لە ئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان
با ده‌یلووراند و هه‌رده‌م قایمتر ده‌بوو.... لێوه‌له‌ره‌و دانه‌چۆقه‌م پێکه‌وته‌وه. ناتاشا له سه‌رما خۆی خزاند به‌لامه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی ده‌یتوانی پاڵی پێوه‌دام. له‌و تاریکاییه‌دا ده‌متوانی ڕووناکی چاوه‌کانی ببینم. "ئێوه پیاوان چه‌ند پیس و نه‌گبه‌تن! حه‌ز ده‌که‌م له ته‌نوورێکدا بتانسووتێنم.ئێوارەیەکی پاییزی
لە ئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان
ماکسیم گۆرکی
ئالێکسی ماکسیمۆڤیچ پشکۆڤ،Alexei Maximovitch Pyeshkov ناسراو بە گۆرکی، بە واتای 'تاڵ'، ساڵی 1868 لە نیژنی نۆڤگۆرۆد، لە دایک بووە. لە تەمەنی نۆ ساڵانیدا هەتیو کەوتۆتەوە. بۆ بەڕێوەبردنی ژیانی لە پێشدا بوو بە شاگرد پێنەچی، دوایی بە ئاوارەیی سەرتاسەری رووسیای ژێر پێ ناوە، کار‌و پێشەی جۆربەجۆری تاقیکرۆتەوە. گۆرکی تینووی کتێب خوێندنەوە بوو، هەر کتێبێکی کەوتبێتە دەست خوێندویەتیەوە. بەسەرهاتەکانی کەرەسەیەکی بە نرخی داوەتە دەست بۆ چیرۆکە سەرئاساکانی. ئەو چیرۆکانەی کە پڕن لە: گوڕ و تین، ئێش و ئازار، خۆشی و ناخۆشی ژیانی رووسی.
لە هەڕەتی ژیانی نووسینیدا، گۆرکی لە وڵاتەکەی دوور دەخرێتەوە و تا کۆتایی شەڕ ناگەڕێتەوە.
گۆرکی شارەزا و کارامەیە لە وەسف کردنی ژیانی خەڵکانی دەربەدەردا، چونکە زۆر چاکی دەناسین. زۆرترینی چیرۆکەکانی باسکردنە لەسەر ئەم خەڵکانە.
ر. ن. باینR.N.Bain ئەم چیرۆکەی کردۆتە ئینگلیزی.
ئێواره‌یه‌کی پاییزی
ساڵێکیان له وه‌رزی پاییزدا له بارێکی ئێجگار خراپ‌دا بووم. له‌و شاره‌ی تازه گه‌یشتبوومێ، که‌سم نه‌ده‌ناسی. نه پارەیەکم له گیرفاندا هه‌بوو؛ نه جێگایه‌کیش بۆ خه‌وتن. له یه‌که‌م ڕۆژه‌کانی هاتنمدا دانه دانه‌ی ئه‌و جلانه‌ی به‌رم که بێ ئه‌وانیش هێشتا ده‌متوانی هه‌ڵکه‌م، فرۆشتبوومن. له‌م شاره چوومه گه‌ڕه‌کێک به ناوی "ئێستە" (yste). ئه‌وێ ئیسکله‌ی که‌شتییه هه‌ڵمه‌کان بوو. ئه‌م گه‌ڕه‌که له وه‌رزی هاتوچۆی ده‌ریاییدا پڕ ده‌بوو له جمووجۆڵ و هه‌را و هوریای ئه‌و که‌سانه‌ی به کار و ڕه‌نجی ژیانه‌وه خه‌ریک بوون، به‌ڵام ئێستاکه بێده‌نگ و چۆڵ مابۆوه، چونکه دواڕۆژه‌کانی مانگی ئۆکتۆبر بوو.
بەته‌نیا له نێو ئه‌و بارخانه و ماڵه چۆڵکراوانه‌دا ده‌خولامه‌وه. به ئاره‌زووی دۆزینه‌وه‌ی کوتێ شتی خواردن، ئه‌و لمه ته‌ڕه‌ی به‌رپێم به قاچ ده‌کۆڵی. بیرم له‌وه ده‌کرده‌وه ، چه‌ند خۆش ده‌بوو ئه‌گه‌ر ژه‌مێ خواردنی ته‌واوم ده‌سکه‌وتبا. له دۆخی ئێسته‌ی فه‌رهه‌نگمانا برسییه‌تی مێشک زۆر زووتر تێر ده‌کرێ تا برسییه‌تی زک. ئه‌وا تۆ به‌و شەقامانه‌دا ده‌سووڕێیه‌وه، دیمه‌نی ئه‌و خانووانه‌ی ده‌وریان گرتووی ده‌بینی له ده‌رێڕا ناشیرین نین، ڕه‌نگه به دڵنیاییه‌وه بڵێی، نابێ له ناوه‌وه‌ش خراپ ڕازابێتنه‌وه. ئه‌م دیمه‌نانه له‌وانه‌یه ده‌روونت ببزوێنێ و هه‌ندێ بیری وه‌ک خانووسازی و پاک و خاوێنی و له‌شساغی و کۆمه‌ڵێ شتی ژیرانه و به‌رزه فڕانه‌ت له لا بوورووژێنێ.
