خوێندنەوەی: رەسوڵ سەفەریانی
ئه‌م نووسه‌رانه له‌سه‌ر ئه‌و بڕوان که نه‌چوونه ژێر باری زوڵم و قه‌بوڵ نه‌کردن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه ده‌کرێت به شێوه‌گه‌لی دوور له توند و تیژی و مه‌ده‌نیانه بێت.
کلاوس ئێنگێل، ئانیکا سپالدێس و پێلله ستریندلوندس١ که له به‌ناوبانگترین که‌سه‌کانی بواری "بێ توند و تیژی" له سوید و ئورپادان، پێکه‌وه کتێبێکیان به ناوی "بێ توند و تیژی" ٢دهرکردوه که له ئه‌زمونه‌کانی خۆیان و مێژوی ئه‌م چه‌شنه خه‌باته و شێوازه‌کانی ده‌دوێن. له‌م کتێبه‌دا هه‌وڵیان ئه‌وه‌یه که ئه‌م پرسه بخه‌نه به‌ر باس که "کێ بۆ کۆمه‌ڵگا زیانبارتر و مه‌ترسی دروستکهرتره، ئه‌وانه‌ی که نافه‌رمانی ده‌که‌ن و توڕه‌ن یان ئه‌وانه‌ی ئارام و گوێله‌مست و فه‌رمانبه‌ری قانونهکانن؟" ره‌نگه هه‌ر خێرا ئه‌م وه‌ڵامه لای زۆرکه‌س ئاماده بکرێت که نافهرمانهکان، ئه‌وانه‌ی که کێشه ده‌نێنه‌وه و له‌مپه‌ر ده‌خه‌نه سه‌ر رێگاکان.
مۆرکی گوێ رایه‌ڵی و فه‌رمان بردن شتێکه که هه‌ر له سه‌رده‌می منداڵیه‌وه ده‌ست به هه‌ڵکه‌ندنی له مێشکی ئینساندا ده‌کرێت. راهێنان له لایه‌ن دایک و باوکه‌وه، پاشان مه‌کته‌ب فێرمان ده‌کات که چۆن قانونه‌کان به‌ڕێوه ببه‌ین، تا ده‌گه‌ینه ته‌مه‌نی کار و ده‌چێنه شوێنی ئیش، له‌ویش وامان پێده‌ڵێن که باشتره‌کان ئه‌وانه‌ن که قانونه‌کان باشتر به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
ئه‌وه راسته که کۆمه‌ڵگا به بێ یاسا و قانون ناچێت به‌رێوه و توشی ئاڵۆزی و ناسه‌قامگیری ده‌بێت، به‌ڵام خه‌ته‌ر و مه‌ترسی گوێڕایه‌ڵی و فه‌رمانبه‌ری کاتێک دروست ده‌بێت که به بێ بیر لێکردنه و رامان، به شێوه‌ی میکانیسمی ئه‌م یاسا و رێساگه‌له به‌ریوه بچن.
مێژوو پڕه له نمونه‌گه‌لێک که ئینسانه‌کان وه‌ک ماشینێک به بێ بیرکردنه‌وه، ئه‌وه‌ی پێیان گوتراوه جێبه‌جێیان کردوه و قیزهونانهترین روداویان هه‌م له کاتی شه‌ڕدا و هه‌م له کاتی ئاشتی دا خولقاندوه. بۆ نمونه له ساڵه‌کانی نێوان 1935 تا 1976 نزیکه‌ی بیست تا سی هه‌زار که‌س به ئیجبار و زۆره‌ملی له سوێد خهسێندران. ئه‌وانه‌ی که‌م ئه‌م ده‌ستدرێژی و جینایه‌ته‌یان به‌ڕێوه برد، پزشکه‌کان بوون بۆ به‌ڕێوه بردنی قانونێک که له پارلمان‌دا په‌سه‌ند کرابوو به‌بێ بیرکردنه‌وه جێبه‌جێیان کرد.
