منبع: بی بی سی
دەبێت سەدەیێك ئێرە بە جێ بێڵم
پێشەوا کاکەیی
دەبێت سەدەیێك ئێرە بە جێ بـێڵم
حەرفی ئاگر بسپـێرمەوە بە چاو و،
حەرفی ئەوینیش بسپـێرمەوە بە سێو.
سەدەیێك هیچ درەختێك بە دەم "با"وە
قەسیدەی عیشق نەگرێت.
کە بە لاکۆڵانێکدا تێپەڕیم
زهماوهندی ههوره بابردووهكان
نژاد سورمێ
/ ئێمه/ خاكمان/ به/ كێڵراوییهوه/ خۆش/ دهوێ/
/ ئاو/ به/ ڕهوانی/ گوڵهگهنم و/ پهلكهگیامان/
/ چۆن/خۆش/ بوێ/ كه/ سنگیان/ دهدهنه/ بهر/
/ گهردی/بهیانییان و/ له/ ئاوابوونی/
/ شهو/ دهدوێن؟/
جانتایەک لە رەگەزی ساڵەکان
فەڕۆخ نێعمەتپوور
من کە پێم وابوو من دوواترین مرۆڤی سەفەر دەبم و چیتر هیچ کەسی تر ناچار نابێ وەک من سەفەر بکا، هەستم بە خەڵەتانێکی گەورە کرد. من خەڵەتێنرابووم. بە کێ؟ نەمدەزانی. بە پلانەکەم، بە دووکاندارەکە، یان بەم جانتایە؟ کتوپڕ هەستم بە ئازار و سەرئێشەیەکی گەورە کرد. ئاە، رەنگە بە هەر هەموویان خەڵەتێنرابووم.
شا رامسینیتوس و دزێک
لە ئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان
کاتیک هەواڵی دزینی تەرمەکە بە گوێی شا گەیشتەوە، زۆر تووڕە و پەست بوو. حەزی دەکرد بە هەر نرخێک بۆی تەواو بێت، ئەو پیاوەی بگرێ کە ئەم فێڵ و تەڵەکانەی بەکار هێناوە و پەنای بردۆتە بەر کاری وا بێباکانە کە باوەڕ پێکردنی زەحمەتە. بۆیە رایگەیاند کچەکەی بەشوو ئەدا بە کەسێک کە باشترین چیرۆکی لە زیرەکی و بەدکرداری خۆی بۆ ئەم کچە بگێڕێتەوە.
هۆگری دووکەڵ
فەڕۆخ نێعمەتپوور
لای ئەو لە سەر هەسارەی خڕی زەوی شوێنێک نیە ناوی "پێشەوە" بێت، چ بگا بەوەی فرمانیشی بۆ بدەی و بڵێی "دەی یاڵڵا! بەرەو ئەوێ،... بۆ پیشەوە!" لای ئەو لە سەر ئەم جەغزە خڕ و دایرەییەدا هەموو پنتێک هەم پێشەوەیە و هەم دوواوە.
بەرزبوونەوەى گەسکێک تا ئەوپەڕى مان
سەباح رەنجدەر
شیرینیى بنێشتەکەت خستە دەمى منەوە /دیدارى مەیخانە و /گڕوگاڵى یاڵى ئەسپ و /ئاوى نەمرى و /ئەوپەڕی مان /ئەم شیرینییەم لە دەمى بهێڵنەوە و پێڵووشم بەنەرمایى پەنجە خاو بکەنەوە
صفحه387 از439