ڕه‌نگه خه‌ڵکانێکی خوێنگه‌رم و پۆشته و په‌رداخیش بێنه ڕێت. هه‌موو زۆر به ئه‌ده‌ب، که‌چی به دیتنت روو وه‌رده‌گێڕن، چونکه حه‌ز ناکه‌ن به بینینی ژیانی ناخۆشی تۆ خۆیان تووشی خه‌فه‌ت و ئازار بکه‌ن. به‌ڵێ مێشکی که‌سێکی برسی باشتر په‌روه‌رده ده‌بێ و ساغتره له میشکی که‌سێکی تێر. لێره‌وه‌یه که تۆ ده‌توانی ئاکامێکی زانایانه به قازانجی مرۆڤی برسی وه‌رگری.
شه‌و نزیک ده‌بۆوه، باران دباری. له باکووره‌وه بایه‌کی توند هه‌ڵیکرد. با له نێو ئه‌و دووکان و دووکانوچکانه‌دا که‌وته وژه وژ؛ به چاوه‌ی په‌نجه‌ره‌ی مه‌یخانه‌کاندا ده‌چوه ژوور؛ ده‌یدا له‌که‌فی ورده شه‌پۆلی ئه‌و چۆمه که شڵپه شڵپ سه‌ریان ده‌کوتا به‌و لێوارانه‌دا؛ شه‌پۆله سپییه که‌فکردوه‌کانی به‌رز ده‌کرده‌وه و خێرا خێرا به‌سه‌ر شانی یه‌کتردا تلی ده‌دان و ده‌یخستن بۆ دوور. له‌وه ده‌چوو ، ئه‌و چۆمه هه‌ستی به نزیکبوونه‌وه‌ی زستان ده‌کرد، بۆیه وا کوێرانه له ترسی کۆتوبه‌ندی سه‌هۆڵ، که ڕه‌نگبوو هه‌ر ئه‌و شه‌وه ڕه‌شه‌بای باکوور بیهێنێته سه‌ری، هه‌ڵده‌هات. ئاسمان گرژ و تاڵ بوو؛ له دووره‌وه با بێ وچان دڵۆپه‌کانی بارانی که به ئاسته‌م ده‌بینران ڕاده‌ماڵی. مه‌لوولی و دڵته‌نگییه‌که‌ی سروشتی ده‌ور و به‌رم به جووتێ داره بیی شکاو و داڕماو، که به‌له‌مێکی وه‌رگه‌ڕاوه به بنکیانه‌وه بەسترابۆوه به جوانی ده‌رده‌که‌وت. ئه‌م به‌له‌مه وه‌رگه‌ڕاوه به نیرگه شکاوه‌که‌ی ژێریه‌وه و ئه‌و پیره‌دارانه‌ش، هه‌موو با ڕووتاندبوونیه‌وه. له‌و ده‌ور و به‌ره هیچ شتێکی ساغ و به‌که‌ڵکهاتوو نه‌مابوو. فرمێسکه‌کانی ئاسمان وشکاییان نه‌ده‌هات....گشت شتێک کاول و دڵته‌نگکه‌ر بوو.... وام ده‌زانی هه‌موو شتێک مردوه و من ته‌نیا زیندوو به‌جێماوم، منیش هه‌روا مه‌رگێکی تاڵ چاوه‌ڕێی ده‌کردم.
ئه‌وکاته هه‌ژده ساڵان بووم ـ تافی جوانیم! له‌و لێوار ئاوه، له سه‌ر ئه‌و زیخه ته‌ڕ و سارده گه‌ڕام و گه‌ڕام، به‌شانازی سه‌رما و برسییه‌تی به مووزیکی دانه‌چۆقه هۆره‌م ده‌کرد. هه‌روا که له پشت دانه‌یه‌ک له‌و قه‌فه‌سه خاڵیانه‌وه، چاوم ده‌گێڕا بۆ شتێک بیخۆم، له‌پڕ له‌و پشته‌وه هه‌ستمکرد په‌یکه‌رێک له جل و به‌رگی ژنانه‌دا که له به‌ر باران به شانه کۆماوه‌کانیه‌وه نووسابوون، خۆی به زه‌ویدا مه‌ڵاس کردوه. وادیاربوو به ده‌سته‌کانی خه‌ریکی هه‌ڵکۆڵینی که‌ندڕێک بوو له ژێر دانه‌یه‌ک له‌و قه‌فه‌سانه‌دا. له ته‌نیشتییه‌وه هه‌ڵتووتام و لێم پرسی: '' ئه‌وه خه‌ریکی چی ده‌که‌ی؟''
قیژه‌یه‌کی لێ به‌رز بۆوه و ڕاپه‌ڕیه سه‌ر لاقه‌کانی. ڕووبه‌ڕووم وه‌ستا، به‌و چاوه کراوه و کاڵ و ترساوانه‌یه‌وه لێم ورد بۆوه. کچێک بوو له تیر خۆما، زۆر ئێسک سووک، داخه‌که‌م ده‌موچاوی به سێ خاڵی شینی گه‌وره نه‌خشکرابوو. ئه‌مه‌ش سه‌روچاوی تێکدابوو. هه‌ر چه‌ند ئه‌م خاڵه شینانه به شێوه‌یه‌کی سه‌رنجراکێش تاک تاک و به یه‌ک ئه‌ندازه و هاوسه‌نگ له ده‌موچاویا بڵاو ببوونه‌وه. دوانیان له‌ژێر چاوه‌کانیا و یه‌کیان نه‌ختێک گه‌وره‌تر له حاست پردی لووتیا ده‌بینران. ئه‌م ڕێکوپێکی و هاوتاییه دیار بوو کاری هونه‌رمه‌ندێک بوو که فێر ببوو به تێکدانی ڕوخساری مرۆڤ.
