لە ئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان
دایه گه‌وره له سه‌ر جێگا که‌وتبوو، چونکه نه‌خۆش بوو. هاواری کرد: ''په‌تکه‌که بکێشه درگاکه ده‌کرێته‌وه. ''مام گورگ په‌ته‌که‌ی کێشا و درگاکه‌ی کرده‌وه و له ناکاو هه‌ڵمه‌تی برده سه‌ر داپیره به چه‌ند خوله‌کێک دایه گه‌وره‌ی خوارد. چونکه زۆری برسی بوو.
كڵاو سووره چکۆل
لە ئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان
چارلز پێرالت
پێڕالت، پیاوێکی زانا و نووسەر و کاربەدەستێکی زەمانی لوئیزی١٤ فرانسە بوو. ژیانی پێرالت بەدووربوو لە رووداوی سەیر و نائاسا، بێجگە لەو کێشە و مشتومڕە بەناوبانگەی لەگەڵ ـ بۆیلوو ـ و بڕوادارانی دیکەی هەبوو, لەسەر ئەوەی کە نووسەرانی کۆن باشترن لە نووسەرانی نوێ. پیراڵت بەرەو کۆتایی ژیانی یانزە ئەفسانەی پەرییانی بەپێی نەریتی کۆن نووسی و ساڵی ١٦٩٧ بڵاو بوونەوە. ئەو یەکەم کەس بوو کە فۆڕمێکی وێژەیی دا بەم چیرۆکانەی وەک:
کڵاو سوورە چکۆل - Little Red Riding-Hood
سیندرێللا . Cinderella
کچۆڵەیەکی پۆتین لەپێ. Puss in Boot
جوانی خەوتوو. The Sleeping Beauty
هەر وەها، نیو دەرزەنێک چیرۆکی خیزانیی دیکە، هەتاکوو منداڵان لەم چیرۆکانە چێژ وەرگرن و خۆشی ببینن.
کڵاو سوورە چکۆل
هه‌بوو نه‌بوو، له گوندێکی چکۆله کچێکی چکۆلانه هه‌بوو. ئه‌م کیژه له جوانیا بێ هاوتا بوو. دایکی ئێجگار خۆشی ده‌ویست، دایه گه‌وره‌ی له‌ویش زیاتر. دایه گه‌وره، کڵاوێکی سووری بۆ چنیبوو؛ ئه‌م کڵاوه کچه چکۆلی له‌وه‌ش که بوو جوانتر کردبوو. بۆیه هه‌موو که‌س به کڵاو سووره چکۆل بانگیان ده‌کرد.
ڕۆژێکیان دایکی نه‌ختێ فڕنی دروست کرد و به کچه چکۆلی گوت: '' کچم هه‌سته بچۆ بۆ لای دایه‌گه‌وره، بزانه چی ده‌کا، بیستوومه زۆر نه‌خۆش بووه؛ نه‌ختێ فڕنی و جامۆڵکه‌یه‌ک که‌ره‌ی بۆ به‌ره.''
کڵاو سوور خێرا هه‌ستا و که‌وته ڕێ بۆ لای دایه‌گه‌وره. ماڵی دایه‌گه‌وره له گوندێکی دیکه بوو. ڕێگای ئه‌و گونده‌ش به نێو دارستاندا تێده‌په‌ری. کڵاو سووره چکۆل له ڕێگادا تووشی مام گورگ بوو. مام گورگ زۆر ئیشتیای له خواردنی بوو، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و نزیکانه چه‌ند داربڕی لیبوون نه‌یوێرا بیخوا. مام گورگ له کڵاو سووری پرسی: بۆ کوێ ده‌چێ؟ کڵاو سوور نه‌یده‌زانی وه‌ستان و قسه‌کردن له‌گه‌ڵ گورگ مه‌ترسیداره، پێی گوت: ''ده‌چم بۆ
ماڵی دایه‌گه‌وره‌م. دایکم نه‌ختێ فڕنی و جامۆڵکه‌یه‌ک که‌ره‌ی داومێ، بۆی ده‌به‌م.''
مام گورگ پرسی:'' ماڵیان دووره لێره‌وه؟''
''ئه‌رێ'' کڵاو سووره چکۆڵ وه‌ڵامی دایه‌وه. ''ئه‌وه‌تا له‌وبه‌ر ئه‌و ئاشه‌وه، یه‌که‌م ماڵه به‌ره‌و دێ.''
مام گورگ وتی: ''باشه، منیش ده‌چم بۆ دیتنی. من له‌م ڕێگایه‌وه ده‌ڕۆم تۆیش له‌و ڕێگایه‌وه بڕۆ، له‌وێ یه‌کتر ده‌بینین.''
