لەئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان
''وا ده‌ڵێن''، جووتیاره‌که له حاڵێکدا ده‌ستێکی به سه‌ری خۆ‌یا ده‌هێنا وه‌ڵامی دایه‌وه. قه‌شه‌که ده‌مێک بێده‌نگ بوو، وه‌ک ئه‌وه‌ی له بیرکردنه‌وه‌یه‌کی قووڵدا بێت. دوایی ناوه‌کانی به بێ هیج لێدوانێک له ده‌فته‌ره‌که‌یدا نووسی. پیاوه‌کانیش ژێره‌وه‌یان واژۆ کرد. تۆرد سێ دۆلاری له سه‌ر مێزه‌که دانا.
باوک
لەئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان
بیۆرن ستیهرنه بیۆرنسن
بیۆرن ستیەرنە بیۆرنسن یەکێک لە دامەزرێنەرانی وێژەی مۆدێرنی نۆروێژییە. بیۆرنسن وەکوو شانۆنامەنووس، شاعیر، رۆماننووس، مامۆستای ئەخلاق و سیاسەتوان، پێشەوای خەڵکەکەی خۆی بوو. رۆمانی سینۆڤە سوولباکن ـ Sinnøve solbakken ـ لە یەکەم نووسراوەکانیەتی کە، ساڵی ١٨٥٧ بڵاو بۆتەوە. لە نێو نووسراوە جۆربەجۆرەکانی دواییدا چیرۆکە کورتەکانی سەرنجراکێشن. چیرۆکی باوک شاکارێکە لە کورتیدا.
ر. ب. ئاندێرسن ـR. B. Anderson ـ ئەم چیرۆکەی کردوە بە ئینگلیسی.
***
باوک
ئه‌و پیاوه‌ی لێره‌دا چیرۆکه‌که‌ی ده‌گێڕینه‌وه، داراترین و ده‌سڕۆیشتووترین که‌س بوو له شارۆچکه‌که‌یدا. ناوی تۆرد ـThord Over son ئۆڤەر سۆن بوو.
ڕۆژێک ده‌چێته کلیسا، به قه‌شه‌کە ده‌ڵێ: ''کوڕێکمان بووه، ده‌مهه‌وێ بیهێنم بۆ ناو لێنان ـ غسل ته‌عمید ـ
''ناوی چی ده‌بێ؟''
''فین. وه‌ک ناوی باوکم.''
''شایه‌ته‌کان؟''
شایه‌ته‌کانی ناو بردن، هه‌وڵیدا له باشترین ژنان و پیاوانی خزمی له شارۆچکه‌که‌دا ناو بهێنی.
قه‌شه‌که سه‌ری هه‌ڵبڕی و پرسیاری کرد: ''شتێکی دیکه ماوه؟''
کابرای جووتیار دوای ماوه‌یه‌ک دوودڵی وتی: "پێم خۆشه هه‌ر به‌ته‌نیا خۆی بێت که له ئاوی هه‌ڵده‌کێشی."
''یانی ده‌ڵێی له ڕۆژێکی حه‌فته‌دا؟''
''یه‌کشه‌ممه‌یه‌کی تر کاتژمێر دوانزه‌ی نیوه‌ڕۆ.'' ئه‌مجا پرسی: ''شتێکی دی ماوه؟''
''نا هیچی تر نه‌ماوه.'' کابرای جووتیار کڵاوه‌که‌ی له سه‌ری خۆ‌یا گێڕا وه‌ک ئه‌وه‌ی بیهه‌وێ بڕوا.
قه‌شه‌که وتی: ''ڕاوه‌سته جارێ ماوه.'' هه‌ستایه سه‌رپێ و چوو به لای تۆردهوه و ده‌سته‌کانی گرت و چاوی بڕیه نێو چاوه‌کانی و گوتی: "تۆرد خوا بکا ئه‌م کوڕه پێی به‌خیر بیت!''
شانزه سال دوای ئه‌مه، تۆرد جارێکی تر له به‌رده‌م ژووری قه‌شه‌دا، ده‌رکه‌وت.
قه‌شه هات به پیریه‌وه و گۆتی: "تۆرد تۆ به‌ڕاستی ته‌مه‌نێکی زۆر خۆشت ڕابواردوه.'' چونکه ئه‌و هیج گۆڕانێکی له ڕواڵه‌تی ئه‌م کابرایه به‌دی نەدەکرد.
تۆرد له وه‌ڵامدا گوتی: چونکه هیج زه‌حمه‌ت و کێشه‌یه‌کی له ژیاندا نه‌بوه.
