قادر نیکپوور
عەقڵم پیم دەڵێ هاتنی ئەم مریشکە بێ فێڵ نیە. دەنا مریشک و میوانداری لەگەڵ رێوی؟ ئەویش ئەمن. کەس نیە من نەناسێ. هەموو قەل و مریشکی ئەم وڵاتە لە ناوی من دەترسن. شەوانە تاکو بەیانی خەو و خۆراکیان نیە. چۆن دەبێ مریشکێک بۆ خۆی بە دەستی خۆی بێتە لای من؟ ئەویش بەم شەوە.
مریشکە قولە و هێلکە زێڕ – کۆتایی
قادر نیکپوور
کهڵهشێر که چاوهڕوانی کاتێکی ئاوا ناسک دەکا دەڵێ: "من و باوکت هاوڕێ کاتی منداڵی بووین."
تۆش کچی باوکتی، بۆیە زیرەک و زۆرزانی.
فهرموو بزانم!
ههرچی ئهخوازی، بهسهر سهرانم!
هیلاک دیاری، سەر بخە سەر رانم!
با ماندوو نەبی قەزات لە گیانم!
مریشک دەڵێ: تەنیا ئاواتم یەک هێلکەی زێڕە.
دەزانم، دەرەنجامەکەی بۆ کارێکی خێرە.
کهڵهشێر دەڵێ: من کە تێناگەم، مهبستت چیه؟
خۆت هێلکه دەکەی، هێلکهت بۆچیه؟
مریشک دەڵێ: خۆم هێلکە دەکەم، بهڵێ دروستە.
لەوە زیاتر، زێڕم پێویستە.
کهڵهشێر لای خۆی دەڵێ: خۆی هێلکه دهکات، به بهشی خۆی رازی نیه.
بهڕاستی زهمانه زۆر گوڕاوه.
بهڵام من حهقم چیه، گرینگ ئهویه یارمهتی بدهم ئهویش لهبهر باوکی. چونکە هاوڕێی مناڵێم بوو.
کهڵهشێر روودەکاتە مریشک و دەڵێ: ئهزانی خواستێکی زۆر ئاسان نیه؟
بەڵام لهبهر دڵی باوکت یارمهتیت ئهدهم. ئهویش به مهرجێک!
مریشک دەڵێ: " فهرموو بزانم مهرجت چیه"؟
کهڵهشێر سهر لهنوێ دهد دەکا به خوێندن قوووقلی قووو قووووووو ...
"تۆ شوو بکه بهمن، هێلکهش لهسهرمن"!
مریشک دەڵێ: تهکبیر نازانی، بێژه نازانم!
بێنە و بەرە بۆ چی؟
قەزات لە گیانم!
مریشک به قهڵس و تووڕهیی و پرته پرت لهوێ دەڕوات.
جا ئهوه کهی قسهیه؟
تەمەنی لە باوکم زۆرترە، کەچی داوای شتی ئاوا ناشیرن دەکات.
مریشک دوایی تاوێک رۆیشتن، له دوورهوه رێوی دەبینێ.
رێوی مریشکی دەبینێ و بە خۆی دەڵێ: "ئهرێ ئهم مریشکه، بهم ئێواره درهنگه خهریکی چیه، بۆ کوێ دهچێ؟
رهنگه رێی لێ گۆڕابێت، بهشکهم ئهم شهو ببێتە میوانم.
سهیرێکی ئاسمان دەکات، دەڵێ: ئهم شهویش خوا ناردی!
نابێ لهدهستم دهرچێت!
بڕۆم بزانم، چ باسه!
بە نارەنار و گۆرانی بە پێشوازی مریشک دەچێ.
هاتە خوار مریشکە قوڵە
بەڕاستی دەرمانی دەرد و دڵە
وەرە خوارێ قەزات لە گیانم
تەنیا ئەم شەو، ببە میوانم!
رێوی به کهیف خۆشی روودەکاتە مریشکو دڵێ: "رۆژ باش، مریشکه قوڵهی شیرینم، یادگاری باوکت دۆستی دێرینم!
