رۆمانی 'گۆزەڵەیەک خۆڵەمێش' چاپ و بڵاوکرایەوە
رۆمانی 'گۆزەڵەیەک خۆڵەمێش' چاپ و بڵاوکرایەوە
رۆمانی 'گۆزەڵەیەک خۆڵەمێش' لەنووسینی فەڕۆخ نێعمەتپوور لەلایەن وەشانخانەی ٤٩کتێب چاپ و بڵاو کرایەوە. ئەم رۆمانە نوێترین بەرهەمی نووسەرەکەیەتی و، وەک نووسین ئەزمونێکی نوێ دەگرێتە خۆی. خوێنەران و هۆگرانی ئەدەبی کوردی دەتوانن لە وەشانخانەی ٤٩کتێب، ئەم رۆمانە نوێیە دەستخەن.
من پیاوێکی رۆژهەڵاتیم
لەتیف بێوار
محەمەد عومەر عوسمان نەك زۆر شاعیر بوو، بەڵکو زۆر شیعردۆستیش بوو، ئەو راستییەی زانی بوو کە ئەگەر هیچی تازەی پێ نییە بۆ نووسینی شیعر، ئەوا با بێدەنگ بێت باشترە وەك لەوەی شتێك بنووسێت بەرهەمەکانی پێشووتریشی پێ داببەزێنێت، بۆیە لە ساڵەکانی دوایی تەمەنیدا هیچ شیعرێکی بڵاوکراوەی نەبینرا.
ناپلیۆن
فەڕۆخ نێعمەتپوور
لەگەڵ ئەوەی خەڵکێکی زۆری لێیە، بەڵام بێدەنگییەکی سەیر زاڵە. گەشتیارەکان خەریکی وێنە و فیلم گرتن و هاوکات قسەکردنیشن. وەک بڵێی لێرە دەنگ دەمرێ. پاش کەمێک روانین لە ناپلیۆن، لەسەر پلیکانەکانی ناو هۆڵەکە دادەنیشم، بە پێڵاوەکان بە تەنیشتمەوە. نیگابانە قات لەبەرە شینەکان بە وردی لە من دەڕوانن. تێدەپەڕن. زیاتر از گەورەیی مرۆڤێک (جا چ بە باشی یاخود خراپی)، فەزایەکی قورس بەسەر دۆخەکەدا زاڵە. وەک بڵێی زەمەن تووڕەیە لەوەی یەکێک لە بەخشێنەرانی مانا و رووداو بە مێژوو، لێرە بێدەنگ و بێوەی بۆ هەمیشە راکشاوە و وازی هێناوە. لەگەڵ ئەوەی چەند وێنە و چەند گرتە فیلمێکم گرتووە، بەڵام دەیانسڕمەوە. وێنەکان چەند بەدوور لەوەی لێرە راستەوخۆ دەیبینم و، هەستی پێدەکەم خۆ دەنوێنن!
وێـژە و پەروەردەی منداڵان دوو رووی دراوێکـن
رەزا شـوان
مەبەسـتیشـمان لە وێـژەی منـداڵان، ئـەو وێـژە باشـەیە، کـە هـەمـوو تایـبەتیـمەنـدییـە سەرکـییەکانی وێـژەی منـداڵانی لەخۆگـرتـووبـێـت. چـونکە هـەر نـووسـینـێکی لاواز و کرچ و کاڵ لەژێـر ناوی (بۆ منـداڵان) ناچـێتە خانەی وێـژەی منداڵانەوە. منداڵانیش ئەو نووسینانەی بە دڵیان نەبێت و چـێژ و خۆشییان لێوەرنەگرن، بە وێـژەی خۆیان نازانن.
په‌نـجه‌نمایـێـك بۆ ئه‌ده‌بـی سۆمه‌ری
نه‌ژاد عزیز سورمێ
جێی باسه دوای پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی ئه‌كه‌دی و لێكدانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تۆكه‌كانی شار له لایه‌ن (سه‌رجۆنی ئه‌كه‌دیی)ـه‌وه، باوه‌كو زمانی ڕه‌سمی ده‌وڵه‌ت ئه‌كه‌دی بوو، زمانی ئه‌ده‌بی و هه‌موو ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به خوداوه‌ند و په‌رستگاوه هه‌بوو، ته‌نانه‌ت به‌شێكی زۆری ئه‌وه‌ی له قوتابخانه‌كان ده‌خوێندرا سۆمه‌ری بوو، ئێستاش دیقه‌ت ده‌ده‌ین گه‌لێك وشه‌ی سۆمه‌ری هاتووه‌ته ناو زمانی ئه‌كادیمییه‌وه ته‌نانه‌ت زمانی سۆمه‌ری كاریشی كردووه‌ته سه‌ر ڕێزمانی ئه‌كه‌دی
شێوازی ئیشق و گەورەساڵان
لە عەرەبییەوە: شەهلا نوری
بنەمـاکانی نووسـیـنی کـورتە چـیرۆک بـۆ منـداڵان
رەزا شوان
داڕشـتنی کورتە چـیرۆک: لەوانەیە هەر چیرۆکنووسێک، رێباز و شـێواز خـۆی لە گـێڕانەوە و لە نووسینی چـیرۆکدا هەبێـت. بیر لە شـێواز و لە ستایـلی جیاواز و ناوازە بکەنەوە. گـرنگ ئەوەیە کە بە شێوازێکی سووک و ئاسان و کورت و پوخت، بەپێی قۆناغەکانی تەمەنی منداڵی و فەرهەنگی زمانیان چـیرۆکەکانتان دابـڕێژن. بە سەرەتایەکی بەهـێز و سەرنجـڕاکێش دەست بە نووسینی کورتە چـیرۆکەکـانتـان بـکەن. لـە هـەر چـیرۆکـێکـیشدا، سەرەتـا و نـاوەڕاست و کـۆتـایی هـەیە. پێـویـستە دووربکەونەوە لە شێوازی کلاسیکی، تەڵقین ئاسایی و وتاربێژی و پەندێری و رێنمایی راستەوخۆ.
صفحه2 از449