دیمانەیەک لەگەڵ گۆران لەئوف
سازدانی: دانا کەماڵ
ئه‌وه من نیم یان هه‌ر كه‌سێكى تر نییه، كه بیه‌وێت خۆى وه‌ك پرۆژه شتایه‌ك بنوسێت كه ناوى بنێت جیهانى! به‌ڵكو ئه‌وه كێشه و گرفته هاوبه‌شه‌كانى مرۆڤه واده‌كات تێكستى شاعیرێكى فه‌ره‌نسى مرۆڤێك له ئه‌فریقا چێژى لێوه‌ربگرێت،
وەک دیاردەیەک ئەدەب لەقۆناغێکی جێگیردا نامێنێتەوەو بەردەوامە لەهەنگاونانی،هەڵبەت ئەمەش بۆدۆخی سەردەم و بەردەوام ئەو تەوژمی گۆڕانکاریانەیە کە ئەو قۆناغە دەیگرێتە خۆ، خاڵێک کەگرنگ بێت باسبکرێت بوونی ئەو زەمەنەیە کەشیعری تێدا دەنووسرێت،وەک دیارە ئەم زەمەنەش خاڵی نییە لەشاعیرو کۆمەڵە دەنگێکی نوێ هەڵبەت بەخۆشحاڵیەوە تێکستگەلێکی وامان هەن کەجێیی شانازی هەمووانە،لێرەدا لەم چەند دیمانەیەدا لەگەڵ کۆمەڵێک شاعیری نوێ بەکورتیش بێت تیشکم خستۆتە سەر چەند خاڵێکی گرنگ و هەستیار کەفەزای شیعری ئەمڕۆی گرتووەتەخۆ ..
پ/ لەگەڵ بزافی شیعری نوێداو لەئێستادا شیعر چۆن ئەبینن؟ئایا پێتان وایە شیعر لەچاو قۆناغی پێشوودا گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە؟ئەو گۆڕانکاریانە چین بوونەتە هۆی پێکهێنانی شیعری ئێستا؟
و: سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت ئاماژه بۆ خاڵێك بكه‌م، كه واده‌كات زه‌مینه‌خۆشكه‌ر بێت بۆ وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى به‌ڕێزتان، ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌یه، به تێڕوانى من ده‌بێت شیعر زمان و وێنه‌ى ڕاسته‌قینه‌ى سه‌رده‌مى خۆبێت، ئه‌مه‌ش به‌و واتایه دێت، كه گرنگه تێكستى شیعرى لێكئاڵانێكى به‌هێزى هه‌بێت به زه‌مه‌نى له‌دایك بونییه‌وه، جا ئه‌و زه‌مه‌نه هێما بێت ئه‌و سه‌رده‌م و قۆناغه‌ى تێدا هاتۆته بوون، یاخود زه‌مه‌ن و كاتێك بێت كه خودى شاعیر پێیدا تێده‌په‌ڕێت... لێره‌وه تێده‌گه‌ین گه‌ر بڕیاربێت شیعر به‌واتا ڕاسته‌قینه‌كه‌ى بونى هه‌بێت، ئه‌وا پێویسته له چاو قۆناغه‌كانى پێشوتریدا گۆڕانكارى به‌سه‌ردا هاتبێت، چونكه ئێمه له ئێستایه‌كى دیكه و له زه‌مه‌نێكى دیكه و له چاخێكى دیكى دنیادا ژیان ده‌كه‌ین، هه‌ربۆیه گرنگه ئه‌ركى شیعر و بونیاد و ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ى شیعرى پێ چێ ده‌كرێت گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا بێت و بگۆڕێن...
بۆ وه‌ڵامى پرسیاره‌كه‌شت، به‌ڕاى من شیعر له ئێستا هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ستم شیعرى كوردییه له ئێستادا، به‌ر ئه‌و گۆڕانكارییه قوڵه نه‌كه‌وتووه كه پێشتر باسمكرد، به‌ڵكو ده‌توانم بڵێم ته‌نیا كۆشش و هه‌وڵ هه‌یه بۆ وێناكردنى شیعر به كۆمه‌ڵێك گۆڕانكارییه‌وه كه هه‌موان تێبگه‌ین، یان به‌واتایه‌كى تر ئه‌و گۆڕانه‌ى به‌ڕێزتان له‌باره‌یه‌وه پرسیارتانكرد، ده‌بێت وامان لێبكات باوه‌ڕى پێ بكه‌ین، نه‌وه‌ك گۆڕانكارى ڕواڵه‌تى و فریودانه‌رنه‌بن، من بۆخۆم ئاگادارم هه‌موان باس له زه‌روره‌تى جۆرێكى تر له شیعر ده‌كه‌ن، جۆرێك كه ئیتر ئه‌و شێوه له شیعر جێبهێڵیت كه زه‌مه‌نێكه پێى ده‌نوسرێت، تا ئێرا هیچ ئیشكالێك بونى نییه، به‌ڵكو ئه‌و كاته به‌ر خودى گرفته‌كانى ئه‌و جێهێشتنه ده‌كه‌وین كه به‌دیلێكى به‌هێز و ته‌واو سه‌رڕێژ له گۆڕانكارییمان پێنه‌بێت... بۆیه ده‌كرێت بڵێن ئه‌وه‌ى وه‌ك گۆڕانكارى شیعرى له ئێستا ده‌رده‌كه‌وێت ته‌نیا چه‌ند كۆشش و هه‌وڵدانێكه و تاكه‌كه‌سییه و هاوكات لاوازیشه.