ئه‌م کچه هه‌ر سه‌یری ده‌کردم. ورده ورده ترس له چاوه‌کانیا نه‌ما. زیخه‌کانی ده‌ستی ته‌کاند. له‌چکه که‌تانیه‌که‌ی سه‌ری ڕێک کرد و بۆ خۆ نزیک کردنه‌وه گۆتی: ''وابزانم تۆش شتێکت ده‌وێ بۆ خواردن؟ ده‌ی هه‌ڵکه‌نه! من ده‌سته‌کانم ماندوو بوونه. هۆ له‌وێ ـ سه‌ری بۆ لای قه‌فه‌سه‌یه‌که‌وه له‌قاند ـ به دڵنیاییه‌وه نانی لییه.... ئه‌و قه‌فه‌سه‌یه ئێستاش هه‌ر کاری لێ ده‌که‌ن.''
ده‌ستم کرد به هه‌ڵکه‌ندن. کچه‌که‌ش دوای نه‌ختێک ڕ‌اوه‌ستان و ته‌ماشا کردن له‌لامه‌وه دانیشت و ده‌ستیپێکرد به یارمه‌تی کردنم. به بێده‌نگ خه‌ریک بووین به کارەکەمانه‌وه، ئێستا ناتوانم بڵێم له‌و کاته‌دا به یاسای تاوان و سزا بیرم ده‌کرده‌وه یان به ئه‌خلاق، یان خۆ به خاوه‌نیه‌تی و ئه‌و هه‌موو شتانه‌ی تر که به بڕوای زۆر که‌سانی به‌ئه‌زموون، پیاو ده‌بێ له هه‌موو کاتێکدا له‌بیری ژیانی خۆیدا بێ. حه‌زم ده‌کرد تا ئه‌و جێگه‌ی له توانامدایه ئه‌م ڕاستییه پێڕه‌و بکه‌م. با به‌ئاشکرا پێ له‌وه بنێم وه‌ها به کاری هه‌ڵکۆڵینی ژێر ئه‌و قه‌فه‌سه‌وه خه‌ریک بووم، هه‌موو شتێکی ترم له‌بیر چووبۆوه، بێجگه له‌مه که: "ده‌بێ له نێو ئه‌م قه‌فه‌سه‌دا چیی تێدا بێ؟''
شه‌و به سه‌ردا هات. ته‌مومژێکی سارد و بۆر که هه‌رده‌م چڕتر ده‌بۆوه، ده‌وری دابووین. شه‌پۆله‌کان به ده‌نگێکی قووڵتر له پێشوو ده‌یانلرفاند، باران توند توند و زوو زوو ده‌یدا له ته‌خته‌کانی قه‌فه‌سه‌که. ده‌نگی زه‌نگی شه‌وگه‌ڕێک له شوێنێکه‌وه ده‌گەیشتە گوێ.
یاریده‌ره‌که‌م به هێواشی پرسی: '' گه‌یشتوویه بنکی یام نا؟'' تێنه‌گه‌یشتم له‌چی قسه‌ی ده‌کرد، بۆیه بێده‌نگ مامه‌وه. "گۆتم گه‌یشتوویه بنکی قه‌فه‌سه‌که؟ ئه‌گه‌ر بنکی بێت، خۆ ناتوانین بچینه ژوور. به‌خۆڕا چاڵێک هه‌ڵده‌که‌نین و ده‌گه‌ینه ته‌خته‌ی وشک و ڕه‌ق. ئه‌مجا چۆن ده‌توانین ئه‌و ته‌ختانه ده‌ربێنین؟ چاکتر نییه قفڵه‌که بشکێنین؛ قفلێکی زۆر لاوازه.''
به‌زه‌حمه‌ت بیری ورد به مێشکی ژناندا دێ ، که‌چی ده‌بینی جار و بار دێ. من بۆ بیری ورد زۆر نرخ داده‌نێم، هه‌میشه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌م تا ئه‌و جێگه‌یەی بتوانم به‌کاریان بێنم. قفڵه‌که‌م دۆزیه‌وه و به هه‌موو هێزی خۆم لێی نه‌ویم. قفڵه‌که به هه‌موو شتێکه‌وه به ده‌ستمه‌وه هات. هاوده‌سته‌که‌م هه‌ر خێرا وه‌ک مار خۆی لوول کرد و به که‌لی ده‌رگاکه‌وه خۆی خزانده ژووره‌وه و له‌وێوه به ئه‌سپایی بانگی لێکردم: "تۆ کوڕی کو‌ڕ!''
