موسته‌فا ره‌سوڵی
کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی له‌ماوه‌ی رابردوودا خاوه‌نی عه‌قڵیه‌تێکی ته‌مه‌ڵ بووه‌و زیاتر به‌کاربه‌ر بووه‌و له‌مه‌شدا هۆکار زۆرن؛ وه‌ك زاڵبوونی فۆرمی بیرکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر تاکه‌کانداو ره‌فزکردنەوه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی جیاواز بیرده‌که‌نه‌وه‌و ده‌نواڕن و ده‌دوێن، ره‌خنه ده‌گرن و ناچنه ناو قاڵبی ته‌سکی ئه‌وانی تره‌وه.
عه‌قڵییه‌تی دۆگما، گۆمی خنکێنه‌ری ره‌خنه
موسته‌فا ره‌سوڵی
ئه‌گه‌ر لای (کانت)ی فه‌یله‌سوف، رۆشنفکریی جورئه‌ت و بوێریی ئازا‌دیی عه‌قڵ بێت، ئه‌وا (دیکارت) ئاسا ده‌بێت بنواڕینه هزره‌کانی مرۆڤ وه‌کو سه‌به‌ته‌یه‌ك سێ‌و. گه‌ر یه‌ك یه‌ك سێوه‌کان نه‌پشکنین، نازانین کامیان گه‌نیوه‌و کامیان ساغه، له ئاکامدا بۆی هه‌یه سێوێکی گه‌نیو هه‌موو سێوه ساغه‌کانیش بۆگه‌ن بکات.
گه‌ر هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ك ببێته گۆمێکی لیخن و روخساری مانگیش تیایدا ته‌ڵخ و بۆز بنوێنێت ئه‌وا گۆڕێك بۆ ره‌خنه لێدراوه‌و (دۆگماکان) قۆرخی ره‌وتی ژیانیان کردووه. بۆیه لات سه‌یر نه‌بێت به چه‌پڵه‌و زوڕنایه‌ك سه‌دان تاکی کورد ببینیته‌وه له ژێر چادری حیزب‌دا هه‌ڵپه‌ڕێت و تا به‌یانی بێ ماندووبوون به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام که‌سانێکی هۆشمه‌ندی وه‌ك (محه‌مه‌د محه‌مه‌د مرادی) کاتێك بیه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رچاوه‌ی هۆش و له‌وێوه کۆمه‌ڵگاو پنته‌کانی بخوێنێته‌وه، جیاواز بنووسێت و بنواڕێت و ده‌رببڕێت، ئه‌وا لای زۆرینه ره‌فز بکرێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی که‌سێکی سادی بۆی نووسیوه:
"دژایەتی کردن و هێرشی شەخسی بۆ سەر کۆمەڵێ گەنج و لاوی بەتوانا، بریتییە لە هەستکردن بەکەمی و دواکەوتووی خۆت و عقد و گرێیەکی دەرونییە. دەکرێت وەک دوپشک لەکاتی تەنگەتاودا بەخۆتەوە بدەیت. پوختەی ئەودیو نوسینەکەت ئەمە بوو."
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی دڵخۆشییه ئه‌وه‌یه؛ له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا چه‌ندان ره‌خنه‌ی بوێر و جیاوازمان خوێنده‌وه له ماڵپه‌ڕه‌کاندا که له‌مه‌وپێش ئه‌و باس و که‌سایه‌تیانه لای هەندێ رۆشنبیرنما تابۆ بوون و نه‌ده‌بوو که‌س نزیکیان بێته‌وه، ئه‌وا ئه‌مڕۆ له ناوه‌ندێکی هه‌رچه‌نده به‌رته‌سکیشدا بێت ئه‌و ده‌نگه زانستیه پراگماتیکییه بڵند ده‌بێت و خاڵ ده‌خاته‌وه سه‌ر کێشه سه‌ره‌کیه‌کان و پیته له یادکراوه‌کان. راو رای پێچه‌وانه و ده‌یالۆگ ده‌خولقێنێت.
کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی له‌ماوه‌ی رابردوودا خاوه‌نی عه‌قڵیه‌تێکی ته‌مه‌ڵ بووه‌و زیاتر به‌کاربه‌ر بووه‌و له‌مه‌شدا هۆکار زۆرن؛ وه‌ك زاڵبوونی فۆرمی بیرکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر تاکه‌کانداو ره‌فزکردنەوه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی جیاواز بیرده‌که‌نه‌وه‌و ده‌نواڕن و ده‌دوێن، ره‌خنه ده‌گرن و ناچنه ناو قاڵبی ته‌سکی ئه‌وانی تره‌وه.
ئه‌م بابه‌ته زۆر بابه‌تێکی سامناکه، ره‌نگه هۆیه‌کی سه‌ره‌کی بووبێت له دواکه‌وتنمان و به کۆیله‌بوونی به‌شێکی زۆری کۆمه‌ڵگا، ره‌فزکردنه‌وه‌ی ره‌خنه واتا داخستنی عه‌قڵ به رووی دنیای کراوه‌ی ده‌ره‌وه‌دا، واتا دیکتاتۆریی و پاشکه‌وتن، واتا به مێگه‌لزانینی کۆمه‌ڵگا، تاکه‌ی کورد ره‌خنه به جنێو ده‌زانێت و سه‌نگه‌ر له ره‌خنه‌گر ده‌گرێت؟ خۆ ره‌خنه هه‌ر ئه‌وه نییه که‌سانێك له‌سه‌ر بنه‌مای ناسیاوی و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش به شان و باڵی یه‌کتردا هه‌ڵبده‌ن، یان حیزب ئاراسته‌یان بکات! یان له باشترین باردا ره‌خنه‌نووس بێت بۆ نموونه له‌سه‌ر شێرکۆ بێکه‌س و به‌ختیار عه‌لی لێکۆڵینه‌وه بکات تا موغازه‌له‌ی عه‌قڵیه‌تی ده‌سته جه‌معی به‌ناو ئه‌دیب و رۆشنبیران بکات! چونکه ده‌زانێت له‌مه‌دا گه‌ر ئه‌وه‌ی نووسیویه‌تی ره‌خنه‌ش نه‌بێت ئه‌وا هه‌ر جێی قه‌بوڵه.
وا بزانم له جیهانی هه‌زاره‌ی سێیه‌م و شۆڕشی ته‌کنه‌لۆژی و نزیکبوونه‌وه‌ی جه‌نگی سێیه‌می ئه‌تۆمی، کاتی ئه‌وه هاتووه چیدی تفه‌نگ به تاریکیه‌وه نه‌نێین و هه‌ستێکی هاوبه‌شی مرۆیانه ده‌ستخه‌ین که به‌هۆیه‌وه شته‌کان وه‌ك خۆیان ببینین و سوود له ئه‌زموونی میلله‌تانی دنیا وه‌رگرین، ئه‌مه‌ش به‌وه ده‌بێت هه‌موو گیانمان بکه‌ینه گوێ بۆ ره‌خنه‌و گه‌ر دروست و زانستی و مه‌وزوعی بێت، ده‌ستخۆشی له ره‌خنه‌گر بکه‌ین و هانی بده‌ین، گه‌ر واش نه‌بێت فه‌زایه‌کی ئازاد‌و بوێر بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌و یه‌کتر قبوڵکردن بخولقێنین و به گیانێکی وه‌رزشیانه‌وه بڕوانینه ره‌خنه تا به‌ره‌و پێشبچین. ره‌نگه هۆی ئه‌مه‌ش بێت ره‌خنه‌گرمان زۆر که‌مه، ئه‌ی کاکه نه‌ك به‌س جورئه‌تی ده‌وێت به‌ڵکو ته‌حه‌مولکردنی کاردانه‌وه‌کانیشی ده‌وێت که ئه‌مه‌ش سیفه‌تی بوێرییه‌و له هه‌موو که‌سێکدا نابینرێت. نه‌فره‌تکردنی چاولێکه‌ریی و دزیاریی و کۆپیکردنی گه‌ره‌که و ئه‌مانه‌ش نه‌ك لای زۆرینه قبوڵن، به‌ڵکو جێی ده‌ستخۆشیشن.