چی رووی ده‌دا ئه‌گه‌ر له دونیادا هه‌موومان وامان بڕیار بدایه‌ت که به‌ره‌نگاری یاساگه‌ل و قانونه ناره‌واکانی سیاسه‌تمه‌داران و دانه‌رانی قانون ببوایهتینهوه. کاتێ ئێمه ده‌قی ئه‌وه‌ی پێمان وتراوه جێبه‌جێی ده‌که‌ین، ئه‌وه له راستیدا ئێمه ده‌سه‌ڵات ده‌به‌خشین. که ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش به که‌سێکی خراپ به‌خشرا، بۆ کاری خراپ به‌کاری دێنێت و مه‌ترسی دروست ده‌کات. قودره‌ت و ده‌سه‌ڵات دوو ده‌مه و خاوه‌ن دوو رووی به‌ته‌واوه‌تی لێک جیایه،ئه‌مه شتێکه که ده‌بێت بیزانین.
له باری ده‌رونناسییه‌وه زۆر تاقیکردنه‌وه سه‌لماندویه‌تی که ئینسان به گشتی گوێله‌مست و گوێ رایه‌ڵه. ده‌رونناسێکی ئه‌مریکی به ناوی Stanley Milgram له رێگه‌ی رۆژنامه‌یه‌که‌وه راگه‌یاندنێکی دامه‌زراندنی چه‌ن که‌س بۆ کارکردن له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌کی لێکۆڵینه‌وه ده‌رده‌کات. (له راستیدا لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له ئارادا نابێت ئه‌مه ته‌نیا بۆ سه‌ڵماندنی گوێله‌مست بوونی هاوڵاتیان ده‌بێت. به‌لام ئه‌و وای راده‌گه‌یێنێت که ده‌یه‌وێت به که‌ره‌سه‌یه‌کی کاره‌بایی راده‌ی خۆڕاگری که‌سه‌کان له کاتی درۆکردندا دیاری بکات. چه‌ند که‌سێک بۆ ئه‌م ئیشه ئاماده ده‌بن. له ژورێکدا جنراتۆرێکی کاره‌با دانراوه که دوو سیم (وایه‌ر) له‌ویوه ده‌چێته ژورێکیتر که که‌سێکی تێدایه له ده‌لاقه‌یه وه‌کوه له فه‌رمانبه‌ره‌کانه‌وه دیاره که له سه‌ر کورسیێک دانراوه و وایه‌ره‌کان له له‌شی دراون. دهرونناسهکه ده‌ڵێت من پرسیار له‌و کابرا ده‌که‌م، له‌گه‌ڵ هه‌ر وه‌ڵامێکی ناراست ئێوه کاره‌با ده‌ده‌ن له له‌شی. هه‌موو جارێکیش که درۆ بکات ڤڵتاژی کاره‌باکه زیاد ده‌که‌ن.
له ڤلتاژی که‌مه‌وه ده‌ست پێده‌که‌ن. له 180 کابرا ده‌قیژێنێت، له 270 هاوار ده‌کات و ده‌پاڕێته‌وه. تا 240 ڤوڵت ده‌چن، له به‌رانبه‌ر قیژه و هاواری کابرادا، که‌سانێک له فه‌رمانبه‌ره‌کان که نه‌یانویستوه کاره‌باکه بده‌ن له کابرا، به ئه‌مری دهرونناسهکه که جلێکی رێک و پێک و به‌هه‌یبه‌تی له‌به‌ر کردبوو، درێژه به کاره‌که‌یان ده‌ده‌ن. له کۆتاییدا بۆ دهرونناسهکه ده‌رکه‌وت که 65% که‌سه‌کان ئاماده‌بوون که شۆکی کوشه‌نده بده‌ن به گیانی کابرا، ته‌نیا له‌به‌ر ئوتوریته و هه‌یبه‌تی رواڵه‌تی کابرا (له راستیدا سه‌ری کاره‌باکه له له‌شی ئه‌و کابرا نه‌درابوو به‌ڵکو ئه‌و کابرا وه‌ک هونهرپیشهیهک رۆڵی ده‌گێڕاو وای پیشانده‌دا که ئازار ده‌بێنێت، به‌ڵام فه‌رمانبه‌ره‌کان ئه‌م راستیه‌یان نه‌ده‌زانی)
له‌م کتێبه‌دا چه‌ند نمونه‌ی له‌م باره‌وه هاتووه که پیشانیده‌دات چۆن ئینسانه‌کان به‌بێ بیرکردنه‌وه له ئاکامی کاره‌که‌یان، گوێلهمستانه هه‌موو ئه‌مر و فه‌رمانێک که له لایه‌ن گه‌وره‌کانیانه‌وه پییاندهدرێت جێبه‌جێ ده‌که‌ن.