ئه‌مڕۆژانه ورده پیاهه‌ڵدانی ژنێکم زۆر لا خۆشتره تا وتارێکی به‌سۆز له لایه‌ن پیاوێکه‌وه، با ئه‌و پیاوه له هه‌موو وتارده‌رانی کۆن و نوێ، زمانی پاراوتریش بێت. له‌و کاته‌دا، هه‌ر چۆنێک بێت که‌متر له ئێستا ڕووی خۆشم بوو، بۆیه سه‌رنجم نه‌دایه ئافه‌رینی هاوڕێکه‌م؛ به‌کورتی و به په‌رۆشه‌وه لێم پرسی: "شتێکی لێیه؟'' به شێوه‌ێه‌کی زۆر گرینگ ده‌ستیکرد به ژماردنی ئه‌و شتانه‌ی دۆزیبوومانه‌وه: "سه‌به‌ته‌یه‌کی پڕ له شووشه ـ چه‌ند که‌وڵی ئه‌ستوور ـ چه‌ترێکی خۆره‌تاو ـ سه‌تڵێکی ئاسن." هیچکام له‌مانه بۆ خواردن نه‌ده‌بوون. هه‌ستمکرد هیوابڕاو بووم.... به‌ڵام کوتووپڕ به پێکه‌نینه‌وه، هاواری کرد: '' ئه‌ها! ئه‌وه‌تا!'' چی؟''
"نان... له‌واشی نان... ته‌نیا نه‌ختێک ته‌ڕه... هابگرە! له‌واشه نانێک هه‌ڵدرایه به‌ر پێم، دواییش خۆی هاته ده‌ر. تازه پاروویه‌کم له نانه‌که جیا کردبۆوه و ئاخنیبوومه نێو ده‌مم و ئه‌مجاوی.... هاواری کردمێ: "وه‌ره، به‌شی منیش بهیڵه‌ره‌وه!... نابێ لێره‌ش بمێنینه‌وه.... ڕوو له کوێ که‌ین؟'' بۆ شوێنێکی حه‌وانه‌وه به‌ملاولادا چاوی ده‌گێڕا.... شه‌وێک بوو ئه‌نگوسته چاو... زۆریش ته‌ڕ و تووش. "سه‌یرکه! هۆ له‌وێ به‌له‌مێکی وه‌رگه‌ڕاوه‌ی لێیه... با بچینه ئه‌وێ." "ده‌ی با بچین!'' به‌ره‌و به‌له‌مه‌که ڕێکه‌وتین. به‌ڕێوه به‌شێکی زۆری تاڵانیه‌که‌مان له ده‌م ئاخنیبوو، خه‌ریک بووین ده‌مانخوارد.
باران توندی کرد، چۆم هاژه‌ی ده‌هات؛ له شوێنێکه‌وه فیکه فیکێکی دوور و درێژ په‌یدا بوو ـ ده‌تگوت که‌سێک گه‌مه ده‌کات ـ ده‌تگوت که‌سێکی گه‌وره به‌بێ ترس به‌م زه‌وینه و به‌م داب و نه‌ریته دامه‌زراوانه‌ی، به‌م با ترسناکه‌ی پاییز، به ئێمه قاره‌مانه‌کانی ئه‌م ژیانه گاڵته ده‌کات. به‌م فیکه فیکه ماته‌م دایگرتم و دڵه‌کوتێم که‌وتێ. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش له تاو برسییه‌تی هه‌ر نانم ده‌خوارد. کچه‌که‌ش له لامه‌وه هه‌نگاو به هه‌نگاو ده‌هاته ڕێ. لێم پرسی: "ناوت چییه ـ بۆ نه‌زانم؟'' به کورتی و به منگه منگ وه‌ڵامی دامه‌وه و گوتی: "ناتاشا''، سه‌یرێکیم کرد، دڵ و ده‌روونم هاته ژان؛ دوایی چاوم گێڕا بۆ نێو ئه‌و ته‌مومژه‌ی به‌رده‌مم، وامده‌زانی شێوه‌ی ناحه‌زی چاره‌نووسی خۆمه به‌ساردی و سڕی به ده‌ممه‌وه پێده‌که‌نێ.
باران به‌بێوه‌ستان ده‌درا له دار و ته‌خته‌ی به‌له‌مه‌که، ئاهه‌نگه نه‌رمه‌که‌ی خه‌می ده‌روونمی ده‌هه‌ژاند. با له قڵشێکی بنکه شکاوه‌که‌ی به‌له‌مه‌که‌وه، له‌و شوێنه‌وه که چه‌ند ته‌ڵه‌زمی له‌ق له‌یه‌ک ده‌دران و به شێوه‌یه‌کی نائارام و خه‌مناک شه‌قه شه‌قیان بوو، ده‌هاته ژوور. شه‌پۆله‌کانی ئه‌و چۆمه به قه‌راخه‌کانا هه‌ڵده‌پڕژان، یه‌کنه‌وا و بێ ئومێد شڵپه‌یان ده‌هات. وه‌ک ئه‌وه‌ی به بێزارییه‌وه له شتێک ده‌دوان، که زۆر لێی وه‌ڕه‌ز بوون و ده‌یانهه‌ویست لێی هه‌ڵبێن، بەڵام به ناچار ده‌بوو ئێستاش هه‌ر هه‌موو پێکه‌وه قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ن. ترپه‌ی باران له‌گه‌ڵ شڵپه‌ی ئاو تێکه‌ڵ ببوو. هه‌ناسه‌یه‌کی قووڵی با به‌سه‌ر ئه‌و به‌له‌مه وه‌رگه‌ڕاوه‌دا ده‌خشا ـ ده‌تگوت هه‌ناسه‌ی بێ‌کۆتایی ئه‌م زه‌ویه ماندوو و هێز لێبڕاوه‌یه، له ده‌ست ئه‌م گۆڕانه به‌رده‌وام و بێ پایانه، له هاوینانی ڕوون و گه‌رمه‌وه بۆ پاییزانی سارد و ته‌ڕ و ته‌ماوی. بێ‌وچان با به‌سه‌ر ئه‌م به‌ستێنه چۆڵ و هۆڵه‌دا، به‌سه‌ر ئه‌م رووباره که‌فکردووه‌دا ده‌هات و گۆرانییه خه‌مباره‌کانی خۆی ده‌کوتنه‌وه.
