و. سولەیمان سۆفی ساڵحی
شیعری دڕ و لاسار و بە بڕشت نییە، بەڵام زامی پەڕەوازەیی و سەرکوت کراوی بەرەیەک بە شانیدا ڕادەکێشێ، لەبەرئەوەی زمانی ئەو هەڵگری ئەو هەستانەی نییە، تووشی دامان و کەموکۆڕیەکی یەکجار زۆر دەبێ. شیعر لە داڵانەکانی دەروونی و پێکەوەلکاوی خۆی جیا دەبێتەوەو لە ڕووکاردا خۆی دەنەخشێنێ و تەنیا دەوترێتەوە.
جیهان و ڕووناکاییە خەمناکەکان
عەلی باباچاهی
شەمس لەنگروودی
و. سولەیمان سۆفی ساڵحی
بەشی یەکەمی کارەکانی عەلی باباچاهی (وەکوو بەشێک لە کارە سەرەتاییەکانی سیرووس موشفەقی ، بەهمەن ساڵحی، عەلی قلیچ خانی، ڕەزا شەبیری،...) کەم بارەتر و بێکەڵکتر لەکارە دەست پێکەکانی فڕوغی فەڕوخزاد و شاملوو نەبوو، بەڵام ڕێگایەک کە ئەو دووانە (لەوانەیە بە ئاریکاریکردنی فەرەیدوون ڕەهنما و ئیبڕاهیم گووڵستان) دیتوویانەتەوە، زیاتر بە تۆخبوون و ڕەسەنایەتی شیعر دەگا، لەحاڵێکدا عەلی باباچاهی ، لە پاژی دووهەمی کارەکانی دا وەکوو "ئێستایش لە گەردەلوول" مەراقێکی سەرشێتی شاعیرانە لە ئارادایە، جیهان و ڕووناکاییە خەمناکەکانیش وەکوو لە ''بێ پشتیوانی''دا کۆمەڵە شیعرێکی تایبەتی و وێنەیی و لیپاولیپ و بگرە سەرڕێژ لە هەستێکی دەروونی، عاشقی و جوانی ناسانەیە کە بە بنەڕەت ناگا. شیعرێک و پاشان وتارێک لەسەر ئەو دەق و بابەتانەیە _ کە بە وتەی شاعیر، لە وتارەکانی خسرەو گوڵسوورخی دەیخوێنینەوە.
ئەرێ ، مەگری!
ئێستا ئەستێرەکان
بەسەر لەپی ئەم ڕەشگارەدا
بە لۆرە لۆر بەردەوام دەڵێن
ئەوە کێیە ؟! ئەو پیاوە
ئەو پەشێو دەفتەرە،
ئەو ئاوارەی بێ ئەمەگە
ئەو زاماری بەڕەهووتە کێیە؟
ئەی نۆکەرەکانم!
ئەی ئاپۆرەی شەیتانەکان!
ئەسپێ کە لە بەڕەهووتی شەودا دەحیلێنێ، کوا؟
دەمهەوێ ئەو حەقایەتە بۆ ئاواڵ باس کەم
دەمهەوێ ئەو بێدەنگیە ئەفسانەییە
لە پشت هەزاران شاخی ڕەش خاپوور بکەم ...
دەمهەوێ برینی ئەو شمشێرە غەدراویەی دوژمنت
بۆ باس کەم هاوڕێ،
دەمهەوێ
بەڵام ...
ئەسپێ کە لە بەڕەهووتی شەودا دەحیلێنێ، کوا؟
لەیلای من!
لەیلای یاوەری باشووریم!
کاتێ دڵگیر بووی
کاتێ بە دیتنم زامەکانت گەشایەوە
مەگری
لە پشت وێرانەکانی هزر دانیشە
زوڵفت بدە بە دەم بای کۆچەرانەوە
وێنای خوشکە خۆشەویستەکانت
ئەستێرەی زێڕین بپرسە
کێیە؟
ئەو ئاوارەی بێ ئەمەگە
ئەو زاماری بەڕەهووتە کێیە؟
ئەرێ مەگری
لێگەڕێ هەچی بەسەرم دێ
ژەهری تاریکی شمشێرێ بێ
ئەو کاتەی دەگاتە دەس دووژمنەکان...
