هێشوویەک ترێ
فەڕۆخ نێعمەتپوور
قادر سەری هەڵبڕی. وەک هەمیشە لە نیگاکانیدا هیچ نەدەخوێندرایەوە، بەڵام عەتا سات بەسات زیاتر لەوە دڵنیا دەبوو کە هەڵەناکا و هاوڕێکەی چیرۆکێکی شاراوەی ساڵانی دووری لایە. متمانە لەمە، بێدەنگ بوو. نا، نەدەبووایە لەمە زیاتر بچێتە پێشەوە. دەیترساند، دەیسڵەماندەوە. دەبا چاوەڕوان بێ. سێو کە گەیی خۆی دەکەوێتەخوارەوە. چی بکا چی نەکا، خۆی بە خەیارماستەکەوە خەریک کرد. خەیارێکی تری پاک کرد و لەگەڵ سیر تێکەڵی ماستە مانگاکەی کرد. بۆنی خەیاری تازەی گوڵ بەدەم بە ژوورەکەدا ئەوەندەی تر بڵاوبووەوە.
شاعیر ستار ئەحمەد و مانفێستی مەرگ!
لەتیف بێوار
ستار ئەحمەد بەس شاعیری ئەمڕۆ نییە، بەڵکو ئەو لە زەمەنە جوانەکانی پێش راپەرینەوە دەست لەملانی شیعرە، هەر کونج و کەلەبەرێك شك ببات دەیگرێت و خەڵاتێکی خۆی بۆ دەنێرێ و دەیڕازێنێتەوە بە وشەی سازگارو وێنەی شیعریی جوان، بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی دەنووسێت، ئەو شیعرانە تەعبیر لە دیدگاو ئەندێشەی ئەم مرۆڤە دەکەن کە لە هەناوی باوەگوڕگوڕەوە لە مێژە خەمەکانی کڵپەیان سەندووە.
بهو ڕێــیانهدا تێـپهڕیم
ئهگهر گوزهرێك به نێو ئهم كۆبهرههمهدا بكهین ، دهبینین شیعری ماوهیهكی دوورودرێژی مێژوویی لهخۆ گرتووه ههر له ساڵی 1975ـهوه ههتا كۆتایی 2022. بهمهیش شیعری چهند سهردهمێكی جیاوازمان بهر چاو دهكهوێت. شاعیر ورد له سهردهمه جباوازهكان ڕاماوه، لهو ڕامان و قووڵبوونهوهیهدا، چهندان وێنهی شیعریی بهرچاو دهكهون، كه له ژینگه و بارودۆخی جیاواز له دایك بوون.
عیشق لەنەوزاد بەندییەوە تا شۆپنهاوەر
لەتیف بێوار
هەر هۆی ئەم دیدگایەشە، کە شاعیر خۆشەویستییەکەی بە توخمەکانی گەردوونەوە دەبەستێتەوەو دەیانکاتە ملوانکەیەك بۆ گەردنی مەعشوقەکەی و گەر رۆژێك لە رۆژان بە یەکگەیشتن پێیدەبەخشێت، ئەو لە هەموو جوانی و دانەبڕان و ئەندێشەیەکدا (ئەو) دەبینێتەوە کە تەواوکەری بەشەکەی تری (من)ی شاعیرە، وشەو وێنەکان زۆر ئاڵۆز نین بەڵام هەموویان پێکەوە میهرەجانێکی ئاڵ و واڵایان سازاندووە کە شاعیر ئەوەی زەینی پەی پێ بردووە کردوویەتییە قوربانیی ڕێی جوانترین شێوازی دەربڕینی ئەو بۆ خستنە رووی هەست و سۆزو فام و دنیابینی خۆی.
چـۆن بـوم بە هـاوڕێی پەرتـووک
رەزا شوان
زۆر سوپـاسی زارای هـاوڕێـم کـرد. مـنیـش چـاوم لـێیکـرد و لە ژورەکـەی خـۆمـدا، پەرتـووکخانەیەکی جـوانم دانا. بە کۆمەڵێک پەرتـووک و گۆڤاری منداڵان رازاندمەوە. تا دێت ژمارەی پەرتـووکەکانـم لە زۆربوونـدان. ئێستا کە لە پـۆلی شەشـم. لە وانـەی داڕشــتـندا، لە دوای زاراوە، مـن دەسـت هـەڵـدەبـڕم. راسـتەوخـۆ بە زاری لەسـەر بابەتەکـان قـسەدەکـەم. لە هـەمـوو وانەکانیشـدا پێشکەوتـووم.
شاعیر ستار ئەحمەد و مانفێستی مەرگ!
لەتیف بێوار
وەك ئەوەی بڵێت: منیش وەك باران بێزارم لە ستەمەکانی سەر خاك، لە کوشتارو کاولکاریی و ناقۆڵلاییەکانی مرۆڤ، منیش وەك ئاو سەرچاوەی ژیانم بەڵام کە ئاو نەما هەموو شتێك رەنگی مەرگی لێ دەنشێ و ئیتر هیچ حەزناکەم بژیم بۆ نووسینەوەی تراژیدیاو ناسۆرییەکان و مەرگەکان،ئێمە زیندوو کوژی مردوو پەرستین، ئەمەیە شاعیری دڵی بابەگوڕگوڕ جاڕی مەرگ دەدات و کەس راناچڵەکێنێت، بەڵێ لە دوای ئەم هەموو قەیرانانە هێشتا زۆری ترمان لە پێشە، بەڵام هەرگیز لێوی وشکی منداڵە تینووەکان لە بیر ناکەم کە لەم شیعرەدا جێیان نەکەمەوە
شاید سگی بخرم
فرخ نعمت پور
و من هی تصویر سگ توی کلەام گندە و گندەتر می شد. دیگر از آن سگ ملوث، نازنین و کوچکی کە آن شب برگشت از خانە آننا از آن اسم بردە شدەبود، چیزی باقی نماندە بود. و هی تصویر سگهای قدیمی: سگ چوپانە، سگهای سم خورانیدە شدە دوران بچگی و زوزەهای سهمناکشان در ذهن و خاطرە من بزرگ و بزرگتر می شدند.
سروت و سیمبول و ئایکۆنی ژمارە ٤٠
ئەحمەد رەزا
ئەم دوو وێنەیە خاڵی هاوبەش و لێکچوویان هەیەو لەگەڵ ئەوەشدا هەر یەکەیان لە دۆخێکی جیاوازدان. لێرەدا دوو وێنەی جیاواز لە بارەی ڕوودانی کارەساتەوە هەیە. یەکەمیان ڕوودانی پەڵەو تەنیاییە بێ فریادڕەسەکەی مێروولەیە، کە پێشتریش بە هۆی بۆنکردنی پەڵەوە ئەزانێت بارانی پەڵە ئەیبات و بە ناچاریش لە دەرکی شارەکەدا، یان جێماوە، یان ناچارە، لە هەردوو بارەکەشدا شتێک بە هانایەوە نایەت. لە وێنەی دووەمیشدا کە وێنەی سروتەکەیەو کاتێ گۆرانیبێژێک/ سەرکردەیەک دەنگی ئەنووسێت، باڵندەی چلئاواز پێی ڕائاگات.
صفحه20 از417