خوێندنەوەیەکی کورتی ڕۆمانی گێژاو، بەرهەمی فەڕۆخ نێعمەتپوور
ئەرسەلان چەلەبی
خاڵێکی نەرێنی ئەو بەرهەمە کە هەیبوو دەگەڕێتەوە بۆ کاراکتەر یان لەتە کاراکتەرەکانی تر، ئەو خاڵە نەرێنییە لە ڕۆمانی کوردیدا بە گشتی زۆرە، ئەویش نەبوونی کەسەکانی تر لە ناو دەقەکەدایە، واتە حوزوورییان نەبوو. هەست و نوست و گوفتاریان تەنیا لە ڕیگەی بگێڕەوە بە خوێنەر دەدرا. کاراکتەری پڕشەنگ دەکرا بە فۆڕمێکی تر لە گێڕانەوە زیندوو حوزووری هەبا و لەوێدا بگێڕەوە تەنیا کامێرایەک بایە بە سەر سەری پڕشەنگەوە. یان خۆیان دوابان. دەکرا زۆرتر لە ژیانی منداڵی پاش مەرگی دایکی بکۆڵدراباوە کە لە ماڵی مامی دەژیا. بەرهەمێکی وەها بە هەوێنێکی لەو چەشنە و قەتڵی دایک و کچێک کە هاوچەرەنووس دەبن دەبوو زۆرتر ڕۆچووبایەتە ناو ئەو دوو کاراکتەرە. دیارە لە کۆتاییدا نووسەر خۆی بڕیار دەدات چیڕۆکەکەی خۆی چۆن بگێڕێتەوە.
گرنگییەکانی ئازادی دەربـڕین بۆ منداڵان
رەزا شوان
هەندێک لە منـداڵان، گـرفـتی بێـتوانایی رادەربـڕین و گوزارشتکردن و نەبوونی ئـازایی ئەدەبییان هەیە. ئەمەش پەیوەنـدی بە ترس و شەرم و گۆشەگیری و دەسەڵات سەپێـنی دایکان و باوکـانیانەوە هـەیە. کە تونـدوتـیژ و تـووڕە و رەقـن لەگەڵـیاندا، سەرکـوێـر و سەرکوت و دەمکوتیان کردوون. بە شێوازی فەرمانکردن وسکت و بیدەنگیان کردوون. بـەری ئـازادی دەربـڕینـیان لـێگـرتـوون. بـە لای ئەمـانـەوە، دەبـێـت منـداڵان لـە رووی گەورەکانـدا، دەمیان دابخەن و قـسەنەکەن، تەنها گـوێبگرن و گـوێـدێری گەورەکان بن. (یـۆنـامات) دەڵـێـت:"تا تەمـەنی سیانـزە ساڵـیم، وامـدەزانی ناوم ـ دەمـت داخـە ـ یە".
یادەوەریی ئەنتەرناسیوناڵیزم لە نێوان ئاین و مارکسیزم دا
هاوڕێ نەهرۆ
ئەگەر ئەم وێنە میتافوری یە لەسەر بنەمای تەوەرو رەهەندی سیاسی وێنا بکەین ئەوە کلاسیزم، یادەوەریی و دەسەڵات و شوناسی ئاینی دەگرێتەوە بەهەر سێ ئاینە ئاسمانیەکان، مودیرنەش تەوژم و تەوەری مارکسیزم دەگرێتەوە بە تێکرای باڵەکانییەوە چ سەرچاوەو مەرجەعی شورەوی یان سەرچاوو مەرجەعی چینی یان ئەو هیڵ و خەتانەی بەناو مارکسیزم کە مەرجەع وسەرچاوەی نەیار دروستی کردوون بەمەبەستی کەم کردنەوە لە شان و شکۆی مارکسیستە ڕاستەقینەکان بە واتایەکی دی بۆ لە بەرچاو خستنی مارکسیزم وەک مۆدێلیکی جیهانی بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان.
له شاعیری ئهرمهنی (بـارویـر سیـفـاك)ـهوه
و: نهژاد عزیز سورمێ
ئای بەداخەوە
من لاستیك نیم
تا لێكم بكێشییەوە... درێژ ببمەوە. ..
پاشان بهرم بدهی
وەكو خۆم لێبێتەوە
بەدوای ئەوی تردا دەگەڕێم
ئەدیب نادر
دەمەوێ - ئەو پەردە خۆڵەمێشییانە، ئەو دەرگا كڵۆمدراوانە، ئەو دیوارە بێ پەنجەرانە، ئەو درەختە مردووانە نەبینم، ئەو شەمەندەفەرە هێوور و دەستەمۆیەش، لە تەپپەی مەلا عەبدوڵڵاوە وەك پیرەمێردێكی بەویقار، دیسان لە سبیلە درێژەكەیەوە جنۆکە دووكەڵینەكەی عەلائەددین بێتەدەرێ و كۆخەكەشی تاڵییەکی خۆش بە ڕوخساری كیژاندا هەڵبواسێ، ڕۆخانەکە، سەرەمێکوتە جەربەزەكانی بگرێتە قەڵاندۆشكان، ئۆتۆمبێلی دووكەڵمێشیش بە كۆڵانەكاندا تێپەڕێ و منداڵییمان سەرلەنوێ سپیی هەڵگەڕێت.
بێـلاجـەی دارک بچـووکـتریـن نووسـەری جیهـان
رەزا شوان
کـتێبی دووەمی بێـلا دارک، لەژێـر ناوی" ئاهـەنگی بەفـرینی جـەژنی لەدایکـبوون" ە. ئەم کـتێـبەی دەربـارەی تاقـیکردنەوەیەکـێتی، لە ئاهـەنگـێکی جەژنی لەدایکـبوون. کە چـۆن هـاوڕێتی لە هەموو شتەکانی تر گرنگـترە. ئەم کـتێبەشی لە ساڵی (٢٠٢٢) هەر لە لایـەن دەزگـای چـاپ و بـڵاوکـردنـەوەی (گـیـنگـەر فـاری پـریـس) ەوە، چـاپکـرا و بڵاوکرایەوە، تا ئـێستا زیاتر لە دوو هـەزار دانەی لێ فـرۆشـراوە. بە واتا مەرجەکانی گـینسی هـێنایەدی. بەمەش بێـلا دارک، بوو بە بچـووکـترین نووسەری زنجـیرە کـتێـب بۆ منداڵان لە جیهاندا. ریکۆردی دووەمی جیهـانی گینسی لە (٢٠٢٣) دا بەدەستهـێـنا.
خلاصی از زندان
از یونانی: رامیار حسینی، یانیس گوماس
پیش از اینکە پاهایش را در خاک بنهد زانوانش لزریدند و تمام بدنش تاب خورد، پیش از اینکە آن قدم تکرارنشدنی را بە سوی خاک بردارد یکبارە تردید کرد، بە سان اینکە قلابی او را بە عقب برگرداند، بەسان اینکە چهارچوب در هی تنگ و تنگ تر شود، بەسان اینکە چوبهای در بە تنش چسپیدە باشند و او را درون خود نگە دارند، بە سان اینکە می خواستند همراە با او بروند.
صفحه18 از436