له ژێر ئه‌و به‌له‌مه‌دا جیگه‌مان زۆر ناخۆش بوو؛ ئه‌و ژیره هه‌م ته‌سک و ته‌نگه‌به‌ر بوو هه‌م ته‌ڕ، ورده تنۆکی ساردی باران له شوێنه شکاوه‌کانی بنکی به‌له‌مه‌که‌وه ده‌تکایه خواره‌وه؛ بایش هه‌ر پیایدا ده‌هاته ژوور. به بیده‌نگ له‌وێ هه‌ڵکورماین و له سه‌رمانا هه‌ڵده‌له‌رزاین. له بیرم دێ خه‌و دایگرتبووم. ناتاشا پشتی نا به دیواری به‌له‌مه‌که‌وه و وه‌ک تۆپێکی بچکۆڵه خۆی گرمۆڵه کرد. ئه‌ژنۆکانی له باوه‌ش گرت و چه‌ناکه‌ی له‌سەر دانان؛ به‌چاوی زیت و کراوه‌وه ده‌یڕوانی بۆ چۆمه‌که؛ چاوه‌کانی له سه‌ر ده‌موچاوی له‌به‌ر ئه‌و خاڵه شینانه‌ی ژێره‌وه‌یان زۆر زل ده‌ینواند. ئه‌و ئیتر بزوەی نه‌کرد. ئه‌م نه‌جووڵان و بێده‌نگییه ورده ورده ترسی خسته دڵی منه‌وه. ده‌مهه‌ویست قسه‌ی له‌گه‌ڵ بکه‌م، به‌ڵام نه‌مده‌زانی چۆن ده‌سپێبکه‌م. ئه‌مه ئه‌و بوو له پێشدا ده‌ستی به قسان کرد. زۆر به‌کورتی و تێڕادیوی، وه‌ک بیر و بڕوایه‌کی چه‌سپاو، هاواری کرد : ''چه‌ند شتێکی نه‌فرینکراوه ئه‌م ژیانه!''
قسه‌کان و شێوه‌ی دووانه‌که‌ی بۆنی سکاڵایان لێ نه‌ده‌هات. ئه‌م مرۆڤه ساکاره به پێی تیگه‌یشتنی خۆی بیری ده‌کرده‌وه ـ له‌م بیرکردنه‌وه‌دا وای بۆ ده‌چوو که ئاکامێکی تایبه‌ت و ڕوون وه‌رگرێ، ئاکامێک که ئه‌و ئاوا به ده‌نگی به‌رز ده‌ری ده‌بڕی و منیش له ترسی به درۆخستنه‌وه‌ی خۆم نه‌مده‌توانی له دژی ڕاوه‌ستم. هه‌ر بۆیه بێده‌نگ مامه‌وه. ئه‌ویش، هه‌ر وه‌کوو منیش نه‌بم بێجووڵه مابۆوه. تازه ئه‌گه‌ر بشمانقڕاندایه چی ده‌بوو...؟ ناتاشا دیسان ده‌ستی کرده‌وه به قسان، ئه‌م جاره به ئارامی و به ڕوونی، ئیتر نیشانه‌یه‌ک له سکاڵا‌و گله‌یی له قسه‌کانیا نه‌مابوو. ئاشکرا بوو ئه‌م مرۆڤه له بیرکردنه‌وه‌کانی خۆیدا سه‌رنج و هۆشی له‌سه‌ر بابه‌تی ژیانی خۆی بوو، له‌م ڕێگایه‌شدا بۆ ئه‌وه‌ی خۆی و ژیانی له گاڵته‌جاڕی بپارێزێ، دڵنیا ببوو که هیچی پێناکرێ، جگه له‌وه‌ی به بۆڵه بۆڵ و قیڕاندن هه‌ستی خۆی بڕژێنێته ده‌ر.
ڕێک و ڕه‌وانی ئه‌م ئه‌م ڕێچکه فکرییه چه‌ند بۆ من خه‌فه‌ت هێنه‌ر و ئازار ده‌ر بوو، هه‌ر باسی لێناکرێ! هه‌ستم کرد ئیتر له‌وه زیاتر ناتوانم خۆ ڕاگرم. له ڕاستیدا خه‌ریک بوو بگریم.... به‌ڵام لام شه‌رم بوو له لای ژنێک بگریم که ئه‌و بۆخۆی نه‌ده‌گریا. بۆیه بڕیارمدا له‌گه‌ڵیا بێمه دووان. پرسیارم کرد: "ئه‌وه کێ بوو لیی ده‌دای؟'' له‌و کاته‌دا نه‌مدەتوانی بیر له ڕسته‌یه‌ک بکه‌مه‌وه که ناسک‌تر بێ و دڵی نه‌شکێنێ. به ده‌نگیکی نه‌رم و خاو وه‌ڵامی دامه‌وه و گۆتی: "پاشکا، پاشکا لێیده‌دام.''
