ما 1440 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لیبراڵەکان و هەژاری
یەکێک لەو رێگایانەی لە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا دەیگرنەبەر بۆ بەربەستکردنی هەژاری، ماڵیات وەرگرتنە. سیستم لە رێگای سەرخستنی ماڵیات لەسەر کار، سەروەت و سامان و کاڵا پارەیەکی زێدە لە خەڵکی وەردەگرێ بۆ ئەوەی بتوانێ دوواتر بۆ وێنە لە بوارەکانی خزمەتە گشتییەکانی وەک دەرمان، قوتابخانە، رێگاو بان و هەروەها بێکاری دا سەرفی بکاتەوە. ماڵیات سەرچاوەیەکی گرینگی سەرلەنوێ دابەشکردنەوەی سەروەت و سامانی گشتییە.
لە راستیدا بڕوای دابەشکردنەوەی سەرلەنوێی سەروەت و سامان، بڕوایەکی تایبەت بە بیرۆکەی چەپ نیە. هەر لە سەرەتاوە بیرمەندانی وەک 'جۆن لاک' و 'ئادام سمیت' کە بیرمەندانی سەر بە بەرەی لیبڕالن، باسیان لێکردووە. بۆ وێنە ئادام سمیت پێی وایە دەبێ لە چاو کاڵا سەرەکییەکان، کاڵا لۆکسۆسەکان (ناسەرەکی) زیاتر ماڵیات واتە زەریبەیان بخرێتە سەر، بۆ ئەوەی ئەمە زیاتر دەبێتە هۆی سەرلەنوێ دابەشکردنەوەی سەروەت و سامانی گشتی و هەر لەم رێگایەوە کەمتربوونەوەی هەژاری.
 
کەواتە ئەوەی ناوی دەنرێ 'دەوڵەتی خۆشگوزەران'، رەگی لە بیرمەندانی لیبڕالیش دا هەیە.
 
بەهێزنەبوونی بیری چەپ لە کۆمەڵگا دوواکەوتووکاندا و لەگەڵ ئەمەیش بێ هێزی بیری لیبڕالی، دوو سەرچاوەی سەرەکیی هەژاری و نەهامەتین لەناویاندا.
 
سایتی قەڵەم
٧ یونی ٢٠١٧
Relatert bilde

گەڕان بۆ بابەت