رەزا شوان

یەکـێک لە تایبەتمەنـدییەکانی ئەدەبی نـوێی منـداڵان لە ئەمـریکادا، ئەوەیە کە جـەخـت لەسەر ئـازادی و رێزگرتنی مـرۆڤ و سەربەخـۆیی و هـانی پشتبەخۆبەستین دەکاتەوە. جیـاوازیی لەوەشـدا هـەیە، کە گـرنگی بە سـروشـت و بە داهـێـنان و ئافـرانـدن دەدات. بۆ دەرچـوون لەو شێوە و رێبـازە کلاسیکـییە باو و چەقبەستووانە و بۆ دروستکردنی کۆمیـدی. ئەم شێوازە نوێـیانە، رەنگـدانەوەیان لە ئەدەبی منـداڵان و مێرمندان هەبوو.

سەرهـەڵـدانی ئـەدەبی منـداڵان لە ئەمـریـکا

رەزا شـوان 


ئەدەبیاتی منداڵان لە جیهاندا، مێژوویەکی فراوان و گەورە و شکۆمەند و دەوڵەمەندی هـەیە. دەگـەڕێتەوە بۆ سـەدەی حـەڤـدەیەم. کـاتێک کە دەقـە ئەدەبیـیە سەرەتـاییەکـان، تا چەند سەدەیەک لە شێوازی فـێرکردن و رێنمـایی و ئامۆژگـاری و رێـزگرتـن لە داب و نەریت و لە بەهاکانی کۆمەڵ و ئاین بوون. بە شێوەیەکی گـێڕانەوەی زارەکی بـوون و سوودیان لە ئەفـسانەییە فـۆلکلـۆرییەکان وردەگرت. تا داهـێنانی دەقـی چـاپکـراو لە سەدەی حەڤـەدا. کە لە سایەی داهـێنانی ئامێری چاپکـردنەوە، شۆڕشێکی چاپکردن و بڵاوکـردنەوەی کـتێـب پەرپـابـوو، کـتـێـبی چـاپکـراوی منـداڵانیشی گـرتـەوە.

لە سەدەی نـۆزدەدا، ئەدەبیاتی منـداڵان گـۆڕانکارییەکی گـرنگی بە خـۆیـەوە بینی، لە دابین کـردنی وانەکانی ژیـان بۆ منـداڵان. منـداڵان و گەورەساڵانيش چـێژێکی زۆریان لەو چیرۆکە ئەفسانەییە چاپکـراوانە وەردەگرت کە لە هەمـوو ئەوروپـا و ئەمـریکادا بڵاوبـوونەوە. لەوانەش بـۆ نمـوونە چـیرۆکە ( ئەفـسانەیـیەکـانی ئێـزۆپ) ی یـۆنانی. ـیرۆکەکـانی ماڵـەوە)ی (بـرایـانی گـریـم)ی ئەڵمانی، (چـیرۆکـە ئەفـسانەییەکـان) ی (هـانـز کریسـتیان ئەنـدەرسـۆن) ی دانیمارکی، کە بە (باوکی چـیرۆکە ئەفـسانەیەکانی جیهان بۆ منداڵان) ناودەبرێت. چیرۆکە ئەفسانەییەکانی (کـلیلە و دیمنە)ی فەیلەسوفی هـیندی (بەیـدەبـا). (چـیرۆکەشـیعـرییە ئەفـسانەکـان) ی (لافـۆنتـیـن) ی فەرەنـسی.  

ئەدەبی منـداڵان لە ئەمـریـکا:
ئەدەبی منـداڵان لە ئەمـریکادا، مێـژوویەکی کۆنی نییە، بنەمایەکی رەسەنی نەتەوایەتی نیـیە. لە سـەدەکـانی حەڤـدە تا نـۆزدە، لە ئـەدەبی منـداڵانی ئیـنگـلـتەرا و وڵاتـانی تری ئەوروپا جیاناکـرێتەوە. ئەو کۆچـبەرانەی کە لە ئەوروپاوە، کۆچـیان بۆ ئەمـریکا کرد، چـیرۆک و کـتێبەکانی منـداڵانی وڵاتەکـانیان، لەگەڵ خۆیانـدا بـردیانیان بۆ ئەمـریکا. بە دیـاریکـراویـش لە سـەدەکانی، حەڤـدە و هـەژدە و نـۆزدەدا. ئەدەبی منـداڵانی ئەمریکی پشتی بەو کـتێبە هـاواردووانە دەبەست و لێیانی وەردەگـرت و لاسایی ئەدەبی منـداڵانی ئەوروپـایـان دەکـردەوە.

