باسی گوڵ ناکات، چیرۆکی گوڵاو دەگێڕێتەوە
فەرهاد شاکەلی
لەم بابەتەدا فەرهاد شاکەلی باس لە وتارێکی سەباح رەنجدەر دەکا لە ژێر ناو و نیشانی "هەست رووگەنمای شیعرە". خوێنەرانی سایتی قەڵەم دەتوانن ئەم وتارەی سەباح لە سایتی قەڵەمدا بخوێننەوە. (سایتی قەڵەم)
هه‌ست ڕووگه‌نمای شیعره
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر
له سه‌ره‌تای هه‌شتاكانه‌وه تازه پێم ده‌كه‌وته سه‌ر ڕێگای مه‌شقی نووسین. كاڵ و خۆڕسك، به په‌له‌په‌ل و هه‌له‌هه‌ل، هه‌ندێك شیعری ڕوخسار خاو و بێ پشت و له هێز كه‌وتووم نووسیون. خولیا و حه‌ز بوون، زمان و هونه‌ر و خۆبوونی و چییه‌تی و چۆنیه‌تیی نه‌بوون، له ڕۆژنامه و گۆڤاردا بڵاوم كردوونه‌ته‌وه. ئه‌م سه‌ره‌تایه ناسینی ڕووكه‌ش و ساویلكانه‌ی من بووه له‌گه‌ڵ شیعردا، به‌ڵام شیعری ئاستدارم نه‌ناسیبوو. (زێوان)، منی بۆ سه‌ره‌تای بوونم گواسته‌وه، له‌ودا تانوپۆی شیعرم له خۆمدا چنیوه و شیعرم وه‌ك زمان و هونه‌ر و خۆبوونی و چییه‌تی و چۆنییه‌تی نووسیوه و ناسیوه.
کاتێک دەڕۆم
سەردار جاف
کاتێ دەڕۆم
بولێڵی چاو حەرفی دوێنێم لێ ون دەکا
چاويلکەکەم دەچێتەوە بۆ ڕۆژی بەر لە فڕێدان
دەفتەری ئاکاری غوربەت سەرەڕۆيە
قەڵەم ڕستەی پەرش و بڵاو دەگرێتەوە
ژیریی دەستکرد
عەلی حەمەڕەشید
وێژەی زیندان
شەهلا نووری
راپۆرتێک لەسەر کۆڕی لیەر
رۆژی ٢٢ی مانگی ڤێبروار لە شارۆچکەی لیەر لە نۆروێژ کۆڕێک بۆ بەڕێزان ئازاد کەریمی و گەرمیان یارحوسێنی لە لایەن گروپی میت ئۆستێن و کۆڕی ئەدەبیی رۆژ بەڕێوە چوو. خاتوو گەرمیان قسە و باسێکی دەربارەی تەندرووستی دەروونی لە تاراوگەدا پێشکەش کرد و، کاک ئازاد کەریمیش لەبارەی کتێبی تازە چاپکراوی خۆی لە ژێر ناوی "مێژووی کوردستان لەسەر بنەمای مۆدێلە سۆمێرییەکان."
یەکەم تام
رەسوڵ سەفەریانی
هەوراز کە لە حەوشەکە هاتە دەر، ئیتر دڵەراوکی و ترسەکەی لەگەڵ خۆی نەبرد و هەر لەوێ توڕی دا. بەڕێگادا دەڕۆیشت و جەستەی لەسەر زەوی بوو، بەڵام فکر و خەیاڵ و دەروونی هێشتا لە سەر فەرشەکەی ماڵی سەمیرا بوو. هێشتا تامە نوێ و نەناسەکەی لە جەستەدا دەهێنا و، دەیبرد. نەیدەویست قەت لەبیری بباتەوە، هەڵبەت لەبیریش قەت نەدەچووەوە. ئەمە ئەو تام و چێژە نامۆیە بوو کە هاتبووە نێو ریزی تامەکانی ژیان و دڵی هان دەدا بۆ دووبارە بوونەوەی. هەنگاوەکانی خێرا و رووخساری گەش تر لە سەرخۆشی ئارەقەکە دەینواند.
صفحه4 از445