گاندی ده‌ڵێت: "قودره‌تی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر بناغه‌ی گوێڕایه‌ڵی دامه‌زراوه. ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و گرێدراوه به ژێرده‌سته‌کانی و یارمهتیدهرانییهوه. ئه‌وان پێویستیان به پۆلیس و بکوژ و ... هه‌یه، هه‌روه‌ها باقی هاوڵاتیان ده‌بێت ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ئه‌و قبوڵ بکه‌ن، ئه‌گینا به بێ پشتیوانی ئه‌وان خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بێده‌سه‌ڵات ده‌بێت."
نوسه‌رانی ئه‌م کتێبه وێڕای ئاماژه به‌و وته‌ی گاندی و نمونه‌گه‌لی تر ده‌ڵێن زاڵمان و دیکتاتۆره‌کان له‌سه‌ر بێده‌نگی و قبوڵی زوڵم له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه ده‌مێنن. ئه‌م نووسه‌رانه له‌سه‌ر ئه‌و بڕوان که نه‌چونه ژێر باری زوڵم و قه‌بوڵ نه‌کردن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه ده‌کرێت به شێوه‌گه‌لی دوور له توند و تیژی و مه‌ده‌نیانه بێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌ندین نمونه له خه‌باتی دوور و درێژی بێتوند و تیژی دێننه‌وه و ئاماژه به وتار و قسه‌ی که‌سان و بیرمه‌ندانی ناسراوی ئه‌م بواره ده‌که‌ن و رێگاگه‌لی جۆراوجۆر بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی سته‌مکاری و زوڵم ده‌خه‌نه به‌ر ده‌ست که دووانیان به‌رچاوتر و ئاسانتر ده‌نوێنێت.
1. نافه‌رمانی مه‌ده‌نی یان نه‌چونه ژێر باری هاوکاری له‌گه‌ڵ زاڵم و یارمه‌تی نه‌دانی بۆ تێپه‌ڕاندنی کاری ناره‌وا و زاڵمانه‌ی.
هێنری ده‌یوید تورێو (Henry David Thoreau) فه‌یله‌سوفی ئه‌مه‌ریکی و یه‌کێک له به‌ناوبانگانی خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی ده‌نوسێت: ئه‌وه قه‌ت ئه‌رکێکی ئینسانی هیچ که‌س نییه که خۆی بخاته ئیختیار ده‌سه‌ڵاتێک بۆ قڕکردن و کوشتن، هه‌رچه‌ند ئه‌و ده‌سه‌ڵاته زه‌به‌ڵاح و به‌هێزیش بێت.
2. رێگای دووه‌م ئه‌وه‌یه که ده‌بێت چالاکانه هه‌لس وکه‌وت بکه‌یت و ده‌ست وهردهیته کاره‌که و به شێوه‌یه‌ک به‌ر به سته‌مکارییه‌که بگریت. بۆ نمونه کرده‌وه‌ی دایکانی روسی دێننه‌وه له شه‌ڕی چێچندا. ئه‌م دایکانه بۆ ئه‌وه به‌ر به‌و شه‌ڕه بگرن، کوڕه‌کانی خۆیان له شه‌ڕ هێنا ده‌رێ یان ئیزنیان نه‌دان بچنه ئه‌و شه‌ڕه.
