مانگاکەیشیان برد
فەڕۆخ نێعمەتپوور
لەم کاتەدا مانگاکە لە ژوورەکەی خۆیەوە بۆراندی. بزەیەکم هاتێ و وتم دەبینن چەند مورتاحە! لەم کاتەدا بێتەلی یەکیان کەوتە خشەخش و کەسێک پەیامی نارد. ژنەکە بوو، بێتەلەکەی هەڵگرت و چەند هەنگاوێک دوورکەوتەوە و پشت لە من کەوتە قسەکردن. روومکردە پیاوەکەیان و وتم ناوم ناوە 'سۆزان'، وەرە با پیشانت بدەم چەند جوانە!
نامهیهكی كراوه بۆ فازیل شهوڕۆ
سەباح رەنجدەر
ژیان بنهڕهتی ههموو شتهكانه، ژیانیشم لهناو شیعردا سهریهاڵدا، لهناو كتێبدا قهت بێزارنابم. چونكه ههم له مانا و ههم له ڕهگهزه هونهرییهكانی نووسین دهكۆڵمهوه. كاتێك ئهم شیعرهی بهڕێزتم خوێندهوه. له ماناكهی، نهك ڕهگهزه هونهرییهكانی، ویژدانتم ناسی و ههستم كرد خاوهن ئامانج و پهیامی و پیاوێكی ملاومل لهگهڵ نهتهوهی خۆتی و واتكردووه كۆمهڵگا به چاوی خۆی بڕوانێته ژیان.
رۆمان چییە (٩)
لە نۆروێژییەوە: سایتی قەلەم
ئەگەر باوەڕمان بەوە هەبێ کە رۆمان بەشێوەی سەرەکی فۆڕمی ژیانی رۆژانەیە و، ژنان بەگشتی وەک پیاوان خاوەن هەمان دەرفەت نەبوون بۆ خوێندن و سەفەر، وەک وۆڵف لە 'ژووری جودا'دا دەنووسێ رۆمان "تەنیا راهێنانێکی ئەدەبییە ژن لە سەرەتای سەدەی نۆزدەوە دەبێتە خاوەنی، راهێنانێک بۆ رووانین لە کەسایەتییەکان و ئەنالیزەکردنی هەستەکان. هەستیاریی ژن بە درێژایی سەدان ساڵ لە ژووری دانیشتنی رۆژانەوە راهێنانی پێکراوە."٢٨
جوتیارێک و هاوسەرەکەی
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
ژنەکە چوو بۆ مەزرا. پیاوەکەیش لە ماڵەوە مایەوە. سەتڵێکی هەڵگرت بچێ مانگاکە بدۆشێ. لە کاتی دۆشینی دا مانگاکە لەقەیەکی لێدا. ئەوسا چوو بۆ لای بەرازەکان، سەری درا بە لێواری سەرەوەی درگاکەدا. دانی بە مریشکەکان دا، بەڵام رستنەکەی لەبیرچووەوە.
خانووی نوێ و خودای نوێ
فەڕۆخ نێعمەتپوور
رۆژێک کە هەروا بەناو نێتدا دەسووڕایەوە، کتوپڕ چاوی بە سایتێک کەوت، لەسەری نووسراوبوو "چ جۆر خودایەکت دەوێ؟" بەپەلە چووە ناو بابەتەکانییەوە. سایتەکە نوسیبووی لەسەردەمێکدا هەموو شتێک تازەدەکرێتەوە و خەڵکی یەکجار سەرقاڵی نوێگەرین، سایتەکەی ئەوانیش مشووری ئەمە دەخوا و بۆیە هەوڵدەدا بە نوێگەری لە بواری خودادا.
رۆژێک
لە ئینگلیزییەوە: فاتمە دارا
ژیان لەوە کورتترە دەرفەتەکان لەدەست بدەین
تۆ شانسێکت هەیە کەڵکی لێوەربگری
رۆژێک تۆ زیندوویت و رۆژێکی تر رەنگە مردوو
جا سەرت بە خەندەی گەورەی سەر روخسارتەوە بەرز رابگرە
رۆمان چییە (٨)
لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم
رابردوو بابەتی گەلێک رۆمانە. ئەو زەمەنەی دەڕوات، بریتییە لەو مەتریاڵەی رۆمانەکەی پێ چێدەکرێ. هەندێک نووسەری وەک 'پرۆست'، 'وۆڵف' یاخود 'توماس مان' خودی زەمەن و ئەو زەمەنەیشی وا دەڕوات دەکەن بە بابەت. 'فانووس'ی (١٩٢٧) 'ڤیرجینیا وۆڵف' خاوەن زەمەنی خۆیەتی کە تێیدا خانووە هاوینییەکە دەبێتە گوتەبێژی زەمەن و دەبێتە شاهیدی گۆڕانە ئازاراوییەکان لەو ساڵانەیدا وا تێپەڕیون و دووامرۆڤەکانی تێیدا ژیابوون.
ئهتڵهسی شوێنپێ
سەباح رەنجدەر
دنیا دوو مانگ له من منداڵتره
شیری ڕووهكمان خوارد
بۆ ههبوونی ههموو ژیان لانهولان بووین
ئاسمان دوو خۆری نییه
چاو به تهنیا دهمێنێتهوه
صفحه254 از449