وچانێک بەدیار...
ئا: عەلی حەمەڕەشید
گرنگی ئەم پڕۆژەیەش لەوەدایە زۆربەی زانیارییەکان لەلایەن خودی کەسەکەوە (ئەستێرەکەوە) بە نامەی تایبەت بۆ مامۆستا نێردراون لەسەر داوای خۆی، کە بە سەرچاوەیەکی راست و دروست ئەژمار دەکرێت، دواتر مامۆستا نەجمەدین هاتووە خۆی زانیارییەکانی جارێکی تر داڕشتۆتەوە، هەروەها لەگەڵ زانیارییەکانیشدا کۆمەڵێک وێنەی کەسەکە بە جیا و لەگەڵ نووسەر و شاعیر و هونەرمەندانی تردا دانراون کە ناوەکانیشیان لەژێر وێنەکاندا نووسراون.
مهرگ له (بسفۆر)ێدا
و: نهژاد عزیز سورمێ
دوای تۆ
مەرگ و جودایی لە ئەستەمبۆڵێ
گەمەی چاولەڕێی هەڵخەڵەتاوی دەكرد
( مننەوەر) شووی كردەوە و ڕۆیی
ئەوانی دیش پردەكانیان سووتاند
(گەڕان ١٤)
ناڵە حەسەن
ئازادیش ڕووناکییەکی نارنجی نوورانییە
لەنێو ئاوێنە ئاوییەکەی بووندا
لەگەڵ دەرکەوتنی
جووڵە و ژیانی مرۆڤەکان
ئاکتیڤ و گەش و ڕۆشن دەکاتەوە!
سایکۆلۆژیا لە نێوان...
هاوڕێ نەهرۆ
یونگ شارەزایی هەبوو لە ئەفسانەکانی کۆنی ئاینی و سیمبولەکانی، یونگ لە بەرانبەر سێ خاڵبەندییەکەی فروید کەسایەتی یی دابەش کرد بۆ پەرسوناڵا بە واتای دەمامک هەروا کەسایەتی سێبەر و ئەنیما، بەشی مێیەنە لە پیاودا. هەروا ئەنیموس بەش نێرینە لە ئافرەت دا، یونگ پێ وا بوو کە مرۆڤ دەچێ بۆ شین و شایی کەسایەتی دەمامکدار بە کار دەهێنێ کە بگونجێ لەگەڵ ئەو شوێن و کاتە.
زیندان
فەڕۆخ نێعمەتپوور
زیندان وەک لەسەرەتادا خۆی دەنوێنێ، ئەوەندەیش ترسناک نیە. بۆیە دێمە سەر ئەو رایەی کە بۆ ئەوەی دڵ و دەروونێکی وەک فلیکس پەیدا بکەی، دەبێ چەند جارێک بتگرنەوە و بچیتەوە زیندان. ئاخر زیندان و، چۆنیەتی وەڵامدانەوەی بازجووەکان و خۆبینینەوە لە چواردیوارییە تەنگ و تەسکەکان ئەزموونی دەوێ. دانی پیادەنێم کە ترسابووم، هەڵبەت نەک ئەوەندە کە لەو دەرگایە دیسان زۆر خێرا بێمەوە دەر، یاخود ئەوەندەیش خۆڕاگر کە لە هەمان یەکەم چرکەوە بە هاورێ ترسنۆکەکەم بڵێم خۆڕاگر بە هاوڕێ، خۆڕاگر!… ژیانی ئەوەی ناوێ!
ئێوارانە ٦٢
سەردار جاف
جێ ژوانی ئێوارانم سەرەولێژە
مەگەر خودا فريادڕەس بێ
دەنا لە نێو پەتووی مەرگ
ئاوازی خاڵخاڵۆکەی شين دەڵێمەوە
دەربـارەی رۆمـان و رۆمـانی هـەرزەکاران
رەزا شوان
زۆر خوێندنەوە لە کاتی هەرزەکاریدا، دەتـوانێت خـێراتـر و ئاسانتر هەرزەکان بخاتە سەر رێـگای سەرکەوتـن. لێکـۆڵـینەوەکان دەریانخـستووە کە ئـەو هەرزەکارانەی کە جگە لە کتێبەکانی قوتابخانە، کتێبی تر دەخوێننەوە، ئەگەری سەرکەوتنیان زیـاترە لە داهـاتـوودا. هـەرزەکاران بە خوێنـدنەوەی رۆمـان، توانای وشەسازیان زیاتر دەبێـت. ئاستی زیـرەکیشیان بەرزتـر دەبێتەوە. یارمەتی ئەوەشیان دەدات لە داهاتوودا، باشتر بیرۆکەکانیان دەربـڕن. ئاگاشیان لە لایەنە جیاوازییەکانی ژیـان دەبێت و دەشتوانن بە ئاسانی مامـەڵە لەگـەڵ گـرفـت و کێشەکـانیان بکەن.
ئهمنـیـیهتی بـژێـوی
نهژاد عزیز سورمێ
بۆ ئێمه ڕهنگه وێوهتریش بێ، بهوهی چهندین دهشتی بهپیتمان بهشایهدی پسپۆر و شارهزایانی بیانی ئهو بواره ههیه، له وێنهی دهشتی شارهزوور و قهراج و كهندێناوه و ههریرێ و... تاد كه بهپێی ئاماری فهرمی بژێوی نهك تهنیا كوردستان بهڵكو تهواوی عێراقیشیان پێ دابین دهكرێ و بایی دا كردنیش دهمێنێتهوه. یهكهمین گیرسانهوه و جێگیربوونی ئادهمزادیش له دونیایێدا - چاخی بهردینی نوێ -ههر له كوردستاندا بووه، گوندی (چهرمۆ)ی نزیك چهمچهماڵ، كه پشكنینه ئاركیۆلۆژییهكان سهلماندوویانه.
صفحه6 از417