ئه‌وه‌ی له‌م کتێبه‌دا گرینگتر له شێوه‌گه‌لی خه‌بات دێته‌به‌رچاو، هه‌بوونی بڕوایه به بێ توند و تیژی و له دڵه‌وه ده‌بێت وه‌ها بڕوایه‌ک دروست ببێت که بۆ بهرانبهرهکهیشت توندوتیژی به خراپ بزانیت و قه‌ت پشت به زه‌بر و توندی نه‌به‌ستی. له‌م باره‌وه باسی گاندی و مارتین لوتێر کینگ ده‌که‌ن ده‌نوسن که:
له روانگه‌ی مارتین لوتێر کینگ و گاندیه‌وه بێ توند و تیژی شێوه‌یه‌کی ژیانه که تێدا عشق و خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت ئاوێته ده‌کرێت. ئه‌وه‌ی ئهویترت وه‌ک خۆت خۆش بووێت، په‌یامێکی ئه‌خلاقییه که نه‌ک هه‌ر له پێوه‌ندیه شه‌خسیه‌کاندا به‌کاری بێنیت، به‌ڵکو بیبه‌یته نێو کۆمه‌ڵگا له پێوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیشدا بیانچهسپێنیت.
له لای گاندی و کینگ "بێ توند و تیژی" فه‌لسه‌فه‌ی ژیان بوو، به‌ڵام له لای که‌سانی وه‌ک جێنه شارپ ( Gene Sharp) بێ توند و تیژی وه‌ک ئیستراتیژی بوو بۆ سیاسه‌ت.
شارپ ئه‌ڵێت: بۆ ئه‌وه‌ی چالاکیه‌کانت له بواری بێ توند و تیژیدا کاریگه‌ر بێت، نابێت و پێویست ناکات خه‌لک وه‌ک بێلایه‌ن و ناچالاک سه‌یر بکه‌یت، به‌ڵکو ده‌بێت له ئه‌ساسدا کارێک بکه‌یت که خه‌ڵک به کرده‌وه به‌شداری له چالاکییه‌کاندا بکه‌ن.
ئه‌وه‌ی که بێ توند و تیژی به‌کار بێنین بۆ گۆڕانی قانون یان سیستمێکی خراپ یان به‌رگرتن به ناعه‌داڵه‌تی، نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵاتمان به‌رانبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتدار نییه، به‌ڵکو بۆ ئه‌وه‌ی توند و تیژی بنه‌بڕ بکه‌ین. له‌م باره‌وه باربارا دێمین ( (Barbara Demingله نوسراوه‌که‌یدا به‌ناوی" شۆڕش و بالانس" ده‌ڵێت: به ده‌ستێکمان ئه‌م دروشمه هه‌ڵده‌گرین و به هه‌ر سیستمێکی زاڵم یان هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکی ناعادڵ ده‌ڵێن که ده‌ست هه‌ڵگره له‌و کرده‌وه‌ی که ئه‌نجامی ئه‌ده‌یت. ئێمه مه‌رجه‌کانی تۆ جێبه‌جێ ناکه‌ین، به گوێت ناکه‌م و دیوار و بومبت بۆ دروست ناکه‌م و باج ناده‌م بۆ دروست کردنی چه‌ک و چه‌که‌مه‌نی. به‌م ده‌سته‌م به‌رانبه‌ر خراپه‌کانی تۆ راده‌وه‌ستم. به‌ڵام به ده‌سته‌که‌یترم که کراوه‌یه و رامکێشاوه، پێت ده‌ڵێم که ئێمه تۆ به‌رناده‌ین و فرێت ناده‌ین و باره ئینسانیه هاوبه‌شه‌کانمان له‌بیر ناکه‌ین.
