در وصف جهان "فوق مدرن"
نوشتۀ: فرید وهابی
واقعیت اینست که ما از رشد اقتصادی اسطوره ساختهایم. با رشد اقتصادی بیشتر، خوشبختی بیشتر نمیشود. البته، نسبت به دهۀ شصت، مصرف انرژی در دنیا سه برابر شده. اما تولید ناخالص ملی شاخص خوشبختی نیست. به نظر من مصرف، نیاز به نقد جدی دارد. بهتر بگویم، افراط در مصرف را باید نقد کرد. انسان باید بتواند رضایت خود را جای دیگری خارج از بهشت مصرف به دست بیاورد. تصاحب مال و مصرف بیشتر نمیتواند هدف اصلی زندگی باشد."
دوو کورتە شێعر
مستەفا مەعروفی ئەقدەم
1
ئهستێرهی پاییز
فیشهکێکی ئاگرینه
کوبانی
2
سوزانی
نه سوور ههڵگهڕا نه سپی؛ ئاسمان!
به دیار ئافرهتێکی سۆزانی!؟
که بینی ،بۆ لهتێک نان
نانه ، نانه ؛ نانێتی
راپۆرتێک لە سەر کۆڕی ئەدەبی لە بانە
ئامادەکردنی: سایتی قەڵەم
لە سەر ئەو خشتە زەمەنییەی پێشتر لە ئاگانامەکانداو لە ئاگادارییەکدا کە لەم سایتەوە(قەڵەم) راگەیەندرابوو بە میوانداری رێکخراوەی زانستی، فەرهەنگیی هۆژان کوردستان، کۆڕی رەخنە و توێژینەوەی کۆچیرۆکی: "جەستەیەکی خۆڵاوی بەسەر قاڵیچەی سولەیمانەوە" لە نووسینی رزگارلوتفی بە بەشداری بەشێکی بەرچاو لە چین و توێژە فەرهەنگی و رۆشنبیرییەکان بەڕێوە چوو.
تەرمێک لە پشت دەرگا
فەڕۆخ نێعمەتپوور
دێتەوە بیری شەش مانگ لەوە پێش کاتێک کوڕەکەی باسی لە شەڕ و لە پێویستیی بەشداریکردن دەکرد تێیدا، گۆناکانی سوور هەڵدەگەڕان. کە رۆیشتیش، هەر بە گۆنا سوورەکانییەوە رۆیشت. ئەم هەر چی کرد نەیتوانی کوڕەکەی بەو ئەنجامە بگەیەنێ کە ئەو شەڕە تەنیا وەهمە و هیچی تر. ئەوەی کە شەڕەکان براوەیان لە راستیدا نیە و تەنیا کارەسات ئەنجامیانە. ئەوەی کە سەرکەوتن تەنیا بۆچوونی ئەوانەیە وا تفەنگەکانیان هێشتا دەتوانن تەقە بکەن، زیاتر تەقە بکەن.
ئیمان
وەرگێرانی لە عەرەبییەوە: نەهرۆ / نەرویج
بە نرخترین موڵکی ئەو کتێبە ئەستورە بوو کە بەرگەکەی سەوز بوو، جگە لە رێ پیشاندەری بورج شتێکی دیکەی تیا نەبوو، بەردەوام دەیخوێندەوە، مام رام هەندێ رۆژ لەماڵ دەرنەچوو، لەبەر ئەوەی بورجەکان پێ یان وابوو دەرچوونی لەو رۆژانە سەرەرۆیی یە، مام رام دەڵێ چەندین جار لە مەترسی رزگارم بووە، ئەوەش دەگەرێتەوە بۆ چاکەی ئەستێرەکان لە ئاگادارکردنەوەی وردیان دا.
عەشقی تۆ چی لێکردووم
عەتا میرەکی
پێم خۆشە
هەموو نابینایانی ئەم شارە
بانگم کەن و
هەر من لە شەقام بیانپەڕێنمەوە
پێم خۆشە
یەکەم کەس بم
بزەی رژاوی مناڵان
کۆ دەکەمەوە
رەخنە یان کامێنت، سەرنجێک لە سەر بۆچوونەکانی عەزیز مەحموودپوور
رەسوڵ سەفەریانی
منی خوێنەری رەخنە، چاوەڕوان بووم کە بە گوێرەی بنەماکانی رەخنە سەرەتا زانیاری لەسەر رۆمانەکە و نووسەرەکەی و شوێن و کاتی لەچاپ دانی ئەو کتێبە لەلایەن کاک عەزیزەوە بخرێتە بەردەستم، پاشان لە شێواز و زمان و خۆشی و ناخۆشی زمان و بیرۆکەکانی ئاگادار بکرێمەوە، ئەویش بە شێوەی فاکت ئامێز. بەڵام بەداخەوە کاک عەزیزیش وەک بەشێکی بەرچاوی بەناو رەخنە نووسان تەنیا هەوڵیداوە کامێننت بنووسێ.
ژمارەی بێکاران لە جیهاندا روولەزیادبوونە
وەرگێڕانی لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم
رێکخرای جیهانیی کار لە راپۆرتێکدا رایگەیاندووە کە ژمارەی بێکارانی جیهان بەردەوام لە زیادبووندایە. گەر ئەم سەرنجە راست بێ، ئەوا لە ساڵی ٢٠١٩ دا زیاتر لە دووسەد میلیۆن کەس بێکار دەبن. "گای ریدەر" سەرۆکی ئەم رێکخراوەیە تەنانەت پێی وایە کە قەیرانی ئیش و کار زۆر لەمە خراپترە. ناوبراو پێی وایە بە هۆی قەیرانی دارایی جیهان کە لە ساڵی ٢٠٠٨دا دەستی پێکرد، ٦١ میلیۆن ئیش لە ئارادا نەماون و، بە گشتی بزربوونە.
صفحه415 از432