ما 5929 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

دوو جۆرە رۆمان
لە هەندێ رۆماندا، تەواوی وردە رووداوەکانی ناو فەزای رۆمانەکە ئاماژەن بە رووداوێکی سەرەکی. ئەوان بەڵێنە رووداوە سەرەکییەکە بخەمڵێنن و لە خزمەتیدا بن بۆ ئەوەی رووداوە سەرەکییەکە بتوانێ بە کۆتایی و ئاکامی خۆی بگا.
لە هەندێ رۆمانی تردا رووداوی سەرەکی نابینین. ئەوەی کە هەیە بریتییە لە کۆمەڵێک وردە رووداو کە یەک لە دووای یەک دێن بە بێ ئەوەی لە خزمەت تەواوکردن و خەمڵاندنی رووداوێکی سەرەکیدا بن.
 
 
لە رۆمانی چەشنی یەکەم، نیگا و سەرنجی خوێنەر دەچێتە سەر رووداو، بەڵام لە رۆمانی چەشنی دووهەم سەرنجی خوێنەر دەچێتە سەر ئەوەی وا لە پشت رووداوەکانە. رووداوی مەزن ئاماژەیە بە رووداو، بەڵام رووداوە وردەکان ئاماژەن بە حەقیقەتێکی گەورەتر لە خودی رووداو. لە راستیدا لە رۆمانی چەشنی دووهەمدایە کە خوێنەر جۆرێک لە قوڵایی فیکری و فەلسەفی تیا دروست دەبێ.
 
 
رەنگە هۆکاری ئەمەیش ئەوە بێت کە ژیان پێش ئەوەی بریتی بێت لە رووداوە گەورەکان، بریتییە لە زنجیرەی رووداوە گچکەکان. ژیان لە راستیدا ئەوەیە کە رۆژانە لەگەڵیا دەستەویەخەین. بۆیە خوێندنەوەی ئەوەی رۆژانە روودەدا، دەتوانێ دوچاری تێڕامانی زیاترمان بکا. مرۆڤ حەزدەکا بزانێ ئەوە چییە دەتوانێ لەپشت ئەم رووداوە بەڕواڵەت گچکانە راوەستێ و مانای سەرەکی بە ژیانی ئێمە بدات، یاخود ژیانی ئێمە لە مانا بەتاڵ بکاتەوە.
 
 
بچوک ئاماژە بە قووڵایی و، گەورە ئاماژە بە کۆتایی!
 
 
سایتی قەڵەم

 

٥ فێبرواری ٢٠١٧

Image result for hendelse kunst

گەڕان بۆ بابەت