''پاشکا کێیه؟''
"ده‌سگیرانه‌که‌م.... کوڕێکی نانه‌وایه."
''زۆر جار لێی ده‌دای؟''
''هه‌ر کاتێک سه‌رخۆش بوایه لێی ده‌دام."
له‌ناکاو ئاوڕی داوه به‌لامه‌وه و که‌وته قسه له باره‌ی خۆی و پاشکا و پێوه‌ندی نێوانیان: پاشکا کوڕێکی نانه‌وای سمێڵ سوور و تارژه‌نێکی زۆر باش ده‌بێ. رۆژێک دێته دیده‌نیی ناتاشا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پاشکا کوڕێکی ته‌ڕلان و له‌به‌ردڵان بووه و جله‌کانی به‌ری و پێڵاوه‌کانی له باشترین و به نرخترین بوونه ـ ته‌نیا کراسه‌که‌ی به‌ری بایی پانزه ڕووبل بووه ـ ناتاشا دڵی لێی ده‌چێ. به‌مجۆره پاشکا ده‌بێته مایه‌ی شانازی و جێگای بڕوای. ئه‌م حه‌ز و خۆشه‌ویستییه‌ی ناتاشا ده‌بێته هۆی ئه‌وه پاشکا هه‌موو ئه‌و پاره و پووڵه‌ی هاوڕێکانی ناتاشا ده‌یده‌نێ بیدا به شیرینی، له ناتاشای بستێنێ، ئاره‌قی پێ بکڕێ و پێی سه‌رخۆش بێت. دواییش بکه‌وێته لێدانی؛ تازه ئه‌مانه هیچ نه‌بوون به‌لایه‌وه ئه‌گه‌ر پاشکا له‌به‌رچاوی ئه‌وا چاوی له‌دوای کچانی دیکه‌وه نه‌با.
"ئه‌مه سووکایه‌تی نه‌بوو؟ من له کچه‌کانی تر خراپتر نیم. دیاره ئه‌مه مانای ئه‌وه‌بوو به‌ره‌ڵڵا گاڵته‌م پێده‌کا. پێرێکه داوام کرد له مامۆستاکه‌م نه‌ختێک بچمه ده‌ره‌وه، که چووم دیتم دیمکا له ته‌نیشتییه‌وه به مه‌ستی دانیشتوه، پاشکاش نیوه مه‌ست بوو. پێم گۆت ''ناکه‌سی بێ ئابڕوو!'' ئه‌ویش هه‌ستا و تا توانی کوتامی. به شه‌ق تێیهه‌ڵدام و به قژ ڕایکێشام. ئه‌مه له چاو ئه‌و کردەوانەی تره‌وه هیچ نه‌بوو. هه‌ر چیشم له‌به‌ردا بوو دڕاندی ـ ئائه‌وا به‌جێی هێشتم که ده‌مبینی! چۆن ده‌توانم بگه‌ڕێمه‌وه لای مامۆستاکه‌م؟ گشت جله‌کانمی دڕاند... سوخمه‌که‌یشمی له که‌ڵک خست ـ هه‌ر ته‌واو تازه بوو؛ پینج ڕووبلم پێدابوو... له‌چکه‌که‌شمی له سه‌رما دڕاند. ئه‌ی خوایه ئێستا ده‌بێ چی بکه‌م؟'' له پڕ به ده‌نگێکی زۆر ناخۆش ده‌ستی کرد به شیوه‌ن و کڕووزانه‌وه.
با ده‌یلووراند و هه‌رده‌م قایمتر ده‌بوو.... لێوه له‌ره‌و دانه‌چۆقه‌م پێکه‌وته‌وه. ناتاشا له سه‌رما خۆی خزاند به‌لامه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی ده‌یتوانی پاڵی پێوه‌دام. له‌و تاریکاییه‌دا ده‌متوانی ڕووناکی چاوه‌کانی ببینم. "ئێوه پیاوان چه‌ند پیس و نه‌گبه‌تن! حه‌ز ده‌که‌م له ته‌نوورێکدا بتانسووتێنم؛ یان له‌ت و په‌تتان که‌م؛ ئه‌گه‌ر یه‌کتان له گیانه‌ڵڵادا بێت، تف له ده‌می که‌م و تۆزێک چییه به‌زه‌ییم پێیدا نه‌یێ، ئێوه‌ی په‌ست و ناپه‌سند. مل شۆڕ ده‌که‌ن و مه‌رایی ده‌که‌ن، وه‌ک سه‌گ کلکه‌له‌قێمان له به‌را ده‌که‌ن، ئێمه‌ی نه‌فامیش خۆمانتان پێشکه‌ش ده‌که‌ین و ئه‌مه‌ش هه‌موو به‌شمانه! له پڕا ژێر پێمان ده‌خه‌ن و ده‌مانفلیقێننه‌وه؛ ئێوه‌ی بەره‌ڵڵا و نه‌گبه‌ت!''
