ما 8201 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

ئەگەر یان مەترسی
بێگومان لەسەردەمی ئەمڕۆدا کە ژیان بریتی بووە لە ماڵ و لە کار، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەورێکی بەرچاویان لە راگرتنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا هەیە کە بەشیکی گرنگی ژیانی مرۆڤن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەبینرێین و دەبیسترێین، هەروەها دەبینین و دەبیستین. کە ئەم بینین و بیستنانەیش واوەترن لەوەی تەنیا تایبەت بن بە ژیانی ناوماڵ یاخود ژیانی کار. ئەوەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا دەیکەین، زۆرتر گۆڕینەوەی هەست و بیر و بیرەوەری و نۆستالۆژیاکانمانە لەگەڵ ئەوانی تر. گۆڕینەوەیەک کە یەکجار گرینگە و لە راستیدا دەبێتە هۆی راگرتن و بەهێزکردنی هاوسەنگی لە کەسایەتیماندا.
 
بەڵام لەبیرمان نەچێ کە هەبوونی ئێمە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا هەبوونێکی مەجازیە، واتە بە بێ حوزوری راستەوخۆی خۆمانە. لەوێ، تەنیا ناو و وێنەکانمانن کە بە نوێنەریی ئێمە را و بیروبۆچوون و... لە گەڵ ئەوانی تر دەگۆڕنەوە.
 
هەربۆیە ئەگەری ئەوە هەیە کە دونیای ئەندێشە و هەست و نۆستالۆژیاکانیشمان هەتا بڕوات زیاتر بەرگ و فۆڕمی مەجاز لەبەربکەن و، بەم شێوەیە بە بێ حوزوری راستەوخۆی خۆمان حەزیان بە پێشکەشکردنی خۆیان هەبێ.
 
داخۆ دەتوانین بڵێین ئەمە لەخۆیدا مەترسییە؟
 
بێگومان بەکارهێنانی وشەی مەترسی کەمێک زیادەڕۆیی دەنوێنێ. هەروەک چۆن کتێبی نووسەرمان بە بێ نووسەر دەخوێندەوە، دەکرێ ئەمەیش دیاردەیەکی لەم بابەتە بێت. بەڵام مەترسییەکە لەوەدایە کتێب دەمێنێتەوە، کەچی ئەو هەموو پەیامە کە دێن و دەڕۆن نامێننەوە. بەم شێوەیە هەم خودی خاوەن پەیامەکە ونە و، هەم پەیامەکەیش ون دەبێ.
 
ئەمە ئەوەمان پێدەڵێ کە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان زۆرتر شوێنی هاتن و رۆیشتنن. هەروەک هاتووچۆی ئێمە لەماڵەوە بۆ شوێنی کار و بەپێچەوانەوە لە شوێنی کارەوە بۆ ماڵەوە!
 
سایتی قەڵەم
١٦ مارسی ٢٠١٧
Image result for sosial nettverk kunst

گەڕان بۆ بابەت