لە سـەرەتای سەدەی بـیستەمـەوە، ئەدەبی منـداڵانی ئەمـریـکی رێـڕەوێـکی نیشـتمانی و ئاراستەیەکی سەربەخـۆی گـرتەبـەر. بە شـێوەیەکی خـاکی دەسـتی پێکـرد. پـشـتـیان بە تـواناکانی نووسەرانی خۆیـان بەست. چەنـدیـن نووسەری داهـێنەری ئەمریکی، ژنان و پیـاوان، لە بواری ئەدەبیاتی منداڵانـدا، ناوبانگیان دەرکرد و لەنێو نووسەرە گەورەکانی جیهانی ئەدەبیاتی منـداڵاندا، پێگەیەکی بەرز و شایستەیان گـرتووە. ناوبانگیان زریانی ئەتڵەسی تێپەڕاند و لە جیهاندا ناسراون. لە ئێستادا زۆرترین و ناساوترین نووسەرانی بـواری ئەدەبیاتی منـداڵان لە وڵاتـە یەکگـرتـووەکانی ئەمـریکا دان. ئەمریکا لە بـواری ئەدەبی منـداڵاندا زۆر پێشکەوتـووە، زۆر لە پێشەوەی ئەو وڵاتە ئەوروپـایانەشەوەیە، کە پێـشتر پشتی پێـیان دەبەسـت و لـێـیانی وەردەگـرت و چـاوی لێیان دەکـرد. کەچی لە ئێستادا ئەو دەوڵەتـانە چاو لە ئەدەبی منـداڵانی ئەمـریکا دەکەن. ئەدەبێکی مـۆدێـرزمی منـداڵانیان هـێناوەنەتە ئـاراوە، تا لەگەڵ پێشکەوتـن و خـواسـت و خـەون و هـیواکانی منداڵانی ئەم سەردەمە و لەگەڵ گەشەکـردنی ئاراستەکانی کۆمەڵگای نوێـدا بگونجێـت.  

یەکـێک لە تایبەتمەنـدییەکانی ئەدەبی نـوێی منـداڵان لە ئەمـریکادا، ئەوەیە کە جـەخـت لەسەر ئـازادی و رێزگرتنی مـرۆڤ و سەربەخـۆیی و هـانی پشتبەخۆبەستین دەکاتەوە. جیـاوازیی لەوەشـدا هـەیە، کە گـرنگی بە سـروشـت و بە داهـێـنان و ئافـرانـدن دەدات. بۆ دەرچـوون لەو شێوە و رێبـازە کلاسیکـییە باو و چەقبەستووانە و بۆ دروستکردنی کۆمیـدی. ئەم شێوازە نوێـیانە، رەنگـدانەوەیان لە ئەدەبی منـداڵان و مێرمندان هەبوو.

دوو خـەڵات لە ئەمـریکادا: ساڵانە بەخـشـینی خـەڵاتی (مەدالیـای نیـوبـێری). لە ساڵی (١٩٢١) دا بـڕیـار لەسەر ئەم خـەڵاتە درا. لە سـاڵی (١٩٢٢) وەوە تـا ئێـستا، ساڵانە لە لایـەن (کـۆمـەڵـەی کـتـێـبخـانەکـانی ئەمـریـکی) یـەوە. دەبەخـشـرێـت بە بـاشـتـریـن نووسەری کـتێبی ئەمـریکی بۆ منداڵان، کە لە ساڵی پێشوودا کتێبەکەی بڵاوکراوەتەوە. خـەڵاتی ئەمسـاڵی (٢٠٢٤) نـیـوبـێری. بەخـشـیان بـە کـتـێـبی چـیرۆکی (چـاوەکـان و ئەستەم) بۆ منـداڵان. لە نووسینی (دیـڤ ئیگـەرز). پاڵەوانی چیرۆکەکەی سەگـێکە بە ناوی (یوهـانس). بابەتی چیـرۆکەکە باس لە ئـازادی و هـاوڕێـتی و لە جـوانی دەکات.
مەدالیای نیوبێری لە کـانـزای بـرونـز دروستکـراوە. لە دیـوێکی ناوی نووسـەرەکە و ساڵی بـردنەوەی خـەڵاتەکەی لەسـەری هـەڵکـۆڵـراوە، لەسـەر دیـوەکەی تـری، ناوی (
کۆمەڵەی کـتێـبخـانەکانی ئەمـریکی) یە. ئەم خەڵاتە گەورەتـرین و کـۆنتـرین خەڵاتە، لە ئـەدەبی منـداڵان لە ئەمـریـکادا، هـانـدانە بـۆ داهـێـنانی (چـیرۆک، شـیعـر، شـانـۆ، رۆمانی مێرمنداڵان) لە بواری ئەدەبیاتی منـداڵان. خەڵاتی نیوبـێری، وەک رێـزلـێنانێك بە ناوی یەکەم کتێفـرۆشی کتێبی ئەدەبی منداڵان (جـۆن نیوبێری: ١٧١٣ـ ١٧٦٧) ی ئینگـلـیزییەوە ناونـراوە. کە خـاوەنی یەکـەم کـتـێـبخـانەی منـداڵان بـوو لـە جیهـانـدا.
 لە ساڵی (
١٩٣٧) ەوە. بـڕیـار لەسەر بەخـشینی خەڵاتی (مەدالیـای کاڵـدیکـۆت) درا. کە لە زێـڕ دروستکـراوە، لەو ساڵەوە تا ئێستا، ساڵانە خەڵاتی (مەدالیای کاڵـدیکۆت) دەبەخـشرێت بە باشـترین هـونەرمەنـدی وێنەکـێـشی بـواری کـتێـبی چـیرۆکی وێنـەیی بۆ منـداڵان. لە هەمان رۆژی بەخشینی خەڵاتی نیـوبـێری پێشکەش دەکـرێت. خـەڵاتی ئەمساڵ (٢٠٢٤) ی کاڵـدیکۆت، بەخـشییان بە وێنەکێش خاتوو (ڤاشتی هاریسۆن) بۆ کـتێبی وێنەیی ساڵی پێشـووی (بـیگ) بـۆ منـداڵان.
خەڵاتی کاڵدیکۆت وەک رێـزلێنانێک، بە ناوی هـونەنەرمەنـدی وێنەکێشی بەناوبانگی ئینگلیزی (
رانـدۆڵـف جەی کاڵـدیکـۆت: ١٨٤٦ ـ ١٨٨٦) ناونـراوە. ئەگەرچی خەڵاتی نیوبێری و کاڵـدیکـوت، کۆنترین خەڵاتی کتێبی ئەدەب و کـتێبی وێنەیی منداڵانـن. بەڵام تا ئێستا هەمان مەرجیان هـەیە، دەبێت نووسەر و ێنەکێشەکە بە رەسەن ئەمریکی بن.

