ما 4365 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

مەهدی خالید خەمبار

لە دوای هەرەسی ١٩٧٥ڕێکخراوێکی مۆدێرنی چەپ توانی بەڕە لەژێر پێی سیستەمی تاکحیزبی دەربهێنێت و مۆدێلێکی نوێی خەباتی سیاسی و پێشمەرگایەتی نیشانبدات. هەڵبەتە بڕیاری هەڵاسان و ڕابەرایەتیکردنی بزوتنەوەەیەکی ئاوا و بەم هێزە کەم و بێچەک و ئازوقەییەوە کارێکی هێندە ئاسان نیە.

 

ڕابردوی یەکێتی و چەند پێشنیارێک  

مەهدی خالید خەمبار

لە دوای هەرەسی ١٩٧٥ڕێکخراوێکی مۆدێرنی چەپ توانی بەڕە لەژێر پێی سیستەمی تاکحیزبی دەربهێنێت و مۆدێلێکی نوێی خەباتی سیاسی و پێشمەرگایەتی نیشانبدات. هەڵبەتە بڕیاری هەڵاسان و ڕابەرایەتیکردنی بزوتنەوەەیەکی ئاوا و بەم هێزە کەم و بێچەک و ئازوقەییەوە کارێکی هێندە ئاسان نیە.

لەمپەرەکان:

یەکەم: کارەساتی هەکاری ١٩٧٨، دامەزراندنی یەکێتی و بەزاندنی قەڵەمڕەوەکەیان سەرانی قیادە موەقەتە هەراسان دەکات و دەکەونە پلانگێڕی و شوێنپێی ڕەتڵەکانی یەکێتی دەکەون، لە ناوچەی هەکاری دەیانخەنە نێو بۆسەیەکی قایمی خۆیان و دەیان سەرکردە و کادیر و سەدان پێشمەرگە شەهید و بریندار و بەدیلدەگیرێن، بەڵام یەکێتی بەچۆکدا نایات و گەرمتر لەجاران درێژە بەخەبات دەداتەوە.

دوەم: گفتوگۆی یەکێتی و عێراق ١٩٨٤، دەزگا موخابەراتیەکانی بەعس توانیان بە سودوەرگرتن لە خۆفرۆشانی کورد گورز لە ژمارەیەک سەرکردە و کادیر و پێشمەرگەی یەکێتی بوەشێنن، لە نێوخۆشیدا ئاڵای شۆڕش خۆی ڕادەگەێنێت، ململانێیەکی توندیش نێوان بەشێک لەکادیرە عەسکەری و سیاسیەکانی دەئاڵۆزێنێت و تا ئاستی دەست لەیەکوەشان و تەسلیمبونەوە بە ڕژێم پەرەدەسەنێت.

سێهەم: ئەنفالەکان ١٩٨٨،ب ەشێکی زۆر لە پێشمەرگە و کادیرانی یەکێتی بەر شاڵاوەکانی ئەنفال دەکەون و بەشێکیش پەرەندەی دیوی ئێران دەبن و دواتر لە چوارچێوەی مەفرەزە پارتیزانەکاندا بە ئیختیفا دەگەڕێنەوە کوردستان.

چوارەم: کارەساتی ٣١ ئابی ١٩٩٦، لەم ڕۆژەدا پارتی بە نیەتی دەرپەڕاندنی هێزەکانی یەکێتی لە هەولێر و سولێمانی، پەنادەباتە بەر بەعس و بەهێزێکی هاوبەشەوە هێرشێکی بەربڵاو بۆ سەر هێزەکانی یەکێتی دەستپێدەکات، یەکێتی لەمەدا زیانی گەورەی بەردەکەوێ.

پێنجەم: سەرکۆمارێتی عێراق  ٢٠٠٥ پێدانی ئەم پۆستە بۆ تاڵەبانی لە بەرامبەر پێدانی پۆستی سەرۆکی هەرێم بۆ بارزانی، پێدەچێت پارتی لە وەرگرتنی ئەو بەشە کێکەی کە مەبەستیبوە، سەرکەوتوبوبێت، بەڵام یەکێتی بەمە ناو ماڵ و یەکڕیزی خۆی دەخاتە بەرهەڕەشە و بەرژەوەندیە تایبەتەکان بەسەر بەرژەوەندیەکانی حیزب دەکەون.

شەشەم: بزوتنەوەی گۆڕان ٢٠٠٩، دوای کەڵەکەبونی چەندان ململانێ و کێشە و چارەسەرنەکردنیان، بەشێک لە ڕێفۆەمخوازان لە سەرکردایەتی و بنکردایەتی ناو یەکێتی بڕیاری جیابونەوە دەدەن،  

حەوتەم: نەخۆشکەوتنی مام جەلال لە ٢٠١٢ هاتنەپێشەوەی ئەم دۆخە و خەراپ مامەڵەکردن لەگەڵی زەمینەیەکی گەورەتری بۆ باڵباڵێنە و قوڵبونەوەی کێشەی نێوان سەرکردە باڵاکانی حیزب ڕەخساند و یەکێتی توشی ئیفلیجی بڕیاردانکرد و هەمیشەش بە جەستەیەکی شەتەکەوە بەشداری کۆبونەوەکانیان  دەکرد و بەفرەگوتاریشەوە بەکۆتادەهات.

یەکێتی پێویستە چیبکات؟

١: دەستنیشانکردنی دەستەیەکی کاتی ٥ کەسی لە سەر بنەمای شار و لێهاتویی، نەک بە پێوەری تەکەتولات (ئەرکی ئەم دەستەیە سەرکردایەتیکردنی یەکێتی بێت) بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە قەیراناویە و گەڕانەوەی ڕۆڵ و پێگەی یەکێتی بۆ ئەندازیاری تا بتوانێت ڕابەرایەتی ئەم قۆناغە هەستیار و چارەنوسسازە  بکات

٢: دوای هێورکردنەوە و بەمەبەستی بەهەندوەرگرتنی ڕای جەماوەرەکەی پێویستە یەکێتی فۆرمێکی چەند پرسیاری لە ڕێگەی ئۆرگانەکانیەوە بۆ ئەندامان و دوست و لایەنگران، تا بزانن زۆرینەی پێشنیار، گلەیی، بۆچونەکانیان لە سەر حیزبەکەیان چین؟لەبەر ئەو ڕۆشناییانە مادەکاری بۆ ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی پاکی دور لە ململانێ و ڕق و دوبەرەکی بکرێت.

٣: لە سەر سەرکردایەتی یەکێتی پێویستە وەک حیزبەکانی تر بەگرینگیەوە لە ڕۆڵی جەماوەرەکەی بڕوانێت و ئاشتیانبکاتەوە و  خۆشی نوێبکاتەوە بگەڕێتەوە بۆ دۆخی بڕیاردان و دینەمویی و ئەگینا زۆر لە جەماوەر و دەنگەکانی لە داهاتودا لەدەستدەدات!     

٤: کارکردن بۆ کاراکردنەوەی بێقەیدوشەرتی پەڕلەمانی کوردستان و لە تەڵاری پەڕلەماندا چارەسەری گونجاو بۆ کۆی قەیران و کێشەکان دەستنیشانبکرێ.

٥: دەستکردن بە چاکسازی ڕیشەیی لە کۆی جومگە حیزبی و حکومیەکان و ڕێکخستنەوەی ڕێکخستنەکانی بەڕێکخستنەکانی دەرەوەش.

  

 Image result for reform kunst

 

 

 

 

گەڕان بۆ بابەت