قه‌شه‌کە هیچی نه‌گوت، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌کی کورت پرسی: "باشه ئه‌مشه‌و کارت چییه؟''
''سه‌باره‌ت به کوڕه‌که‌م هاتووم. ئه‌و ده‌بێ سبه‌ی وه‌ک ئه‌ندامێکی مه‌سیحی له کلیسا وه‌ربگیرێ.'' ...... '' کوڕێکی زیره‌که.''
''نه‌مده‌ویست به که‌شیشی پاره بده‌م، تا نه‌زانم سبه‌ی ژماره‌ی جیگای کوره‌که‌م له کلیسا چه‌ند ده‌بێ.''
''ئه‌و ژماره‌ی یه‌که‌م ده‌بێ.''
''که واته ئه‌وا بیستم؛ ئه‌مه‌ش ده دۆلار بۆ که‌شیش.''
''شتێکی تر ماوه بۆت ئه‌نجام بده‌م؟'' قه‌شه‌که له حاڵێکدا چاوی بڕیبوه چاوی تڕۆند پرسیاری کرد.
''نا نه‌ماوه.''
تڕۆند چووه ده‌ره‌وه.
هه‌شت ساڵ زیاتر به سه‌ر ئه‌مه‌دا تێپه‌ڕی. ڕۆژێک له ده‌ره‌وه‌ی ژووری قه‌شه‌که ده‌نگه ده‌نگێک په‌یدا بوو. پیاوانێکی زۆر، تۆرد له پێشیانه‌وه به‌ره‌و ئه‌وێ ده‌هاتن. تۆرد له ده‌رگای دا و هاته ژووره‌وه.
قه‌شه‌که سه‌ری هه‌ڵبڕی، تۆردی ناسییه‌وه و گوتی: "ها، تۆرد، خێربێ به‌م ئێواره‌یه.''
"هاتووم داوا بکه‌م، ئاگادارییه‌ک بڵاو بکه‌یته‌وه؛ کوڕه‌که‌م ده‌یهه‌وێ له‌گه‌ڵ کارین ستوورلیدن ـKaren Storliden کچی "گۆدمۆند"، ئه‌م پیاوه‌ی له لامه‌وه وه‌ستاوه، زه‌ماوه‌ند بکا.''
''ئۆی، ده‌وڵه‌مه‌ندترین کچی ئه‌م شارۆچکەیە.''
''وا ده‌ڵێن''، جووتیاره‌که له حاڵێکدا ده‌ستێکی به سه‌ری خۆ‌یا ده‌هێنا وه‌ڵامی دایه‌وه. قه‌شه‌که ده‌مێک بێده‌نگ بوو، وه‌ک ئه‌وه‌ی له بیرکردنه‌وه‌یه‌کی قووڵدا بێت. دوایی ناوه‌کانی به بێ هیج لێدوانێک له ده‌فته‌ره‌که‌یدا نووسی. پیاوه‌کانیش ژێره‌وه‌یان واژۆ کرد. تۆرد سێ دۆلاری له سه‌ر مێزه‌که دانا.
قه‌شه‌که وتی ''دۆلاریک به‌سه''. ''ده‌زانم، به‌ڵام من ته‌نیا ئه‌و کوڕه‌م هه‌یه، حه‌ز ده‌که‌م هه‌موو شتێکی به‌باشی بۆ بکه‌م.''
قه‌شه‌که پاره‌که‌ی هه‌ڵگرت. ''تۆرد! ئه‌مه سێهه‌مین جاره بۆ خاتری کوره‌که‌ت دێیه ئێره.''
تۆرد وتی: "ئیتر دوایی هات." کیفه‌که‌ی داخسته‌وه و ماڵاوایی کرد و هاته ده‌ر. پیاوه‌کانیش دوای که‌وتن.
دوو حه‌وتوو دواتر باوک و کوڕ له سه‌ر زرێوارهکه خه‌ریکی سه‌وڵ لیدان بوون. ڕۆژێکی ئارام و خۆش بوو، بۆ بووکێ که ته‌داره‌کی زه‌ماوه‌ند بکا.
کوڕه‌که گوتی: "ئه‌م جێگه‌یه‌م زۆر خراپه.'' هه‌ستایه سه‌ر پێ جێگاکه‌ی که له سه‌ری دانیشتبوو، ڕێک بکا. له پڕ ته‌خته‌که‌ی ژێر پێی خزی، باڵه‌کانی به‌ملاولادا خست، زریکه‌یه‌کی کرد و به سه‌ره‌وه که‌وته ناو ئاوه‌که. باوکی هاواری کرد: ''سەوڵەکە بگره.'' هه‌ستایه سه‌رپێ و سەوڵەکەی بۆ درێژ کرد.
