ما 5446 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

 نەورۆز 
نەورۆز لەگەڵ سروشت تێکەڵە، رەگی لە سروشتدا داکوتاوە و قەت کۆن نابێت و هەموو ساڵێک وەک چۆن سروشت خۆی نوێ دەکاتەوە نەورۆزیش نوێ دەبێتەوە، بۆیە بەرە لەگەڵ بەرە نەورۆز بە جەژنی سەرەکی خۆیان دەزانن.
نەورۆزیش وەک هەموو بۆنە تایبەتییەکانی کۆمەڵگای کوردی و، فراوانتر و بەولاوەتریش لە کۆمەڵگای کوردی، هەموو ساڵێک بە هەزاران وتار، شێعر، سمینار، باس و جەدەل یادی لێدەکرێت و رێزی لێدەگیردرێت و، لاپەڕەی هەموو تۆڕە کۆمەلایەتییەکانی پێ دەرازرێتەوە. بەڵام گەورەترین جیاوازی نەورۆز لەگەڵ هەموو ئەوانیتر ئەوەیە کە نەورۆز هاوکات لەگەڵ نەتەوەکانی تر، رەگ و ریشەیێکی کوردی هەیە و رەسەنایەتیێکی کوردی تەواوی پێیە. جیا لەوەش ئەم بۆنە تەنیا لەسەر بیر و راو بۆچون و ئایدۆلۆژیایێکی تایبەت دانەنراوە کە بە سوڕی زەمان تۆزی کۆنی بگرێت و تام و چێژی خۆی بدۆڕێنی  و جێگا و پلەی خۆی بداتە بەرەی نوێ و دەسکەوتە نوێکان. لە لایەن بێگانە و لە دەرەوەی سنورەکانی کوردستانەوە نەهاتوە و نەسەپاوە تا کەس بیەوێت لە یەکەم هەلدا خۆی لێ دەرباز بکات. رەنگە کەسانێک لەریزی هاوڵاتیاندا ببن کە بە هۆی گیرۆدە بوونیان بە ئاین و ئایدۆلۆژیای هاوردەوە پشتیان لە پیرۆزی نەورۆز کردبێت بەڵام ئەمە هیچ لە پلەو پایە و رێزی نەورۆز کەم ناکاتەوە و تەنیا ئەو کەسانە خۆیان تەریک دەبن و لەگەڵ زەماندا وردە وردە دەبن بە ژێر سوتوی داوەراوی پاش ئاگری ئێوارەکانی نەورۆزەوە.
نەورۆز لەگەڵ سروشت تێکەڵە، رەگی لە سروشتدا داکوتاوە و قەت کۆن نابێت و هەموو ساڵێک وەک چۆن سروشت خۆی نوێ دەکاتەوە نەورۆزیش نوێ دەبێتەوە، بۆیە بەرە لەگەڵ بەرە نەورۆز بە جەژنی سەرەکی خۆیان دەزانن و ئاگرەکەی لە دڵی هەموواندا وەک مەشخەلی ئولەمپیک بەرە بۆ بەرە و دەست بەدەست هاتوە و دەڕوات و بە بڵێسەوە دەمێنێتەوە. جا چ دیکتاتۆرەکان و دوژمنانی ئەم ئاگرە پێیان خۆش بێت و یان ناخۆش. تا سروشت هەیە نەورۆز هەیە ، نە کەس دەتوانێت بەری پێبگرێت و نە بۆشیان دەسرێتەوە. بەهار نامرێت، گوڵ ناڕزێت، نەورۆزی سیمبولی بەهار و گوڵ و نوێ بوونەوە قەت نامرێت.
 
سایتی قەڵەم
 ١٩ مارسی ٢٠١٧
 
Bilderesultat for ‫نوروز‬‎

گەڕان بۆ بابەت