نشر کتاب هیتلر
چند سالی است که برخی از مقامات سیاسی و حقوقی آلمان هشدار میدهند که بیش از این نمیتوان کتاب هیتلر را از دسترس مردم دور نگه داشت. آنها توصیه میکنند که به جای ممنوعیت کتاب، که میتواند حتی جذابیت آن را بیشتر کند، بهتر است که متنی انتقادی از آن به بازار آید.
چاپی کتێب
خوێنەری تارمایی كارەكتەرێكی ناو تارمایی رۆمانی (خوێنەری تارمایی) تازەترین بەرهەمی نووسەر و شاعیر (غەمگین بۆڵی)یە. ئەم رۆمانە وەك نووسەر ئاماژەی بۆ كردووە، بەرهەمی چوار ساڵ ژیان لەگەڵ كارەكتەر و رووداوەكانی ناو رۆمانەكەیە. (خوێنەری تارمایی) خوێنەری ناو كتێبانەو گێڕەرەوەی تارمایییەكانیشە. ئەم كتێبە لەلایەن خانەی (موكریان چاپ كراوە. دیزاینی بەرگ لەلایەن شێوەكار و شاعیر (ئاریان ئەبووبەكر) كراوەو دیزاینی ناوەشە (هێمن خدر) كردوویەتی.
چیرۆکێکی کۆنی میسری
لە ئینگلیزییەوە: موحەممەدئەمین مەجیدیان
سەری سنووقە ئاسنەکەی هەڵدایەوە، سنووقێکی بڕۆنز لە نێویدا بوو، ئەویشی کردەوە؛ لە نێویدا سنووقێکی لە داری چنار تێدا بوو، ئەویشی کردەوە؛ سنووقێک لە سەدەف و دارخەیزەران لە نێو ئەمیشدا بوو، ئەمیشی کە کردەوە، سنووقیکی زیوی لە نێو بوو؛ لە نێو ئەم سنووقە زیوەشدا سنووقێکی زێڕ هەبوو؛ کتێبەکەی لە نێو ئەم سنووقە زێڕەدا دۆزییەوە.
سەبارەت بە وشەی جوانی
فەڕۆخ نێعمەتپوور
ئەم بۆچوونە دوواتر لە سەردەمی مودێڕندا خاڵی کۆتایی لە سەر دادەنرێ. بۆ وێنە کانت فیلسوفی سەردەمی رۆشنگەری ئەم سێ چەمکە واتە جوانی و راستی و چاکە لێک جودا دەکاتەوەو هەر کام لەمانە دەبنە خاوەن سەربەخۆیی خۆیان. ئیتر "راستی" دەبێ بە بابەتی زانست، "چاکە" دەبێ بە بابەتی موڕاڵ واتە ئەخلاق و، "جوانی دەبێ بە بابەتی ئیستاتیکا (جوانناسی).
کورتە چیرۆک، لە شەبەنگی داهێنانی ئەدەبیدا
عەتا نەهایی
رۆمان و کورتە چیرۆک، بە پێناسەی مۆدێڕن و سەردەمیانەیان، دوو ژانری داستانین کە سەرەتا لە رۆژاوا و لە سەر بەستێنی فەرهەنگ و ئەدەبی وڵاتە رۆژاواییەکانەوە سەریان هەڵداوە. رۆمان لە دەوامەی ئەفسانە و بەیت و حەقایەتەکانی گەلانی ئەو هەرێمە و بە مەبەستی گێڕانەوەی واقیعی ژیانی هەندێک لە چین و توێژە کۆمەڵایەتییەکان نووسراوە. بەڵام کورتە چیرۆک لەگەڵ سەرهەڵدانی ئەو دیاردە فەرهەنگییە فرە رەنگ و فرە رەهەندە کە بە رۆمانتیزم ناسراوە، سەری هەڵداوە.
کارل مارکس، شاعر رمانتیک
نوشتۀ: فرید وهابی
اگر چه کارل مارکس بعدها "ضد رمانتیک" شد و اتکا به واقعیت محض را اصل قرار داد، اما تردیدی نیست که نثر و سبک نگارش او در آثار معروف تاریخی و اجتماعیاش، گهگاه شور و هیجان شیوۀ سالهای جوانی را به یاد میآورد. مقدمهنویس کتاب اشعار مارکس نخستین جملۀ مانیفست حزب کمونیست (شبحى در اروپا در گشت و گذار است) را به عنوان نمونهای روشن از استعارات رمانتیک آلمانی ذکر میکند.
سەرلەبەری مێژووی ئاڵمان و ژاپۆن
ریچارد براتیگان
لەئینگلیزیەوە: عەتا میرەکی
حەفتەی یەکەم و دووەم کە لەو مۆتێلەدا بووین زۆر ئازاردەر بوو. دەنگی ناڵەیان دەبووە هۆی بێزاری، بەڵام دوایی لەگەڵی راهاتم وەکوو هەر دەنگێکی تر: نەغمەی باڵندەیەک لەسەر دارێک یان فیکەی بانگهێشت بۆ خواردنی نەهار یان دەنگی رادیۆ یان دەنگی تێپەڕینی لۆرییەک یان دەنگی ئینسان یان کاتی بۆ خواردنی شام بانگت دەکەن، یان هەر دەنگێکی تر.
دیژاڤو
فەڕۆخ نێعمەتپوور
بەڵام کاتێک بە دەریا گەیشت، ئەو دەریایەی یەکەم جار بوو لە ژیانیدا راستەوخۆ دەیدیت، دڵی راچڵەکا. دەریا تاساندی، وڕی کرد، لە خۆی پێچا، نیگاکانی خوارد، لە گەڵ خۆی رایژەند و بردی،... دوور دوور. لە بەر خۆیەوە گوتی دیسان دووپات بووەوە! ئەم دیمەنەی لەوە پێش بینیبوو. دانیشتە سەر چۆک. ئەم دیژاڤویە لە گەڵ ئەوانەی تر جیاواز بوو،... یەکجار. شتێکی تەم و مژاوی تیا بوو، شتێک کە بە جوانی نەدەخوێندرایەوە.
صفحه419 از439