ڕا و ڕەخنە:
خسرەو گوڵسوورخی لەچەن بەشێک لەوتاری جیهان و ڕووناکاییە خەمناکەکان دا دەنووسێ
کاتێ لێوت ماچ دەکەم/ دنیا وەکوو پەنجەرەیێکە و لەوێ / تەنیا دەنگی پێی ئاسکە کێوییەکان دەگاتە گوێم/ کاتێ لێوت ماچ دەکەم/ گوایە تەواوی بەندینخانەکان بێ بەندە/ گوایە هەموو خەڵک ئازادن.
بڵەی کێ عەشقەکەمان ڕزگار بکا؟"
جیهان و ڕووناکاییەکانی خەمناک حەقایەتی عەشق و شەیدایییە.
پشکنینێکە بۆ تێکەڵبوون لەگەڵ ڕاستی و درووستییەکی هەمیشەیی کە ئێستا کێلی قەبری ئەومان ئامادەی داکوتان کردووە (هەوری ڕەشی ماندوویەتی)، (لە گشت قەڵا و منارەکان)، (شیعری ماڵئاوایی)، سێ شیعری سەرەتایی ئەم دەفتەرە، گوایە شێوازی کاری باباچاهی لە ڕابردوودا بووە، کە کۆمەڵە شیعرێکی باش و جێکراوە نەبوون، شیعرەکانی تری لە جیهان و ڕووناکاییە خەمناکەکان، پێست بەردان و جیا بوونەوەی ئەوە لە جەغز و چوارچێوە و داڕشتنی کۆنی ، ڕێگا و هەڵسوکەوت و هاتنە سەرێ و بەرەو پێشچوونیمان لە شیعردا نیشان دەدا. باباچاهی شاعیرێکە کە هەموو ئاوێنەکانی خۆی بەرەو عاشقانە بوون بردووە، ئەو عاشقانە بوونەش هەموو هەست و سۆزی باباچاهی لە خۆ دەگرێ. گلەیی ئەو، گلەیی تەنیایی یەک مرۆڤە، ئاڵۆزی و ماندوویەتی ئەوە لە حەول و تەقالادا بۆ شتێک بە ناوی بوون ؛ دڵسۆزی و خۆشەویستی بۆ دنیایەکی ڕەوانی عاشقانەیە کە شاعیر لە تەقالای پەرەپێدان بۆ ڕێگایەک بەرەو ئەم جیهانەیە. شاعیری جیهان و ڕووناکاییە خەمناکەکان دیارە شاعیرێکی چەوساوە و ناهومێد و سەرکوت کراوە. کە بۆ مەرگی سرووشت چەمەری دەخوڵقێنێ. بەسەر عەڕش و فەڕش دا دەڕشێتەوە، بۆ دنیای بێ غەلوغەش و گەش و مەندیان لێ خاپوور کردوو ستاندوەتەوە و ئەو هەلەیان بۆ نەڕەخساند تا بە ساکاری "باش" بێت. بە شێوەیەکی دی، شیعرەکانی ئەو، گەڕانەوەیەک بوو بۆ سەرەتا و لەڕاستیدا دوورکەوتنەوەیەک بوو لە گشت ژیانی هاوبەشی و کۆمەڵایەتی، بێ هیچ پەیوەندیەک پێ بەند و شەیدای دڵدارێکی (باشووری) بوو.
ئاوایە کە لە ڕوانگەی ئەوەوە کۆمەڵگا دان بە ڕاستی و درووستی و جوانیدا نانێ
ناهوومێدانە لەو جۆرە شیعرانە دەهۆنێتەوە:
مرۆڤ بەردەوام تەنیایە
ئەو ڕازە گوڵاڵەیەکی سوور
کاتێ بە سەر ئاودا دانەوا
بە گوێی شەپۆلە خەرامانەکانی دا چرپاند
لێگەڕێ تا ڕاستی و جوانی
بەردەوام بە سەرزاری سرووشتەوە بێت.