چ باسه و چت گهرهکه؟
رێت کهوتۆته ئهم گهڕهکه؟
مریشک دەڵێ: گهر راستت دهوێ، هاتووم بۆ تهکبیر
لهتۆم زیاتر، کهس نهکهوته بیر!
رێوییە عاقڵەکەی گەرمێن و کوێستان.
پەکت ناکەوێ، نە بەسەرما، نە بە زستان.
رێوی وتی: فهرموو بزانم؟
چت گهرهکه!
لەسەر سەرمت دادەنێم.
واتە خەڵكی ئەم گوند و گەڕەکە.
مریشک دەڵی: تەنیا ئاواتم هێلکهی زێڕینە.
رێوی لای خۆی بیری دەکاتەوە و دەڵێ، زۆر سهیره، ههموو مرێشکێک خۆی هێڵکه ئهکات. ئیتر ئهم بهزمه چیه؟
مهبهستی له هێلکهی زێڕ چیه؟
به خوا سهرم لهم سهودایه دهرناچێت.
رێوی، "باشە یارمهتیت ئهدهم، بهڵام به مهرجێک".
مریشک لای خۆی دەڵێ، ئهم ههموو مهرجه چیه؟
وڵامی دەداتەوە، زۆر باشه، فهرموو بزانم مهرجت چیه؟
ئهم شهو میوانم به، شتی خۆشت بۆ سازدهکهم
چیرۆک و بەسەرهاتی "هێلکەی زێڕ" لای منە
پاشان بۆت باس دەکەم
چیرۆکێکی زۆر دوور و درێژە
دڵ لێی تێر نابێ، مەڵێ مەیبێژە!
بەڵام ئێستا زۆر زۆر هیلاکم.
هیچ شکت نەبێ، زۆر زۆر دڵپاکم.
بەڵام، دەبێ هیلاکی لەشم دەرکەم
پاشان راستی و پاکیت بۆ دەرخەم
مریشک دەڵێ: جا کەوایە لێرە بڕێکم بۆ بگێڕەوە، ئەگەر پێم خۆش بوو دواییەکەی بۆ شەوێ.
رێوی یەک دوو خولی بە دەوری مریشک لێ ئەدات و دەڵێ: مریشکی ئازیز، تۆش هیلاک دیاری.
وهره ئهم شهو ببە میوانم!
قەدرت لەسەر سەرانم.
با خەڵک نەڵێن بێ سفرە و نانم.
خۆت دەزانی خەڵک بە قسە و باسن. پێم خۆش نیە دۆستایەتی من و تۆ لەبەر قسەی خەڵک تێک چێ.
ئەگەر خەڵک لێرە بمان بینن قسە و باسمان بۆ ساز دەکەن.
تۆ مرۆڤەکان دەناسی.
جا کەوایە وە پێشم کەوە!
دنیا ئەمن نیە، زووبە دەی شەوە!
بەڵێ، لای رێوی وایە کە بەم فێڵە مریشک فریو دەدەات. بەڵام مریشک لەوە زۆرزانترە بە ئاسانی بکەوێتە داوی رێوی.
دەڕۆن دەڕۆن دەگەنە ماڵەوە.
رێوی بە مریشک دەڵێ، ماڵە خۆتە ئاسوودەیی خۆت وەرگرە. هیچ ترست نەبێ ئێرە زۆر ئەمنە.
مریشک یەکەم جارە ماڵی رێوی دەبینێ. هەموو دار و دیوار تووک و باڵی قەل و مریشکانە.
بە خۆی دەڵێ، ئەم بەڵایە چ بوو تووشی خۆم کرد؟
تازە درەنگە، باشتر وایە چارەیەک بۆ خۆم بدۆزمەوە، ئەگینا منیش وەک ئەم بەستەزمانانە لەت و پەت دەکرێم.
سەیرێکی ژوورەوە دەکا. دەبێنی لە گۆشەیەک تیشکی مانگ هاتۆتە ژوور.
