ما 7851 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

قادر نیکپوور

ئەسپ کەم کەم دڵی نەرم دەبێت
دەزانێ شێر هاتۆتە خوار، گۆڵمەز گەرم دەبێت
ئەسپیش تێماوە،  خۆشی دەترسێ
روو دەکاتە کەر، ئەوە دەپرسێ
چەندەم پێ وتی، ئەو کارە مەکە
چۆن چۆن دەرباز بین بۆ لای چۆمەکە؟

 

گۆڵمەزی ئەسپ و کەر

قادر نیکپوور

 

لە نێو مێرگ و چیمەنێکی زۆر زۆر خۆش

 دەژیان پێکەوە ئەسپ و کەرێکی سەرخۆش

بە جووت دەیانخوارد و دەخەوتن

 یان لەبەر زۆرخۆری پاڵ دەکەوتن

خۆشیان رادەبوارد ژیانیان خۆش بوو

 لە خواردن و لە ئاو لە هیچیان کەم نەبوو

رۆژگارێکی خۆشیان پێکەوە بەسەر دەبرد

بەڵام کەر کە زۆری دەخوارد، خۆی کەرتر دەکرد

ئەسپ دەیوت هەدادە کەرە، واز لەم بەزمە بێنە!

شێر لەو نزیکانەیە، خەوتووە، هەڵی مەستێنە!

کەر گوێی لە قسەی ئەو نەبوو، هەر بە قسەی خۆی دەکرد

جێگای زۆر خۆش بوو، حسابی بۆ کەس نەدەکرد

ئەسپ زۆری پێ دەوت، نەسیحەتی دەکرد

بەڵام نەسیحەتی چی، بە جێی نەسیحەت کای تێدەکرد

ئەسپ دەیوت، هەدادە واز لەم گۆڵمەزە بێنە!

جێمان زۆر خۆشە، مەیشەمزێنە!

ئەمن بۆ تۆمە کەرە، زیاتر لەمە خۆت مەگەوجێنە!

کەر کە تێری دەخوارد جووتەی دەهاویشت

یان کە هیلاک دەبوو، رادەکشا لەسەر پشت

یان گەرم دادەهات، دەڕۆیی لەسەر تەنیشت

کەر بە ئەسپی وت، زەڕەم دێ، دەبێ بزەڕێنم!

دەبێ خەڵک بزانن من کێم، وەهۆشیان بێنم!

کەرێکی عاقڵم، دەبێ خۆ بە خەڵک بناسێنم!

دەبێ بە زەڕەی من دنیا دەنگ داتەوە

بە ئاواتی زەڕاندن خەڵک خەو بیباتەوە

ئەسپ دەیوت، نەکەی نەزەڕێنی!

شێری خەوتوو لە خەو هەڵنەستێنی!

خوا نەکا شێر بە زەڕەی کەر لە خەو رابێ

بێگومان هار دەبێ و، دنیا خەراپ دەبێ

 بەڵام کەری بێ عەقڵ، هیچ بەوە نازانێ

لە پاسان شێر چی بەسەردێنێ.

ئەسپ و کەر دەمەقاڵەیان لێ پەیدا دەبێ

نێوانیان تێک دەچێ، زۆر ناخۆش دەبێ

ئەسپ هەوڵی دا، کەر بە قسەی وی نەکرد

کورتانی خوار بوو، بە قسەی خۆی دەکرد

کەر زەڕاندی، زەڕەی کەر گەیشتە شاخان

شێر تووڕە بوو، نەیزانی چ بکات لە داخان

هاتە خوارێ بە قەڵس و تووڕەیی،  بە هۆڕەهۆڕ

دەنگی دەدایەوە لە گوێی کەر هەر وەک دەهۆڵ

کەر لە ترسان هاوار دەبات  بۆ لای ئەسپەکە

دەپاڕێتەوە بۆ یارمەتی هەر وەک جوولەکە

کەرێکی عاقڵ دەبم، ئیتر نازەڕێنم

تۆ دۆستی خۆمی، دڵی تۆ ناڕەنجێنم

ئەسپ کەم کەم دڵی نەرم دەبێت

شێر هاتۆتە خوارەوە، دەزانێ گۆڵمەز گەرم دەبێت

ئەسپیش تێماوە، خۆشی دەترسێ، روو دەکاتە کەر، ئەوە دەپرسێ

چەندەم پێ وتی، ئەو کارە مەکە؟

چۆن دەرباز ببین تا لای چۆمەکە؟

ئەسپ بۆی هەڵات ئاوڕی نەداوە

کەری داماویش دەگریا بە دواوە

گەیشتە چۆمی ئەسپی مەلەوان

تەنیا مایەوە کەری بەستەزمان

ئەسپ مەلەی کرد تا نیوەی ئاوێ

بانگی کەری کرد، زوو خۆت تێباوێ!

کەر زۆر پاڕاوە، کەی کەر و مەلە؟

 کەمێک سەبر کە، لێم مەکە پەلە!

مەلە نازانم، دنیام لێ تارە

مەمدە بە دەستی ئەم شێرە هارە!

ئەسپ گەڕاوە بۆ یارمەتی کەرێ

 وتێ زووبە دەی هەی چاوت دەرێ

زانیم بێ عەقڵی، مەلەش نازانی

چاک دەزەڕێنی، وەک جاشەکانی

وەرە سەر کۆڵم، بزانم چۆن دەبێ

داخوا لەم بەزمە رزگارمان دەبێ؟

کەرە خۆی هاویشت خێرا سەر شانی

ئەسپ پێکەنی

بە عەقڵ سووکی، بە لەش گرانی

کەریش پێکەنی چون قسەکەی راست بوو

هەر چی ئەو وتی، هەمووی هەر راست بوو

ئەسپە مەلەی کرد تا نیوەی ئاوێ

ویستی بە ئانقەست کەری تێباوێ

ئیشتیای دانسی کرد کەرەی لە بیر چوو

وە هۆش هاتەوە، کەر بە ئاوداچوو

هەرچی بانگی کرد هیچ سوودی نەبوو

زۆرم پێ وتی، گوێت لەمن نەبوو

تۆ کەت دەتزانی مەلە نازانی

ئەو مێرگە خۆشە قەدرت نەزانی؟

قەدەر وەها بوو، رابردوو رۆیی

لەدەست شێر رایکرد، بە ئاودا رۆیی

دەبێ بم بووری کەری کەلە پووک

بێ عاقڵی گەمژە، هەی مێشک بچووک

کەر کە خۆی لە ئەسپ پێ عاقڵتر بێ

دەبێ تەنبێ بێت، لە چۆم رسوا بێ

گۆڵمەزی ئەمجار ئی ئەسپ و کەر بوو

دەبێ بم بووری، گەر بێ سەمەر بوو. 

 

Bilderesultat for horse and donkey

گەڕان بۆ بابەت