فاتح سەعیدی
شێوازێک کە لە زۆربەی توێژینەکاندا دەردەکەوت و پێشتر، لانیکەم وا دەردەکەوت، مێتۆد یان خوێندنەوەیەکی دیاریکراویان بۆ هەڵسەنگاندنی چیرۆکەکان هەڵبژاردبوو، نزیکە لەو باسەیە کە ئادۆرنۆ لە زاراوەی "ڕەخنەگرتنی ناوخۆجێگر" مەبەستیەتی. لە ڕوانگەی ئادۆرنۆوە ڕەخنەگرتن لەسەر بنەمای ئەو بابەتەی کە ڕەخنەی لێدەگیریت ساز دەبێت، نەک ئەوەی ڕەخنەگر هەندێک ڕێسای نەگۆڕ و پێشوەخت ئامادەکراو بەسەر ئۆبژەی توێژینەوەدا بسەپێنێت.