محەمەد نەبی
ئەو شانازیبەخۆکردنە جەنگە دژى نەقس و ناتەواوییەکان. مرۆڤ بۆ ئەوەى نەقسى خۆى بشارێتەوە، دێت لە رێى زمان و لە ئاستى سیمبوولەوە هەوڵى پڕکردنەوەیان دەدات و ئەمەش جۆرێک لە خۆخەڵەتاندنە، لێرەدا مەبەستم لەو جۆرى شانازیبەخۆکردنەیە کە زیاتر چەنەبازیی و زۆربڵێیکردنە دەربارەى شتێک، کە لە حەقیقەتدا بوونى نییە یان بەم شێوەیە نییە، کە کەسى شانازیکەر هەوڵى دەرخستنى دەدات.
سەدیق سەعید رواندزی
ئەو شیعرەى بەرزنجى، دەکرێ وەک بیۆگرافیاى ژیانی مرۆڤ بیبینین، هەرلەسەرەتاى سادەو ساکاری ژیان و داپۆشینى عەورەت بە گەڵا، تا قۆناغە ژیاریی و پێشکەوتوەکان و دواجاریش بە عەبەسی بوونى ژیان، لە ژێر زەبری گۆڕانکاریەکان. واتە نووسینەوەى ئەزموونى ژیانى مرۆڤێک و شاعیرێکە، لە چوارچێوەى ئەو زەمەن و شوێنەى تیایدا ژیاوە.
فەڕۆخ نێعمەتپوور
بە ناو چاوێکی گرژەوە، بە بێ هیچ زانیارییەکی ئەوتۆ لە سەر رابردووی کچەکان، بیری لە داهاتوو دەکردەوە. کە لە چەمەکە پەڕینەوە، لە دڵەوە و بە چاوە خەمینەکانی سەیری ئاوە روونەکەی کرد و لە نادیارێک پاڕایەوە کە بە راستی ئەم ئاوە سنووری نێوان رابردوو و داهاتوو بێت. بۆ هەمیشە. لە دەروونەوە بەم بیرەی خۆی خەنی بوو، چونکە پێی وابوو بیرەکان بە بێ هو نایەن.
بەنگین پیرۆت نوورى
هەروەک مارتن بە ڕەشبینیەوە کە قسە بۆ کاندید دەکات دەڵێ:"بیر لەم گۆى زەویە دەکەمەوە، بیر لە خوا ئەکەمەوە کە جێى هێشتوە بۆ چەند کەسێکى خەراپەکار." لەلایەکى تر، دەسەڵات دەبێتە چوارچێوەیەک بۆ زیندانى کردنى خودى مرۆڤ، با ئەو مرۆڤە لە لوتکەى دەسەڵاتیشدا بێت، تۆ مادام لە دەسەڵات دایت ماناى ئەوە نیە دەسەڵاتدارى، بەڵکو ماناى وایە تۆ دیلى دەستى دەسەڵاتى.
سەدیق سەعید رواندزی
بێگومان، بە هۆی نەبوونى زمانێکى ستانداری یەکگرتووى کوردی، لە نووسین و خوێنەوەدا لە نێوەندى ڕۆشنبیری کوردی، جۆرێک لە شێوازى جیاجیاى نووسین لە لایەن ڕۆشنبیران و نووسەران و بە شێکى دەزگاکانى ڕٍاگەیاندن، پەیڕەو دەکرێت. بەڕادەیەک کە تەنانەت زۆر جار لە تەنها بڵاوکراوەیەکدا، ڕێنووسی چەندین وشە، بە جۆرەها شێوە دەنووسرێت.
کامبیز توانا
اما توجه به ذهن، باعث بروز حالاتی در ذهن میشود که بسیار مشابه چیزهایی است که در مرکز سنتی ادیان قرار دارد. مانند حس ارضای ذهنی شدید، پرواز روح، خلسه، حس مثبت شدید به روابط اجتماعی، عشق خالص و بدون پیششرط، صبر و اشتیاق. ذهنورزی، ورودی به چنین دنیایی است بدون این که نیازی باشد از دیدگاه هرگونه حکمت یا عقیده فرقهای یا دستهای به آن وارد شد.
فەڕۆخ نێعمەتپوور
تا چاو هەتەری دەکرد، جەستە لەت و پەتەکان و چەکە شکاوەکان و ئەو جێ هەنگاوانەبوون کە بە هەر چواردەوردا لە دوورەکاندا ون دەبوون. پێکەنینیێکی تەڵخ دەیگرێ. باشە ئەو چۆن دەتوانێ جێ هەنگاوە ئاشناکان بدۆزێتەوە؟ کامە لەمانە هی ئەوانن،... هی هاوڕێکان؟ کامە هی دوژمنان؟ جێ پۆستاڵەکان هیچ جیاوازییەکیان لە نێواندا نەبوو.
محەممەد محەممەدمورادی
نووسەر تەنانەت ئەگەر ئەنفال وەکوو کارەساتێکی لۆکاڵ و پارتیکولار پێناسە بکات لانیکەم دەیتوانی گێڕانەوەکەی لە ئەنفالەوە دەست پێبکات و بەرەو یونیڤێرساڵیزم بڕوات و خۆی و بەرهەمەکەی بەم شێوە کورت و لۆکاڵیزە نەکاتەوە. چیرۆکەکە گێڕانەوەی کارەساتێکی یونیڤێرساڵە کە لەڕاستیدا دەرەنجامی بەریەککەوتن و ناکۆکیی دوو پارتیکولاریزمە، پارتیکولاریزمی عەرەب و پارتیکولاریزمی کورد.
صفحه420 از439