قوسته‌نتینۆ شافێس
جا گه‌ر دیقه‌ت بده‌ین له ناواخنی رۆمانه‌که‌ی مارکیز، ئه‌وا ده‌بینین مه‌به‌ستی له (گۆشه‌گیریی) تاکه که‌سێك نییه‌و له‌به‌ر ئه‌مه‌ش ناکرێت بۆ (کۆ) ته‌نهایی به‌کاربهێنرێت، به‌ڵکو ئه‌وه حاڵه‌تێکه و باس له زه‌مه‌نێکی دیاریکراوی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌کات، هی شه‌ش نه‌وه‌ی خێزانێك که له گوندێکی خه‌یاڵیدا ده‌ژین به ناوی ( ماکوندو ) له‌م حاڵه‌ته‌شدا وشه‌ی گۆشه‌گیریی راستره له ته‌نهایی.
وه‌رگێران؛ هونه‌ره یان حونه‌ر!
قوسته‌نتینۆ شافێس
زۆر ده‌رباره‌ی وه‌رگێڕان نووسراوه‌و ده‌نووسرێت و رۆژانه به شێوازی جیاواز پراکتیزه ده‌کرێت. مۆرکی که‌سێتی وه‌رگێڕیش دیاره به‌سه‌ر وه‌رگێرانه‌کانه‌وه. نامه‌وێت منیش لێره‌دا به تیۆره جۆراوجۆره‌کانی وه‌رگێراندا بڕۆمه‌وه‌و بابه‌ته‌که‌م بۆ ئه‌وه ته‌رخان بکه‌م. هێنده به‌سه بگوترێت بزاوتی وه‌رگێڕانی کوالیتی باشی نێو هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك، به‌ره‌و هوشیاریی و رۆشنگه‌رایی میلله‌ت ئاراسته ده‌کات.
زۆر داخم خوارد کاتێك چۆڕاوگه‌ی موعاناته‌کانی کوردانی تاراوگه‌نشین و رۆشنبیری دانسقه (ئه‌حمه‌دی مه‌لا) که خۆی له زانکۆی ئیسپانی: université de Castilla la Mancha Ciudad Real وانه ده‌ڵێته‌وه، بچێت نه‌ك په‌ڕتوکێکی وه‌رگێردراو بۆ سه‌ر زمانی کوردی وه‌ربگێڕێته‌وه‌و وزه‌کانی له شتی دووباره‌دا سه‌رف بکات، به‌ڵکو بێت له فه‌ره‌نسییه‌وه ته‌رجه‌مه‌ی بکات و له کاتێکدا نووسه‌ره‌که‌ی به زمانی ئیسپانی نووسیویه‌تی، که ئه‌ویش رۆمانی گابریل گارسیا مارکیز 1927-2014 (سه‌د ساڵ له گۆشه‌گیری) یه، که کۆی گشتی 30 ملیۆن دانه‌ی لێ چاپکراوه‌و وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر 30 زمان. له که‌س ناشاردرێته‌وه وه‌رگێڕان له زمانی یه‌که‌مه‌وه به‌های جیاوازی خۆی هه‌یه، خۆ کاک ئه‌حمه‌د ئیسپانی ده‌زانێت، به‌س بۆ نه‌یکرد، نازانم!
ئه‌مه له لایه‌ك، له لایه‌کی تر بۆ ئه‌وه‌ی نه‌که‌وینه هه‌ڵه‌وه، بۆچی ده‌بێت چاولێکه‌ریی وه‌رگێڕانی فارسی ئه‌م رۆمانه بکه‌ینه سه‌رمه‌شقی خۆمان نه‌ك نوسخه ئه‌سڵیه‌که له ناونیشانی ئه‌م رۆمانه‌دا؟
ناونیشانی ئه‌م رۆمانه به زمانی ئیسپانی به‌م جۆره‌یه: Cien años de soledad
هه‌روه‌ها به زمانی ئینگلیزیش هه‌ر سه‌د ساڵ له گۆشه‌گیرییه، نه‌ك ته‌نهایی:
One Hundred Years of Solitude
به عه‌ره‌بیش (مئه عام من العزلة) نه‌ك: مئة عام من الوحدة!
که‌چی له زمانی فارسی و ته‌رجه‌مه کوردیه‌که‌ی پێش کاک ئه‌حمه‌د کراوه، به‌م جۆره‌یه: صد سال تنهایی
که ئه‌مه‌ش داده‌نرێت به هه‌ڵه ته‌رجه‌مه کردن، چونکه جیاوازیی زۆره له نێوان ته‌نهایی و گۆشه‌گیریدا، ته‌نهایی بۆ تاکه که‌سێکه‌و گۆشه‌گیریی بۆ ده‌سته جه‌مع و تاکه که‌سیش ده‌گونجێت و دروسته.
ته‌نهایی له زمانی ئینگلیزی‌دا پێ ده‌گوترێ: Loneliness- lone·li·ness/ˈlōnlēnəs
جا گه‌ر دیقه‌ت بده‌ین له ناواخنی رۆمانه‌که‌ی مارکیز، ئه‌وا ده‌بینین مه‌به‌ستی له (گۆشه‌گیریی) تاکه که‌سێك نییه‌و له‌به‌ر ئه‌مه‌ش ناکرێت بۆ (کۆ) ته‌نهایی به‌کاربهێنرێت، به‌ڵکو ئه‌وه حاڵه‌تێکه و باس له زه‌مه‌نێکی دیاریکراوی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌کات، هی شه‌ش نه‌وه‌ی خێزانێك که له گوندێکی خه‌یاڵیدا ده‌ژین به ناوی ( ماکوندو ) له‌م حاڵه‌ته‌شدا وشه‌ی گۆشه‌گیریی راستره له ته‌نهایی.
من ئه‌م نموونه‌یه‌م وه‌ك ژماردن نه‌هێنایه‌وه، هێنده‌ی وه‌ك حاڵه‌تێك باسم کرد‌و ده‌یخه‌مه به‌رچاوی هه‌موو وه‌رگێڕه‌کان تا وردتر بن له ئه‌مانه‌تی وه‌رگێرانداو هه‌موو بزانین کارێکی سه‌رپێی و ئاسان نییه، وه‌ك زۆرێك لێی تێگه‌شتوون.