ئازادی، بەخـشین نییە و، مافی هـەمـوو مرۆڤـێکە
رەزا شوان
ئازادی پێویستییەکی کەرامەت و شکۆمەندی و ئابڕومەندیی مرۆڤە، بەشێکی سەرەکییە لە ژیانی خۆشی و بەخـتەوەری. (گـانـدی) دەڵێـت:"ئـازادی رۆح و هەناسەی مـرۆڤـە". (تـۆسیدیـدس) دەڵێـت:"مـرۆڤی ئـازاد مـرۆڤـێکی دڵخـۆشـە، نهـێـنی ئازادیـش ئازاییـە".
بە کـورتی پێـویـستی مـرۆڤ بۆ ئـازادی، لە پێـویـستیـیەکانی مـرۆڤ بـۆ هـەوای پاک و خـۆراکی بـاش و ئـاوی شـیـریـن و خـەوی خـۆش کەمـتر نیـیە.
ئەندێشەکانی هانا ئارێنت (٧)
موحسین ئەمینزادە
بۆیە ئیدیعایەکی مشتومڕاوی لەم بابەتەدا ئەوەیە کە "بەسیاسیکردنی ئەم کێشە کۆمەڵایەتییە، مەترسی تیرۆر بەدوای خۆیدا دێنێت!" ئەمەش وا دەکات ئارێنت وەک بیرمەندێکی سیاسی، سەبارەت بەم کێشە کۆمەڵایەتیە بێهەست بێت. بەڵام بەو مانایە نییە کە ئارێنت مەبەستی ئەوە بێت کە ئەمە کێشەیەکی کۆمەڵایەتییە، پێویستە سارد و بێهەست بیت بەرامبەری! هەر بۆیە دەڵێت پێویستە چارەسەرێکی تەکنیکی و دروستی بۆ بدۆزرێتەوە! بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەم چارەسەرە ناتوانێت سیاسی بێت، چونکە بە دڵنیاییەوە دەبێتە هۆی لادان!
بی حوصلگی رهبر
از کردی: ماجد فاتحی
رهبر بر زانوی خود می زند، عصبانی است،... بسیار. به باور او، تنها زندگی پر از شادی و بیهودگی اروپا وغرب میتواند منشا چنین احساسی باشد. آنجاست که انسان تهی از زمان حال ناگهان پر از گذشتەاش میشود، پرشدنی مملو از لذت! لبخندی تلخ بر لبانش می نشیند. رهبر میداند که گذشته اساس هویت است، اما فکر نمیکرد تا این حد. «نه، جایگاه راه و هدف را نمیشود اینگونه عوض کرد،... این گونه نیست که این یکی جای آن یکی را بگیرد و آن یکی جای این یکی را!»
ئێوارانە ٥٥
سەردار جاف
نوێژی ئيشقم دابەستووە، سەرگۆنەتە قيبلە و رووگەم
ياساغە کڕنوشی نمام، نەبا لێڵ بێ خۆرە نيگا
لەرەی کوڵمت مينا دەفی دەروێشييە و فەنابوونمە
بە شەونمی گومڕا رێ بم ، ژوانم نەگۆڕە نيگا
ون
ئیلهام مورادی
سەرمەستبووم بە سەمای بسک و با
قاقرستانی دووریت دامیگرت
تا شەپۆلێکی یاخی
یاخی وەک مانەوە لەنێو وەنەوزی گوڵ
پێویستیمان بە مامۆستایانی داهـێنەر هـەیە
رەزا شوان
پیـویستە گرنگـییەکی زۆر بە ئامادەکـردن و بە راهـێنانی مامۆستایان بـدرێـت، بە تازەتـریـن و سەرکەوتـووتریـن و شـێواز و رێبـازی نـوێی وانەوتنـەوە و فـێربکـردن رابهـێنـرێـن. تا بتوانـن بە شـێویەکی مـۆدێـرزم و ئاسان قـوتـابییەکـانـیان فـێربکەن و زانسـت و زانیـارییان پێبگەیەنـن. چونکە ئـەو داهاتـووە خوازراوەی کە دەمانەوێـت، لە سایەی مامۆسـتایانی داهـێـنەری مانـدوونەناسی ئەمـڕۆماندا دێتەدی.
بۆ سییەکانم
فەڕۆخ نێعمەتپوور
سەرئێشەکە هەتا دێ زیا و زیاتر دەبێ. دەستدەبەم جگەرەیەکی تر دەردێنم. دیسان بێ هومێدانە دەیخەمەوە گیرفانم. لەناوەراستی کۆڵانەکەدام کە دوو سێ نەفەر بەرەوڕووم دێن. دەیانناسم. بە تەعەجوبەوە لێم دەڕوانن. یەکیان بە گوێی ئەوانی تردا دەچرپێنێ. هێشتا لێم نزیک نەکەوتوونەوە، کتوپڕ دەستدەکەن بە راکردن! گوێم لێیە یەکیان دەڵێ باوکەڕۆ مردوو زیندوو بووەتەوە!
بۆ کۆچی ناوەختی هاوڕێی ئازیز 'رەسوڵ محەممەدی' ی چیرۆکنووس
کورتە چیرۆکەکانی وەک "مرەبای شەکەر" و "سییەکانم" لە بەرهەمەکانی ئەم چیرۆکنووسەن و هاواری رۆحی ئەون. "مرەبای شەکەر" لە پەنجەرەی فەقیرییەوە، کە بیرەوەریی سەردەمی منداڵین، دەڕوانێتە ژیان و، لە "سییەکانم"دا باس لە بەسەرهاتی خۆی و باب و دایکی بە شێوازی ئەدەبی دەکا. کاک رەسوڵ لە بوارەکانی زمانناسی، کۆمەڵناسی و ئەدەبیاتدا بەتوانا بوو و هەمیشە لەکاتی گفتوگۆکاندا قسەکانی سەرنجی گوێگریان رادەکێشا. هاوکات رەخنەگرێکی باشیش بوو کە بوێرانە سەرنجە رەخنەییەکانی خۆی دەخستنە بەرباس.
صفحه11 از415