گاندی ده‌ڵێت: رقت له کرده‌وه‌ی خراپ بێت نه‌ک له خراپکاره‌که. ئه‌مه به‌ومانایه که ئێمه ده‌بێت باری ئینسانی بۆ ئه‌وکه‌سه‌ش خراپه ده‌کات له‌بیر نه‌که‌ین. ئه‌گه‌ر ده‌ستی له خراپه هه‌ڵگرت ده‌بێت وه‌ک ئینسان خۆشمان بوێت. هه‌ر وه‌ها فێری ئه‌وه‌مان ده‌کات که ئێمه ده‌بێت به‌رانبه‌ر ناره‌وا و زوڵم راوه‌ستین ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خۆشمان قوربانی ئه‌و زوڵمه نه‌بین. له‌م روانگه‌وه سه‌یری دونیا کردن ئه‌رکی ئینسان له به‌رانبه‌ر زوڵم و خراپه‌دا تا ئه‌و راده زیاد ده‌کات که ئه‌م نوسه‌رانه خۆیان زۆربه‌ی ژیانیان ته‌رخان کردوه بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌کان، یان سیستمگه‌لێک و که‌سانێک که مافه ئینسانیه‌کان و ته‌نانه‌ت مافه حهیوانییهکان له هه‌ر شوێنێکی ئه‌م دونیادا پێشێل بکه‌ن. بۆیه لای ئه‌وان فه‌رق ناکات که بۆ مافی په‌نابه‌رێک راپه‌ڕن یان راپه‌ڕینه‌که‌یان بۆ به‌رپێگرتن له ناردنی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی بۆشه‌ری وڵاتانێک که ئینسان تێدا ده‌کوژرێت. یان هه‌وڵدان بۆ خراپکردن و تێک شکاندنی ئه‌و ته‌یاره شه‌ڕکه‌رانه بێت که بۆ فرۆشتن به وڵاتانی شه‌ڕ لێکه‌وتو دروستکراون یان ته‌نانه‌ت به‌رگری کردن له مافی حه‌یوانات و چوون به هاواری ئه‌و مریشک و بهرازانهوه که له شوێنی ته‌نگ و تاریک و خراپ‌دا راده‌گیرێن. له‌م رێگادا زیندان و ئازاریش له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌کان و پۆلیسهکانیشهوه به‌گیان وه‌رده‌گرن و خۆیان بۆ ئاماده ده‌که‌ن. جا ئه‌و زیندان و لێدانه‌ش له هه‌رکوێی ئه‌م دونیا و له هه‌ر وڵاتێک بێت فه‌رق ناکات. بۆیه ئه‌زمونه‌کانی خۆیان له‌م بواره‌دا ده‌خه‌نه به‌رده‌ست و رێنوێنی بۆ خوێنه‌رانیان ده‌نوسن و ئاماده‌یان ده‌که‌ن بۆ ئه‌و کاتانه‌ی که ده‌که‌ونه وه‌ها ههلومهرجگهلێک.
کتێبه‌که له دوو به‌شدا نوسراوه. به‌شی یه‌که‌می له‌سه‌ر بۆچونه‌کان و مێژووی خه‌باتی بێ توند و تیژیه و به‌شی دووه‌می ته‌رخان کراوه بۆ رێنوێنی و پیشاندانی شێوازی خه‌بات و چۆنییه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی چالاکیی و ئهکتیویته له‌م بواره‌دا. ئه‌م به‌شه ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌م بواره‌دا چالاک بن.
١ـ Klaus Engel-Nielsens, Annika Spaldes, Pelle Strindlunds
٢ـ
کتێبه‌که له ساڵی 2008 ده‌رچوه و له 198 لاپهرهدایه نێوه سویدیه‌که‌ی ده‌بێته
Ickevåld