به‌ڵام کوڕه دوای چه‌ند په‌له‌قاژه‌یه‌ک له سه‌ر ئاوه‌که وشک و ڕه‌ق بوو. باوکی هاواری کرد: "ده‌قیقه‌یه‌ک ڕاوه‌سته'' و خێرا به‌ره‌و کوڕه‌که‌ی چوو. کوڕه‌که تلێکی به پشتادا و ته‌ماشای باوکه‌که‌ی کرد و نوقمی ئاو بوو.
تۆرد نه‌یده‌توانی باوه‌ڕ بکا؛ به‌له‌مه‌که‌ی ڕاوه‌ستاند، چاوی بڕیه ئه‌و شوێنه‌ی کوڕه‌که‌ی نوقمی ئاو ببوو، وه‌کوو ئه‌وه دڵنیا بێ کوڕه‌که‌ی سه‌ر ئاو ده‌که‌وێته‌وه.
چه‌ند بڵق ئاو هاته سه‌ر، دوایی هه‌ندێکی تریش. سه‌رئه‌نجام بڵقێکی گه‌وره هاتوو ته‌قی؛ ئه‌مجا ئاو ته‌خت و ڕوون وه‌ک ڕووی ئاوێنه ڕاوه‌ستا.
سێ شه‌و و سێ ڕۆژ خه‌ڵک ئه‌م پیاوه‌یان ده‌دی به‌بێ خواردن و خه‌و به به‌له‌مه‌که‌ی له‌و شوێنه به دووی کوڕه‌که‌یدا ده‌گه‌ڕا. به‌یانیی ڕۆژی سێهه‌م کوڕه‌که‌ی دۆزیه‌وه و له باوه‌شی خۆ‌یا به سه‌ر گرد و تهپۆڵکاندا بردییه‌وه مووچه‌که‌ی خۆی.
ساڵێک به سه‌ر ئه‌م ڕۆژه‌دا تێپه‌ڕی. ئێواره دره‌نگانێکی ڕۆژێکی پاییزی له گوزه‌ری به‌رده‌رکی کلیسا، ده‌نگێک هاته گوێی که‌شیش، ئه‌وا که‌سێک به ئارامی پاڵ ده‌نێ به ده‌رگاکه‌وه. قه‌شه چوو ده‌رگاکه‌ی کرده‌وه، پیاوێکی باریکه‌ڵه و به‌رزه‌باڵا به پشتی کۆماو و قژی سپییه‌وه، پێی نایه ژووره‌وه. که‌شیش پیش ئه‌وه‌ی بیناسێته‌وه، ماوه‌یه‌کی باش لێی ڕوانی؛ ئه‌وه تۆرد بوو.
قه‌شه‌که له به‌ر ده‌میا ڕاوه‌ستا و پرسیاری کرد: "ئه‌تۆ له ده‌رێی به‌م ئێواره دره‌نگانه؟''.
تۆرد وه‌ڵامی دایه‌وه ''ئه‌رێ، دره‌نگه!'' و دانیشت.
قه‌شه‌که‌ش چاوه‌ڕوان له به‌رده‌میا دانیشت. دوای ده‌مێکی ئێجگار زۆر بێده‌نگی، سه‌رئه‌نجام تۆرد هاته گۆ و گۆتی: "شتێکم پێیه، پێمخۆشه بیده‌م به هه‌ژاران؛ ده‌مهه‌وێ وه‌ک میرات به ناوی کوڕه‌که‌م بیبه‌خشم.''
پاشان هه‌ستایه سه‌رپێ، هه‌ندێ پاره‌ی له سه‌ر مێزه‌که دانا و دانیشته‌وه.
که‌شیشه‌که پارەکەی ژمارد و گۆتی: "پاره‌یه‌کی زۆره.''
'' ئه‌وه نیوه به‌های زهویوزارهکهمه. ئه‌مڕۆکه فرۆشتم.''
قه‌شه‌که ماوه‌یه‌کی زۆر به بێده‌نگی دانیشت و دوایی به ئارامی پرسی: "ئێستاکه پیشنیارت چییه، تۆرد؟"
''شتێکی باشتر''
هه‌ر دووکیان بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له‌وێ دانیشتن. تۆرد چاو به‌ره‌و زه‌وی و خه‌مگین، قه‌شه‌ش چاوی بڕیبووه ئه‌و. له‌ناکاو قه‌شه به ئارامی و به نه‌رمی گوتی:
"وابزانم سه‌رئه‌نجام کوڕه‌که‌ت بووه هۆی خێر و به‌ره‌که‌تی ڕاستی بۆ تۆ.''
تۆرد گوتی: "به‌ڵێ منیش واده‌زانم."
له حاڵێکدا چاوه‌کانی به‌ره‌و ئاسمان به‌رز ده‌کرده‌وه، دوو دڵۆپ فرمێسک به سه‌ر گۆناکانیدا ڕژانه خوار.