پ/ئەدۆنیس ئەڵێت: (ئەگەر نووسینی قەسیدە خوێندنەوەیەک بێت بۆ جیهان،ئەوا خوێندنەوەی ئەو قەسیدەیە،نووسینی جیهانە) ئایا لای بەڕێزتان دەقی گڵۆباڵی جیهانی یان هەرجۆرە دەقێکی دی فەزای جیهان نەخش بکات خوێنەر چ بەرکەوتنێکی ئەبێت لەگەڵیدا؟ کەم تازۆرێک دەقەکانی بەڕێزتان جیهانیبوونێکیان پێوە دیارە،ئەتوانیت ڕوونکردنەوە بدەیت لەسەر فەزای ئەو جیهانیبوونە؟
و: مرۆڤى ئێستا له هه‌ساره‌یه‌كدا ده‌ژى كه ناوى زه‌وى یه، هه‌ساره‌یه‌ك كه به ته‌واوى كه‌وتۆته ژێر كاریگه‌رییه خێرا و له ناكاوه‌كانى جیهانگیرى، ڕۆژانه له نێو ژاوه‌ژاوى گۆڕانكارییه خێراكانى ته‌نكۆلۆژیا و ڕواداوه جیهانییه‌كاندا ژیان ده‌كات، هه‌ربۆیه دنیاى ئێستا بۆ دروستكردنى تێكسته‌كان خۆنه‌ویستانه مۆركێكى گه‌ردونیانه وه‌رده‌گرێت... ئه‌وه من نیم یان هه‌ر كه‌سێكى تر نییه، كه بیه‌وێت خۆى وه‌ك پرۆژه شتایه‌ك بنوسێت كه ناوى بنێت جیهانى! به‌ڵكو ئه‌وه كێشه و گرفته هاوبه‌شه‌كانى مرۆڤه واده‌كات تێكستى شاعیرێكى فه‌ره‌نسى مرۆڤێك له ئه‌فریقا چێژى لێوه‌ربگرێت، ئه‌وه هه‌ڵكۆڵینى ئازاره‌كانى ناوه‌وه‌ى ئنیسانه واده‌كات تێكستێك به‌هه‌رم بێنێت كه بۆ مرۆڤ نوسرابێت له هه‌ركوێیه‌كى ئه‌م گه‌ردونه‌دا! ئه‌مه‌ى باسمكرد ده‌توانم بڵێم جه‌وهه‌رى ڕاسته‌قینه‌ى ئه‌و جۆره‌یه له شیعر كه ناوتبرد به شیعرى جیهانى، دێوێكى تر ئه‌م ئه‌ركه‌ى شیعر ده‌توانم له‌وه‌دا بیدۆزمه‌وه كه‌وه‌ك سه‌ره‌تا ئاماژه‌م پێدا، له‌سایه‌ى دنیایه‌كى یه‌ك شێوه‌دا، له‌سایه‌ى ته‌واوى گرفته هاوبه‌شه‌كانمان له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه وه‌ك مرۆڤ، كه چه‌ندان كارتێكه‌ر و بنه‌ما هه‌یه بۆ هاوبه‌شبونى ئه‌م گرفت و ئازارانه، ده‌ركێت شیعرێك به‌رهه‌م بێت كه مرۆڤى ئه‌م سه‌رده‌مه له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م به‌ركه‌وتنیدا ناوی بنێت شیعرى جیهانى.. ئه‌و به‌شه‌ى تر‌ى پرسیاره‌كه‌ت كه په‌یوه‌سته به شیعره‌كانمه‌وه، من له چركه‌ساتى نوسیندا نه‌مویستووه شتێك بكه‌م و ناوێكى لێ بنێم، یان ڕونتر بڵێم هه‌رگیز پێشوخته دنیایه‌كم بۆ نوسینه‌كانم دانه‌تاشیوه، به‌ڵكو ئه‌وه به‌ركه‌وتنى خوێنه‌ره كه چ دنیایه‌ك و چ واتایه‌ك ده‌داته پاڵیان، به‌واتایه‌كى تر ته‌نیا چركه‌ساتێك هه‌بووه كه تێیدا شتێكم نوسیوه و ئیدى بۆمگرنگ نه‌بووه ده‌كه‌وێته چ شوێنێكه‌وه له كاتى پۆلێنكردندا، یاخود ئه‌وه‌ى كه زۆر كه‌م بایه‌خم پێداوه، خوێنه‌ره كه چۆن به‌ر ئه‌م نوسینه ده‌كه‌وێت، بۆیه ئه‌وه‌ى نوسراوه‌ته‌وه له نوسینى مندا، شتایه‌كن پێكهاته‌كه‌یان له توخمى مرۆڤێكى بریندا و تا سه‌ر ئێسقان توڕه له زه‌مه‌ن و له‌م سه‌رده‌مه ڕه‌ق و ته‌قه، توخمى مرۆڤێكه كه خاوه‌ن ڕۆحێكى عاجز و ماندووه، دیدێكى ته‌واو ڕه‌ها بونى هه‌یه... به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ئه‌وه ئیشكالییه‌تى مرۆڤ و خه‌یاڵه‌كانییه‌تى وێناكراوه له شیعرى مندا، ئیتر دوا وه‌ڵامى تێگه‌یشتن له هه‌بونى ڕه‌گه‌زى شیعرى جیهانى له ده‌قه‌كانى مندا ته‌نیا خوێنه‌ره ده‌توانێت دادوه‌رى له‌باره‌وه بكات.