ما 6119 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

بەئێستاکردنی رووداو
کاتێک دەمانەوێ چیرۆکێکی ریالیستی بنووسین و هەوێنی چیرۆکەکە لەبەسەرهاتێکی رابردوو هەڵێنجین، پێش هەموو شتێ بە فرمانی (فعل) رابردوو دەیگێڕینەوە. دوواتر هەوڵدەدەین بەسەرهاتەکە وەها نەگێڕینەوە کە لەبیرمانە، بەڵکو هەوڵدەدەین هەندێ شتی تری تێکەڵ بکەین کە لەراستیدا لەگەڵ بەرسەرهاتەکە نەبوون و خەیاڵی خۆمان سەرچاوەکەیەتی.
بەڵام هەر بەمەندە رازی نابین. هەوڵیش دەدەین کۆمەڵێک لێکدانەوە جا چ لە زمانی چیرۆکبێژەوە یان قارەمانی سەرەکیی چیرۆکەکەوە بخەینەوە ناو دەقەکەوە. بەم شێوەیە چیرۆکێک شکڵ دەگرێ کە:
ـ لەگەڵ بەسەرهاتە سەرەکییەکە، ئەوەی وا رووی داوە جیاوازیی بنەڕەتی هەیە،
ـ خەیاڵ دەبێتە ئامرازێک بۆ تێکدانی ئەوەی هەبوو (تێکشکانی رووداو)،
ـ بە تێکەڵکردنی ئەو لایەنانەی وا چیرۆکنووس حەزدەکا ئاماژەی پێ بدا، چیرۆکەکە دەبێ بە بەسەرهاتێک کە حەزی چیرۆکنووسەکەیە. ئەرەستو گوتەنی دەقەکە دەبێ بەوەی کە دەبێ رووبدا نەک بەوەی کە روویدا،
ـ چیرۆکەکە بەم شێوەیە لەبەرگی رابردوو دەرباز دەبێ (ئەگەرچی بە زمانی رابردوویش بیگێڕینەوە) و دێتە زەمانی ئێستا.
 
ئام خاڵەی دووایی رەنگە گرینگترین بەشی پێکهێنەری چیرۆک بێت. چونکە لەرێگای هێنانی رووداوی رابردوو بۆ ئیستا و بەئیستاکردنی لە رێگای خەیاڵ و لێکدانەوەکانی چیرۆکنووسەوە، چیرۆکەکە بەرگی کۆپیکردنی واقع دەبەزێنێ و دەبێ بە واقعێکی ناو دەق، نەک واقعێکی دەرەوەی دەق. ئەگەرچی بەنۆرەی خۆی تیشک دەخاتەوە سەر واقع و روانگە و لێکدانەوەی ئێمەی لەسەر دەوڵەمەندتر دەکا.
 
سایتی قەڵەم
١٠ مارسی ٢٠١٧
Image result for story kunst

گەڕان بۆ بابەت