شایەنی باسیـشە لە وڵاتە یەکگـرتووەکانی ئەمـریـکادا، ژمـارەی نووسـەرانی ژنـان لە بـوارەکانی ئەدەبیـاتی منـداڵانـدا، زیاتـرن لە ژمـارەی نووسەرانی پیـاوان لەم بـوارەدا.

وانەی چـیرۆکی منـداڵان، لە قـوتابخانە بنەڕەتییەکانی ئەمـریکادا، وانەیەکی هەفتانەی سەرەکـییە. مامۆسـتایانی شـارەزای زمـان و شـێوازی هـونەری گـێڕانەوەی چـیرۆک بـۆ منـداڵان، ئـەم وانـەیە دەڵـێـنەوە. ئـەم وانـەیـەش لـەوە سـەرچـاوەی گـرتـووە، کـە پەروەردەکـاران و دەروونناسـان، بـڕوایەکی زۆریـان بە گـرنـگی و بە رۆڵـی چـیرۆک هـەیە، لە فـێرکـردن و لە پەروەردەکـردنی دروست و لە پێـشکەوتـنی زمـانی منـداڵان.

ئامـاژە بە نـاوی هـەنـدیک لە نـووســەرانی ئەمـریکا دەدەیـن، کە لە بـواری ئەدەبیاتی منداڵانـدا ناوبانگـێکی جیهـانییان هـەیە. شاکارە ئەدەبییەکانیان وەریانگـێڕاون بۆ سـەر زۆربەی زمانەکانی جیهـان. بە ملیـۆنان دانەیان لـێیانـفـرۆشتوون. لە چەند نووسینێکی پێـشووترمـدا، کە لە سایتەکان و لە گۆڤـارەکاندا بڵاومکـردوونـەتەوە، بە درێـژی باسی ژیان و باسی شاکارە ئەدەبییەکانی هەنـدێک لەم نووسەرە ئەمـریکیانەم کردووە، کە لە بواری ئەدەبیاتی منداڵاندا، ناوبانگـێکی جیهـانیان هـەیە و بـراوەی خـەڵاتی نیوبێریـن:
خاتوو فـرانسیس هـۆدسـۆن بـرنێـت، خاتوو لـوێـزا مـای ئەلکـۆت، خاتوو مـاری پـۆپ ئۆسـبۆرن، خاتوو جـودی بـلـۆم، مارک تـویـن، خاتوو مـارگـرێـت وایـز بـراون، لـیمان فرانگ بـوم، جوبـل تشانلر هاریس، سامۆیل گـۆد ریچ، خاتوو ماری ئێم ئیبسن،... هتد.

باسکـردن لـە ئەدەبیـاتی منـداڵان لە ئەمـریـکادا، باسکـردنی زیـاتـر هـەڵـدەگـرێـت. بۆ ئەوەی زیاتر تێشک بخـرێتە سەر چەنـد لایەنێکی تـری ئەدەبی منداڵانی ئەمریکی، کە مـن لـەم کـورتـە نـووسـینەدا باسـم لـێـیان نەکـردوون.

(*) بۆ نووسینی ئەم باتـە، سـوودم لە چەنـدیـن سایـتی ئینگـلـیزی وەرگـرتـووە.

 

 

 

                                                                      

گەڕان بۆ بابەت