ما 2455 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

خیانەتی هێز لەخۆی
هێزمان گەرەکە، چونکە دەمانەوێ لەرێگای هێزەوە خەونەکانمان یاخود بەرنامەکانمان بەدی بێنین. کەواتە هێز خۆی لە خۆیدا ئامانج نیە، بەڵکو ئامرازە. ئەگەرچی کاتێک بە هێز دەگەین، هێز دەبێ بە ئامانج و بەری نادەین! وەک بڵێی هێز لە خەون و پلانەکانمان گرینگتر و خۆشترە و، تەنیا کاتێک بەمەیش دەزانین کە بە هێز دەگەین.
کەواتە، هێز ئامرازێکە بۆ گۆڕینی دونیا، لانیکەم بۆ گۆڕینی ئەو دۆخەی باوەڕمان پێی نیە. بەڵام زۆر جار کاتێک بە هێز دەگەین، بە پێچەوانەی ئەو نییەتەی هەمانبوو، کەڵکی لێوەردەگرین و دۆخەکە بە شێوازی پێچەوانەی نییەتمان دەگۆڕین! یاخود سەرەڕای بەهێزبوونمان، تەسلیمی دۆخی باو دەبین و خدەونەکانمان فرامۆش دەکەین. وەک بڵێی هێز خۆی لە خۆیدا بەسەر ئێمەدا زاڵ دەبێ و مەنتقی خۆی پەیڕەو دەکا! وەک بڵێی هێز خاوەنی بەرنامەی تایبەتی خۆیەتی و مرۆڤ جگە لە پەیڕەوکردنی چارێکی تری نیە، وەک بڵێی هێز پێمان دەڵێ کە دۆخی باو، ئاقڵترین بوونەوەری جیهانە!
 
مێژووی مرۆڤ تەژی لەو رووداوانەیە کە بە پێچەوانەی خۆیان هەڵگەڕاونەتەوە. چیرۆکی هێز و بە دەسەڵات گەیشتنیش یەکێک لەو چیرۆکانەیە.
 
رەنگە یەکێک لە گرینگترین رەمزەکانی دوورکەوتنەوە لە خۆخیانەتکردن، ئەوەبێ کە بۆ گۆڕینی دونیا تەنیا بە شوێن هێزەوە نەبین. شێواز بۆ گۆڕین یەکجار زۆرن. رەنگە باشترین شێواز، پشوودرێژی لەکار و چالاکییەکانماندا بێت.
 
 
تەمەنی مرۆڤ چاوەڕوانمانە،... نەوە لە دووای نەوە!

سایتی قەڵەم

١٨ فێبرواری ٢٠١٧

 

 

 Image result for frykt kunst

گەڕان بۆ بابەت