به‌مجۆره تا توانی نه‌فرینی کردین، به‌ڵام له‌م نه‌فرینکردنانه‌ی که هاته گوێم گوڕ و تینێکی ڕق و بێزاریم به‌رانبه‌ر به‌م "به‌ره‌ڵڵای نه‌گبه‌ته'' هه‌ست پێ نه‌کرد. شێوازی ئاخاوتنه‌که‌ی به هیچ جۆرێک له گه‌ڵ باسه‌که‌ی ڕێکنه‌ده‌که‌وت. چونکه زۆر هێدی و له‌سه‌رخۆ ده‌دوا و به ئاسته‌م ده‌نگی بڕی ده‌کرده لام.
ئه‌م قسانه به‌هێزتر له هه‌موو ئه‌و کتێب و وتاره ڕه‌ش بینانه‌ی که به زمانێکی پاراو و دڵنیاکه‌ر خوێندبوومنه‌وه و ئێستاش هه‌ر ده‌یابخوێنمه‌وه، کاری کرده سه‌رم. ده‌زانی، ئه‌مه هۆی ئه‌وه‌بوو که کاریگه‌ری بینینی ڕه‌نج و ئازاری مرۆڤێک له گیانه‌ڵڵادا، زۆر زیاتره تا باسکردنی ڕووداوی مه‌رگی. به‌ڕاستی هه‌ستم به داماوی کرد ـ زیاتر له‌به‌ر سه‌رما تا قسه‌کانی هاوسێکه‌م. به‌ئارامی ناڵاندم و دانه‌کانم له‌یه‌ک کڕاند. هه‌ر له‌و ده‌مه‌دا دوو بازووی چکۆله‌م به ده‌وری خۆما هه‌ست پێ کرد ـ یه‌کیان له‌سه‌ر ملم و ئه‌ویتریان که‌وته سه‌ر ڕوومه‌تم ـ به ده‌نگێکی نه‌رم و هاوڕێیانه به په‌رۆشه‌وه پرسی: "چی ئازارت ئه‌دا؟''
خه‌ریک بوو باوه‌ڕ بکه‌م ئه‌وه که‌سێکی تر بوو ئه‌و پرسیاره‌م لێ ده‌کا، نه‌ک ناتاشا. هه‌ر ئێستاکه بوو وتی پیاوان نزم و ناکه‌سن و خۆزگه‌ی ده‌خواست بۆ له نێو بردنیان. که‌چی ئه‌وه خۆی بوو و خێرا خێرا ده‌ستی کرد به قسه کردن. "ئه‌هه، چی ئازارت ده‌دا؟ سه‌رماته؟ ته‌زیوی؟ چ یپاوێکی تۆ، وه‌ک کوننه په‌پوو وا خامۆش دانیشتووی! بۆ؟ ده‌بوو زۆر زووتر بتگوتایه که سه‌رماته. وه‌ره... ڕاکشێ له‌سه‌ر ئه‌و عه‌رده ... خۆت پانکه‌ره‌وه و منیش ڕاده‌کشێم... له‌وێ. چۆنه؟ ئێسته ده‌سته‌کانت له ناوقه‌دم ئاڵێنه... توندتر! چۆنه؟ ئێسته زۆر زوو گه‌رم ده‌بیه‌وه...دواییش پشت ده‌نێین به پشتی یه‌کتره‌وه و لێی ڕاده‌کشێین.... زوو ڕۆژ ده‌بێته‌وه، سه‌یرکه بزانه وانییه. ده‌ڵێم... نه‌وه‌کا تۆیش سه‌رخۆش بیت...؟
چوویته ده‌ره‌وه له جێگه‌که‌ت... ئه‌ه؟ ... قه‌یناکا.''
ئاوا ئه‌و دڵنه‌وایی کردم.... و هانیدام.
له‌وانه‌یه سێ جار نه‌فرین کرابێتم! ئه‌م کرداره به‌لامه‌وه دنیایه‌کی چه‌ند سه‌یر بوو!
تۆ بزانه ، هه‌ر له‌م کاته‌دا مێشکم به‌ڕاستی به چاره‌نووسی مرۆڤه‌وه خه‌ریک بوو. بیرکردنه‌وه به دووباره ڕێکخستنه‌وه‌ی سیسته‌مێکی کۆمه‌ڵایه‌تی، له شۆرش و گۆڕانێکی ته‌واو سیاسی، به خوێندنه‌وه‌ی جۆره‌ها کتێبی بێ ئه‌نداز زانایانه، که له قووڵایی و پڕماناییان نووسه‌ره‌کانیشیان تێیدا مابوونه‌وه. هه‌روه‌ها هه‌موو هه‌وڵی سه‌ره‌کی من ئه‌وه بوو له خۆم "هێزێکی کۆمه‌ڵایه‌تی چالاک و به توانا'' ساز بکه‌م. له من وابوو به به‌شێک له‌و مه‌به‌سته‌م گه‌یشتووم؛ به‌هه‌رحاڵ، له‌م کاته‌دا به‌مه‌ش بڕوام هه‌بوو که بۆ به‌رده‌وامی ژیان مافی تایبه‌ت به‌خۆم هه‌یه و شایانی ئه‌وه‌م به‌باشی بژیم. توانا ولێهاتوویی ئه‌وه‌ش له خۆما ده‌بینم که ئه‌رکێکی مێژوویی مه‌زن وه‌ئه‌ستۆ بگرم. ئێستاش ئه‌و ژنه‌ی له لامه‌وه له‌شم گه‌رم دادهه‌ێنێ، ئه‌و ژنه ڕه‌نجه‌ڕۆ و لێدراو و به‌سووک چاو لێکراوه، ئه‌م ئاده‌میزاده لاوازه‌ی که نه شوێنێکی له ژیاندا هه‌یه و نه نرخێکی بۆ داده‌نرێ، ئه‌و ژنه‌ی که قه‌ت بیرم له‌وه نه‌کردۆته‌وه که یارمه‌تی بده‌م تا ئه‌وکاته‌ی ئه‌و یارمه‌تی منی دا، له ڕاستیدا ئه‌گه‌ر بیریشم لێ بکردایه‌وه نه‌مده‌زانی چۆن یارمه‌تی بده‌م.
