۆحمی،
بۆنی شهمامهی سینگت
ئارامیی له دارچنارهکانی ئێواره بڕیوه .
ههستێکی نهناسراو
ئێوارانم بهرهو بێدهنگیی بهرد ئهبات .
شێتی و فاشیزم لە هەورەکانی دانیالدا
بەفراو نووری
خاڵێکی تری گرنگی ناو ڕۆمانەکە ئەوەیە، ئەم ڕۆمانەی نووسەر پێچەوانەی ئیشەکانی تری خاڵییە لە کەرەکتەری ژن، تەنیا یەک کچی تێدایە، ئەویش لە کۆتایی ڕۆمانەکەدا بە ڕۆلێکی زۆر کەم ڕەنگ دەردەکەوێت. ئەم نەبوونی ژنە شتێک نییە بە زیانی ژن بێت، یارییەکی نووسەرە بۆ ئەوەی دەریبخات، ئەم دۆخی جەنگ و تاریکییەی تێی کەوتووین، لەدەست کردی پیاوانە.
شیعر و ئەزموون
غەمگین بۆڵی
گەمژەترین کاری نووسیار ئەوەیە، یەکەمین ئەزموونی نووسینی خۆی وەک کتێب چاپ و بڵاوبکاتەوە. بۆیە وەھای دەبینم کە بڵاوکردنەوەی یەکەم ئەزموون کارێکی گەمژانەیە، چۆن وەک ھەر کردەیەکی دیکەی ناو ژیان، شیعریش پێویستی بە ئەزموون ھەیە. ھەم ئەزموونی ژیانکردن و ھەم ئەزموونی مەعریفە و ھەمیش ئەزموونی شاعیربوون.
مەتەرێزیك بە دڕ بوونم دووكەڵ دەكات
هاشم عەلی وەیسی
هیمایەكی چەند سەیرە سینگت
رووت بە بەژنت دا پیاوم
رووت بە بەژنت دا تاساوم
رووت بە بوونتدا فەوتاوم
دڕندەتر لە شێر
و
شەراویتر لە سەنگەرم
دوو کورتیلە چیرۆک
فەڕۆخ نێعمەتپوور
رۆژێکی تر، ئەمیش بە رێکەوت تفەنگێکی تری لە هەمان شوێن دۆزییەوە. هەڵیگرت و بۆ سبەی کردیە شانی و چووەوە بۆ کۆڵان. لەوێ بە هاوڕێکەی گوت: "ئیتر تۆ کوێخا نیت!" هاوڕێ کۆنەکەی کە بە دیتنی تفەنگەکە سەری سوڕمابوو، وتی: "نا هەر من کوێخام. من لە پێش تۆ تفەنگم دۆزییەوە."
صفحه409 از441