مام گورگ له ڕێگا نزیکه‌که‌وه خێرا به‌ره‌و ماڵی پیرێژن ڕای‌کرد. کچه چکۆلیش له ڕێگا دووره‌که‌وه، بە کۆکردنەوەی گژ و گیا و دروست کردنی ده‌سته گوڵ و ڕاکردن به دو ای په‌پوولاندا خۆی خه‌ریک کرد.
مام گورگ زۆری پێنه‌چوو گه‌یشته ماڵی پیریژن. ته‌ق، ته‌ق دای له درگا.
دایه‌گه‌وره بانگی کرد: ''ئه‌وه کێیه؟'' مام گورگ ده‌نگی خۆی وه‌ک مناڵ گۆڕی و گوتی: ''منم کڵاو سووره چکۆل. دایکم نه‌ختێ فڕنی و جامۆلکه‌یه‌ک که‌ره‌ی بۆ ناردووی، بۆم هێناوی،''
دایه گه‌وره له سه‌ر جێگا که‌وتبوو، چونکه نه‌خۆش بوو. هاواری کرد: ''په‌تکه‌که بکێشه درگاکه ده‌کرێته‌وه. ''مام گورگ په‌ته‌که‌ی کێشا و درگاکه‌ی کرده‌وه و له ناکاو هه‌ڵمه‌تی برده سه‌ر داپیره به چه‌ند خوله‌کێک دایه گه‌وره‌ی خوارد. چونکه زۆری برسی بوو. ئه‌وه بۆ سێ ڕۆژ ده‌چوو هیچی ده‌ست نه‌که‌وتبوو بیخوا. دوایی درگاکه‌ی داخسته‌وه و چووه نێو جێگاکه‌ی دایه گه‌وره و چاوه‌روانی هاتنی كڵاوسووره چکۆل مایه‌وه.
زۆری نه‌برد کڵاوسووره چکۆل گه‌ییه به‌ره‌وه و دای له درگا ـ ته‌ق ته‌ق!
''ئه‌وه کێیه؟''
کڵاوسووره چکۆل، ده‌نگی زلی گورگه‌که‌ی هاته گوێ، له پیشدا ترسا؛ به‌ڵام بیری له‌وه کرده‌وه، دایه گه‌وره‌ی سه‌رمای بووه، ئه‌و ده‌نگه گڕه‌ی هی ئه‌وه‌یه، بۆیه وه‌ڵامی دایه‌وه. ''منم دایه گه‌وره، کڵاوسوره چکۆل، دایکم نه‌ختی فرنی و ژه‌مۆڵکه‌یه‌ک که‌ره‌ی بۆ ناردووی.''
مام گورگ هه‌ر چه‌ندێک توانیی ده‌نگی خۆی ناسک کرده‌وه و هاواری کرد: ''په‌تکه‌که ڕاکێشه درگاکه ده‌کرێته‌وه. ''کڵاوسوور په‌تکه‌که‌ی ڕاکیشا و درگاکه‌ی کرده‌وه.
مام گورگ چاوی لێ‌بوو که هاته ژوور. خۆی له نێو نوێنوبانه‌که‌دا شارده‌وه و گوتی: ''فرنییه‌که و جامۆڵکه ڕۆنه‌که له سه‌ر کورسییه‌که دانێ و وه‌ره له لامه‌وه ڕاکشێ.'' كڵاوسووره چکۆل جله‌کانی داکه‌ند و چووه نێو جێگا، زۆر لای سه‌یر بوو که دایه‌گه‌وره‌ی له جلی شه‌ودا بینی و گوتی:
'' دایه گه‌وره قۆل و باهۆکانت چه‌ند گه‌وره‌ن!''
''ئه‌وانه باشن بۆ له باوه‌ش گرتنت، ڕۆڵەکه‌م.''
'' دایه‌گه‌وره لاقه‌کانت چه‌ن درێژن!''
''ئه‌وانه باشن بۆ ڕاکردن کیژه‌که‌م.''
''دایه‌گه‌وره گوێچکه‌کانت چه‌ن زلن!''
''ئه‌وانه باشترن بۆ بیستن خۆشه‌ویسته‌که‌م.''
''دایه‌گه‌وره ئەی چاوه‌کانت بۆ ئەوەندە گه‌وره‌ن؟!''
''ئه‌وانه باشترن بۆ بینین ئازیزه‌که‌م.''
'' دایه‌گه‌وره دانه‌کانت چه‌ند گڕ‌ن!''
به وتنی ئه‌مه گورگی به‌دکار ئه‌مبازی كڵاوسووره چکۆل بوو و خواردی.