باباچاهی نەبوونی لە پەنای یەک "دڵدار" دا کە ئاوێتەبوون بەو بۆ ئەو کۆتاییە بە هەموو شتێک، ئەو لە بەرامبەر هەموو هۆکارەکانی لە نێو بردن و ناوەندە گەندەڵەکان و ئەو پەیوەندیانەی کە ئەم ناوەندانەیان ساز دەکرد ئەژنۆی دادەدا، ئامان دەهات و سەرەنجام هەست بە ورد بوونێکی لەڕادەبەدەر دایدەگرت: کە بێ شک وەڕەزی دێنا و ئەوی لەپێڕاگەیشتن و سەرنجپێدان بە خودا و لە گێڕانەوەی ورووژانە گەرموگوڕەکانی سەردەمی دادەپچڕاند.
شیعرەکانی باباچاهی وا باشترە بە کۆمەڵە شیعرێکی ناوچەیی بناسین، چونکە لە زنجیرە فاکتەرێک پێک هاتووە کە ڕوو لە ڕێی باشوورن. ڕچەشکێنی ئەو شێوازە شیعرە 'مەنووچێهر ئاتەشی' بوو. ئێستا باباچاهیە کە هەم پێی لە جێ پێی ئاتەشی ناوە، بەڵکو بە کاریگەری لە فڕووغ توانیویەتی شێواز و ڕێسایەک بۆخۆی دابنێ . شیعری باباچاهی شیعرێکە خوشکێن، کە لە دانپێدانان بە خەسارهەڵگری درێخی ناکا. شیعری ئەو شیعرێکە، کە بە تێکەڵبوونێکی کەمڕەنگ لە ڕۆمانتیک بەرەو سامانداربوونێکی ڕاستەقینە تاودەدا و لە لەشێکی داگیرکەر بەهرەمەندە، کە بەرز و ڕەسەنایەتیەکەی گواستنەوەی ئەو هەستە سۆزبزوێنەیە بۆ خوێنەر و ڕفاندن و لە خۆگرتنی هزری. شیعری ئەو جۆرێک هۆرە هۆرە. دەبێ بە ئەسپایی وێردی بکەی.
شیعری دڕ و لاسار و بە بڕشت نییە، بەڵام زامی پەڕەوازەیی و سەرکوت کراوی بەرەیەک بە شانیدا ڕادەکێشێ، لەبەرئەوەی زمانی ئەو هەڵگری ئەو هەستانەی نییە، تووشی دامان و کەموکۆڕیەکی یەکجار زۆر دەبێ. شیعر لە داڵانەکانی دەروونی و پێکەوەلکاوی خۆی جیا دەبێتەوەو لە ڕووکاردا خۆی دەنەخشێنێ و تەنیا دەوترێتەوە. هەر ئەو شیعرە (لە سەرەتای کۆچی بەهار و چەن شیعرێکی تر) نموونەی سادقی ئەو شێوە هۆنینەوەیەی باباچاهیە کە دەیتوانی لەگەڵ سێ شیعری نزمی دەسپێکی کتێبەکەی نەیانهێنی.
هەڵبەستی عاشقانەی باباچاهی لە کۆمەڵەی هۆنراوەکاندا ناڕاستەقینە نییەو لە هۆنراوەی ناسپاسی دلبەر. هەڵبەستی ئەو جۆرێک یارمەتی خواستنە. بەڵام جار کە ملی بە ڕەخنەکردنی شیعری کەسانی دی لە هۆنراوەکانی خۆی دا دەکا، لە هەموو گەرموگوڕی و کۆکی و هەڵبەستێکی ئەوینداری دادەماڵدرێ، چونکە تایبەتمەندی هۆنراوەی ئەو، نەوعێک هۆنراوەی ناوچەییەو پاڵپشت بە پەیوەندی شارستانیەتەوە، لەبەر ئەوەشە کە ئەو لە دوو شیعری " ناوی چاک و زووڵفی درێژ "و"خەڵکی باشوور" یەکدڵتر دەیبینین. جیهان و ڕووناکاییە خەمناکەکان هەرچەن گەشەی سەندوەو دەرکەیەکی داخراو نییە بۆ شیعری شاعیرانی دیکە، بەڵام بێ گومان ڕێبازێکی باشە بۆ باباچاهی.
سەرچاوە: (تاریخ تحلیلی شعر نو، جلد چهارم، ١٣٤٩ _ ١٣٥٧ ه . ش.)