ما 3041 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

 

توتەڵەسەگێک لە بەر دەم دەرگاکە لەسەر ئەو بەڕەیەی راکشابوو وا دایکم لەوێ داینابوو. تەڕبوو و لەسەرمادا هەڵدەلەرزی. دیتنی لەو تاریکاییەدا زەحمەت بوو. توتەڵەکە خاوەن جەستەیەکی رەشی رەشتر لە هەورە رەشە باراناوییەکان بوو. خاڵە زەردەکانی چاوەکانی پێیان دەگوتم ئەو لەوێیە.

 

بیرەوەرییەکی رەمزاوی

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

هەرچەند ئەمە یەکێک لەو یادەوەریانەی ژیانمە کە بە زەحمەت دێتەوە بیرم، بەڵام هەندێ جار روخساری ئەوم بەجوانی دێتەوە یاد، بەتایبەت چاوەکانی. ناومان نابوو خاڵخاڵی، چونکە لە سەر چاوەکانی خالی زەردی هەبوو. تا پێش ئەوەی بێتە لای من، ئەو سەگێکی بەڕەڵا بوو.

من حەوت ساڵم تەمەن بوو و باوکم تازە گواستبوویەوە بۆ 'ناسیک'. شوێنی ژیانی تازەمان، خانوویەکی کرێ بوو کە بە نزار و درەختی مێو دەورەدرابوو. رۆژی گواستنەوەکە بارانێکی قورس دایکرد.

یەکەم رۆژ خۆم نەگرت و چوومە دەرەوە. دڵۆپە باران و بای سارد لە روومەتی دەدام. شەوەکەی سارد و تاریک بوو. دوواتر شیومان کرد و چووینە ناو جێگاکانمانەوە و، خەوتین.

نیوەشەو دەنگێک هاتە گوێم. لە دەرگای دەرەوەوە دەهات. ورەی خۆم کۆکردەوەو لە پەنجەرەکەی تەنیشتەوە سەیری دەرەوەم کرد. ئەوەی بینیم چەند خۆشحاڵی کردم.

توتەڵە سەگێک لە بەر دەم دەرگاکە لەسەر ئەو بەڕەیەی راکشابوو وا دایکم لەوێ داینابوو. تەڕبوو و لەسەرمادا هەڵدەلەرزی. دیتنی لەو تاریکاییەدا زەحمەت بوو. توتەڵەکە خاوەن جەستەیەکی رەشی رەشتر لە هەورە رەشە باراناوییەکان بوو. خاڵە زەردەکانی چاوەکانی پێیان دەگوتم ئەو لەوێیە.

بۆ خۆپاراستن لە هەوای سارد توانیبووی خۆی لە بەڕەکە بپێچێ،... تەنها سەری دیاربوو.

بینیم ئینجانەی گوڵەکە کە لەسەر لێواری پەنجەرەکە بوو کەوتەخوارەوە. چەند بەزەییم بەو بەستەزمانەدا هاتەوە. چوومە ژوورەوەو خاولییەکی کۆنم لەگەڵ خۆم هێنا. خاولییەکم تێ پێچا و راوەستام هەتا وشک بووەوە. ئەوسا بردمە ژوورەوە و جێگایەکم لە دۆشەکێکی پەشم و سەرینێکی بچووک بۆ سازکرد. خەنی لەناو جێگاکەیدا زۆر خێرا خەوی لێکەوت.

بەیانیی رۆژی دوواتر هەموو ئەندامانی بنەماڵە هاتن بۆ دیتنی میوانە نائاساییەکەمان. لە دایکم پرسی "دەتوانین رایبگرین؟"

وەک هەموو دایک و باوکەکانی تر سەرەتا وتیان نا، بەڵام لەگەڵ خوشکەکەم توانیمان رازیان بکەین. تووتەڵەکە لامان مایەوە.

خاڵخاڵی کەمکەم توانی لەگەڵ بنەماڵەکەمان ئاشنا بێ و  ببێ بە یەکێک لە ئەندامانی ناو خێزان. ئێمەیش راهاتین بە هەموو خووخەدە و کردە خۆشەکانی.

رۆژەکان تێدەپەڕین. رۆژێکیان کاتیك خاڵخاڵی لە گەڕانی درێژخایەنی ئێوارانی گەڕایەوە، زۆر ماندوو دەهاتە بەرچاو. هاتە ژوورەکەم و لە نزیک مندا دانیشت. بینیم کە قاچێکی دوواوەی بریندارە و خوێنی لێدەچۆڕێ. هاوارم لە دایکم کرد. دایکم قاچە بریندارەکەی خاڵخاڵی تیمارکرد، بە پەڕۆیەک پێچای و هەروەها خواردنیشی دایە.

من زۆر ناڕەحەت بووم. رۆژی دوواتر بینیم ئەگەرچی خاڵخاڵی کەمێک دەلەنگی، بەڵام خووخەدەکانی جارانی گەڕابوونەوە.
لەدووای ئەم رووداوە ناخۆشە هەتا دەهات پەیوەندیی من و خاڵخاڵی پتەوتر دەبوو. لە راستیدا من بە ورەی بەرزی سەرسام بووم.

ساڵێک دوواتر رۆژێکیان گوێمان لە خاڵخاڵی بوو کە بە بێ پشوودان دەوەڕی. کاتێک چووینە دەرەوە، بینیمان بەردەوام لە شوێنێکی پێشەوەی خۆی دەوەڕێ.


لەپاش ماوەیەک سەگەکە ئارام بووەوە. دەستم بە سەر پشتی دا هێنا و بردمەوە ژوورەوە. بەیانی رۆژی دوواتر خەریک بوو دڵم راوەستێ کاتێک خاڵخاڵیم نەبینی. بە شوێنیدا هەموو شوێنێکم پشکنی، بەڵام نەمبینییەوە. ئەمە ئەو کاتە بوو کە ئەو ئێمەی جێ هێشتبوو، بۆ هەمیشە،... ئیتر قەت نەگەڕایەوە بۆلامان. یەک هەفتەی درێژ چاوەڕوانی ماینەوە، بەڵام هیچ نیشانەیەکی هاتنەوەمان بەدی نەکرد.

دوواتر باوکم بۆ 'مومبا'ی راگوێزرا. ئێمە دیسان بۆ مۆمبای گەڕاینەوە. بەڵام چی بەسەر سەگەگەدا هاتبوو؟ داخۆ لەژیاندا مابوو؟ ئەمانە پرسیارەکانی ناو مێشک و دەروونی من بوون، ئەو پرسیارانەی بێ وەڵام مانەوە.

 

سەرچاوە:

http://www.english-for-students.com/A-Mysterious-Memory.html

 

 Bilderesultat for spotty dag

گەڕان بۆ بابەت