خه‌ریکبوو باوه‌ر بکه‌م هه‌موو ئه‌مه‌م له خه‌وێکی ناخۆش، له خه‌وێکی خه‌مهێنه‌ردا به‌سه‌را ده‌هات. ئۆف! بیرکردنه‌وه له‌م حاڵه‌دا چه‌ند زه‌حمه‌ت بوو، چونکه دڵۆپی ساردی باران ده‌تکا به سه‌رما، ئه‌م ژنه‌ش هه‌ر پاڵی پێوه ده‌نام، هه‌ناسه‌ی گه‌رمی ده‌درا له ده‌موچاوم. ئه‌گه‌رچی که‌مێک بۆنی ودکای لێده‌هات به‌ڵام بۆم خۆش بوو.
با به سه‌رشێتییه‌وه ده‌یگڤاند، باران به‌له‌مه‌که‌ی ده‌کوتا، شه‌پۆله‌کان به‌ملا و ئه‌ولادا هه‌ڵده‌پڕژان، ئێمه‌ش هه‌ردوکمان یه‌کترمان له باوه‌ش گرتبوو. ئه‌من دڵنیام که‌س تا ئێستا شتێکی وا ناخۆش و ترسناکی به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه.
ناتاشا بێ پسانه‌وه به نه‌رمی و به خه‌مه‌وه له‌مه و له‌وه قسه‌ی ده‌کرد، به‌شێوه‌یه‌ک که ته‌نیا ژن ده‌توانێ وا بدوێ. له‌ژێر کارگه‌ری ده‌نگ و وشه نه‌رمه‌کانیا ئاگرێکی بچووک له ده‌روونما هه‌ڵایسا، شتێک له دڵما توایه‌وه. پاشان فرمێسک وه‌ک تاوه ته‌رزه به‌خوڕ به‌چاوانما هاتنه خوار. هه‌ر چی خراپ و نابه‌جێ، هه‌رچی داخ و په‌ژاره، هه‌رچی پیس و پۆخڵی هی به‌ر له‌و شه‌وه، له دڵما بوو شۆردییه‌وه و له‌گه‌ڵ خۆ‌یا بردی. ناتاشا خه‌می ڕه‌واندمه‌وه و ئاسووده‌یی گه‌یاند به‌گیانم. ''وه‌ره وه‌ره بچکۆڵانه‌که‌م! خه‌م داتنه‌گرێ! خوا درگایه‌کی ترت لێده‌کاته‌وه... تۆیش به‌سه‌ر خۆتا ده‌چیته‌وه و شوێنی خۆت په‌یدا ده‌که‌یته‌وه... هه‌موو شتێک چاک ده‌بێ....''
به‌مجۆره ده‌ستی کرد به ماچکردنم... زۆریش ماچی دامێ... ماچی گه‌رم و سووتێنه‌ر... ئه‌مه هه‌مووشی بۆ هیچ.... ئه‌وانه یه‌که‌م ماچ بوون، که ژنێک تا ئه‌و کاته به منی به‌خشیبوون، هه‌روا باشترین ماچیش بوون. هه‌موو ئه‌م ماچه دوابه‌دوایانه بۆ من ئێجگار به‌نرخ بوون، چونکه له به‌رانبه‌ردا هێچیان نه‌ده‌خسته سه‌رشانی من.
''وه‌ره ئه‌وه‌نده خه‌فه‌ت مه‌خۆ پیاو! ئه‌گه‌ر ناتوانی جێگایه‌ک بۆخۆت په‌یدا بکه‌ی، سبه‌ی خۆم بۆت جێبه‌جێ ده‌که‌م." ئه‌و هه‌موو به‌گوێ چپاندنه نه‌رمه‌ی وامده‌زانی به‌خه‌ون ده‌بینم....
ـــ له‌وێ تا به‌یانی خه‌وتین....
که ڕۆژ بۆوه له‌ژێر به‌له‌مه‌که خزاینه ده‌ر و ڕوومان له شار کرد.... دوایی وه‌ک دوو هاوڕێ له یه‌ک جوێ بووینه‌وه و ئیتر قه‌ت یه‌کترمان نه‌دیه‌وه. ئه‌گه‌رچی شه‌ش مانگان هه‌موو کون و قوژبنێکی ئه‌و شاره‌م به دوایدا پشکنی، به‌دوای ئه‌و ناتاشا میهره‌بانه‌ی که ئه‌و شه‌وه پاییزه‌مان پێکه‌وه ڕۆژ کرده‌وه.