محەمەد عەبدولکەریم ئیبراهیم
وەسف کردنی هۆڵی گۆرانی و مۆسیقا بەوەی هۆڵێکی تاجدارە، وەسفێکە لە جیهانی ئاساییدا بوونی نییە، بەڵام شاعیر بەهۆی خەیاڵی داهێنەرانەیەوە ئەو تابلۆیەی کێشاوە بۆئەوەی دیمەنی هۆڵەکە لەدەرەوە ئەوەندە جوان بێ شیاوی جوانیی گۆرانی و مۆسیقا بێت، ئەم ئەفراندنەی شوێن وادەکات کە هەر خوێنەرێک بەپێی پێشینەی زەینیی خۆیەوە وێنە بۆ ئەم هۆڵە دروست بکات.
داماڵینی دەق لە ڕێی بەشیعربووندا
لێکۆڵینەوەیەکە لە بنیادی زمان و واتای شیعرێکی سەباح ڕەنجدەر