دڵی روون دەبیتەوە. بە خۆی دەڵێ ئەمە دەتوانێ رێگایەک بێ بۆ رزگار بوونم.
رێوی بە مریشک دەڵێ، تا ماڵە رێوییە رەشەی جیرانم دەچم، کەمێک شتم پێویستە. دەرگا لەسەر مریشک دادەخات.
مریشک دڵنیا دەبێ کە رێوی کڵاوی لەسەر ناوە. زۆر زوو بە کونەکەی کە رێوی بیری لێ نەکردبوو رۆیشتە دەر. کەوتە شوێنی رێوی تا بزانێ خەرێکی چیە؟ چی لەبن سەری دایە؟
رێوی وتی، عەقڵم پیم دەڵێ هاتنی ئەم مریشکە بێ فێڵ نیە. دەنا مریشک و میوانداری لەگەڵ رێوی؟ ئەویش ئەمن. کەس نیە من نەناسێ. هەموو قەل و مریشکی ئەم وڵاتە لە ناوی من دەترسن. شەوانە تاکو بەیانی خەو و خۆراکیان نیە. چۆن دەبێ مریشکێک بۆ خۆی بە دەستی خۆی بێتە لای من؟ ئەویش بەم شەوە.
با بڕۆم بۆ لای رێوییە رەشە بە بیانووی شت وەرگرتن پرس و رایەکی لەگەڵ بکەم. بێگومان ئەگەر مریشک شتێکی لەبن سەر دابێ، بە دوو نەفەری باشتر کەوڵی دەکەین.
مریشک گوێی لەم قسانە دەبێ. خۆی لە پشت کوڵانکەی ماڵە رێوی رەشە قایم دەکات.
رێوی لە دەرگا دەدات. رێوی رەش دەرگا دەکاتەوە. یەکتر لە باوەش دەگرن و دوایی چاک و خۆشی رێوی رووداوی ئەو رۆژە لای رێوی رەش باس دەکات. لە پاشان داوای لێدەکا کە ئەو شەو ببێتە میوانی، پێکەوە مریشکە قوڵە بخۆن.
رێوی رەش دەڵێ، تۆ بڕۆ من خۆم ساز دەکەم، دوایی دێم.
مریشکە قوڵە گوێی لەم قسانە دەبێ. دەبینێ رێوی لەوێ نەماوە.
دەچێتە لای ریوی رەش و دەڵێ،
سڵاوت لێ بێ مام رێوی عاقڵ و زانا
راو و تەکبیر هەر لە خۆت جوانە
دەزانم ئەم شەو لای رێوی میوانی
ئەرکی قورست کەوتۆتە سەر شانی
بەڵام داوا دەکەم ئەو کارە نەکەی.
دڵی کەس بۆ مریشکێک لە خۆت نەکەی
ئەم فێڵبازە داوی بۆ داناوی
تاقیت دەکاتەوە بزانێ چەندە پیاوی
دەیهەوێ خۆی من بخوات تا کەس نەزانێ، پاشان تاوانەکەی بخاتە سەر تۆ چونکە خۆی قاچاغە.
مریشکە قوڵە زۆر زیرەکانە لەگەڵ رێوی رەش قسە دەکات و ئاگاداری دەکاتەوە کە ئەو لە لایەن شێر ناردراوە.
زۆر دلێرانە دەڵێ: جا کەوایە با شتێکت پێ بڵەم.
من بە نوێنەری هەموو قەل و مریشکەکانی ئەم دەوەرە هاتوومە لای رێوی، بێ ئەوەی خۆی پێ بزانێت. "شێریش ئاگادارە". شێر فەرموویەتی، هەر کەس بتوانێ ئەم فێڵبازە چ بە زیندوویی چ بە مردوویی بباتە لای ئەو، باشترین پاداش و خەڵات وەردەگرێت.
هەر ئێستا هەموو بوونەوەرەکان لە دەوری ماڵی رێوین. چاوەڕوانن تا بزانن چ دەقەومێت. وەرە بە دوو کەسی کاری تەواو کەین و خۆمان باشترین پاداش وەرگرین.
