ما 7933 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لایەنگری، دژوارترین دیاردە
یەکێک لە دژوارترین شتەکان لە ژیاندا لایەنگری کردن لە شتێکە کە دەزانین شتەکە تەواو راست نیە. گەر مرۆڤێک بین کە چۆنیەتی لایەنگرییمان لا گرینگ بێت، لەم کاتانەدا بە دوو روانگەوە لایەنگرییەکەمان درێژەی دەبێ.
یان دەڵێین:
ـ من بەم عەیبانەوە لایەنگری لێدەکەم، چونکە هیچ شتێک بێ عەیب نیە،
ـ هەوڵدەدەم لەرێگای رەخنەوە لە عەینی لایەنگریدا، عەیبەکان چاک بکەم.
 
بەڵام ئەوەی لە جیهانی واقع و راستیدا روودەدات ئەوەیە کە ئێمە کاتێک لایەنگری لە رەوتێک دەکەین لە راستیدا پشتی هەموو لایەن و بەشەکانی دەگرین و توانای رەخنەگرتن و چاکسازیمان یەکجار کەم و بەرتەسکە. واتە ئەوەی دەبیندرێ بریتیە لە بەردەوامی و شێلگیریمان لە تەئیدی ئەو لایەنەی باوەڕمان پێیەتی.
 
دوو هۆکار دەتوانن لەپشت ئەم مەسەلیە بن: یەکەم پێشبڕکێ لەگەڵ لایەنە رەقیبەکانی تر و دووهەم، جێ نەکەوتنی پرسی رەخنە لەو لایەنەیدا وا پشتگیری و لایەنگریی لێدەکەین.
 
راستییەکەی ئەوەیە کە مرۆڤی ناو دۆخی نادیموکراتی، لەگەڵ ئەوەی دەیەوێ هەموو شتێکی خۆی لەپێناوی رەوتێکی سیاسیدا کە باوەڕی پێیەتی، دانەنێ و هاوکات هەست بە کەسایەتی و رای خۆیشی بکات، لە کردەدا یەکجار ئەمەی بۆ دژوارە.
 
لایەنگری گەر تێیدا کەرامەتی بیر و هەستی تاکی بەشێوەی سیستماتیک تیا بشکێ، ئەوا یەکێک لە هۆکارەکانی دروستکردن و سەرهەڵدانی ویژدانی ناڕاحەتە. لایەنگری، گەر دەرفەتی دەربڕینی ڕا و تێفکرینی تاکی تیا نەبێ، ئەوا دەبێتە دژوارترین دیاردە.
 
لە بیرمان بێت کە 'کۆ' سیستمێکە لە رێگای کردەی چالاکانەی تاکەکانەوە چێ دەبێ. وە تا ئەم کردەیە بەربڵاوتر و قووڵتر بێت، ئەوا سیستمەکەیش دەوڵەمەندتر و لێهاتووتر و خاوەن توانای بەردەوامیی پتر.
 
سایتی قەڵەم
٥ مارسی ٢٠١٧
Image result for politisk tilhenger kunst

گەڕان بۆ بابەت