رێوی رەش کەمێک بیر دەکاتەوە و بە خۆی دەڵێ: "قسەی مریشک دروستە، ئەو فێڵبازە هەرچی شتی خۆش و بەتامە خۆی دەیخوات، ئێمەش بە چاوی کەم سەیر دەکات.
بەڕاستی کاتی ئەوە هاتووە کە ئەم بەڵایە لەسەر رێ نەمێنێ. بەڵێ فریوی قسەکانی مریشک دەخوات.
رێوی رەش دەڵێ من ئەو وەک جیران دەناسم، نازانم شەوانە خەریکی چیە؟ من حەقم بەسەر ئەو نیە. بەڵام دەتوانم یارمەتیت بدەم، چونکە زۆر لێرە و لەوێ فشەکاەی دەکات. حەق وایە بە سزای خۆی بگات. لای خۆی دەڵێ، کە واتە ئەم هەویرە ئاوێ زۆر دەبات. ورد بینی و وشیاری پێویستە.
"بە مریشک دەڵێ، دۆستایەتی لە دنیای رێوییەکان فرە گرینگە. ئەوان هەر ئەندازە فێڵاوی بن کەمتر فێڵ لە دۆستی خۆیان دەکەن. کە واتە بۆ تاقی کردنەوەش بێت، دەردەکەوێت ئەم قسەیە راستە یان دروێ".
"ئەگەر رێوی بە نێوی دۆست فێڵ لە رێوی دیکە بکات، ئەو رێوی کە خیانەتی پێکراوە لە نارەحەتی دڵی دەوەستێت".
بەڵێ، رێوی رەش ئەمە بە دەرفەت دەزانێ، هەموو ئەو شتانەی کە رێوی بۆی باس کردووە، بۆ مریشکی دەگێڕێتەوە.
مریشک دەبینێ ناتەبایی کەوتۆتە نێوان دوو رێوی، ئەوە بە دەرفەت دەزانێ.
داوا لە رێوی رەش دەکات لەگەڵ رێوی رووبە ببنەوە. رێوی رەش لەترسی قسەکانی مریشک کە باسی شێری کردووە فریوی قسەکانی دەخوات.
رێوی رەش بە مریشک دەڵێ برۆ خۆم دێم. با رێوی نەزانی پلانمان چیە!
"رێوی کە دەبینێ رێوی رەش خیانەتی پێ کردووە، وە لەگەڵ مریشک دەستیان تێکەڵ کردووە. لە نارەحەتیو لە خەفەتان دڵی دەوەستێت".
مریشک و رێوی رەش پلانیان سەر دەگرێت.
"هەر وەک لە قەدیمەوە وتوویانە، دار تا هۆرەی لە خۆی نەبێت ناقەڵشێت".
رێوی رەش و مریشک کەوڵی رێوی دەبەنە لای شێر.
شێر هەموو بوونەوەرەکان کۆدەکاتەوە تاکو ئەم خەبەرە خۆشە بڵاو بکاتەوە.
مریشکە قوڵە باشترین پاداش وەردەگرێت.
بەڵام ریوی رەش چی؟
رێوی رەش بە هۆی خیانەت کردن بە دۆستی نزیکی خۆی تا عەبەد زیندانی دەکرێت.
گەورەترین ئاواتی مریشک کە هێلکەی زێڕە وەری دەگرێت.
"مریشکە قوڵە ناوی تازە بە خۆ دەگرێت. بە دەستوری شێر هێلکەی زێڕ و پەیکەری مریشکە قوڵە لە زێڕ ساز دەکرێت".
ئەویش خەڵاتە زێڕەکە پێشکەشی مام شەماڵ دەکات. مام شەماڵ جوابی چاکەی خۆی وەردەگرێت.
"تۆ چاکە بکە و لە دەریای باوێ!
کە یەزدان هیچی لە تۆ ناوێ.
ئەمە بوو زیرەکی و ئازایەتی مریشکە قوڵە و، بەسەرهاتی ئەم جارەمان.