لە ئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان
دووای چاکبوونەوەی تەواوی برینەکە، کابرا گەڕایەوە بۆ هەرێمەکەی خۆی. پاش سێ حەوتووان دیسان کابرا لە ئیدارەی دکتۆر پەیدابووەوە. دەستی هەروا بە پەتکێکەوە بە ملیەوە شۆڕببووەوە و هاواری بوو بە دەست هەمان ئیش و ئازاری برینی پێشوو.
برینێکی نادیار
کارۆلی کیسفالۆدی
ـ ١٧٨٨١٨٣٠
لە ئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان
کارۆلی کیسفالۆدی و براکەی ئەلیکساندر ناویان لە نێو پێشڕەوانی وێژەی مۆدێڕنی هونگاریدایە. کارۆلی زیاتر وەک شانۆنامە نووس ناوبانگی هەیە، بەڵام لە ژیانیدا هەندێ کورتە چیرۆکی زۆر گرینگ و بەرچاویشی نووسیون.
بە قسەی یەکێک لە رخنەگرانی مەجاری، کارۆلی نووسەرێکی کلاسیکە کە توانیویە بە چیرۆکەکانی واتایەکی وا راستین ببەخشێ، کە ئێستاش پێمان وایە بۆ جیلی ئەمڕۆکە نووسراوە.
'برینێکی نادیار' چیرۆکێکە کە زۆرترینی ئەو خاڵانەی لە خۆ گرتوە کە شارەزایان لایان وایە، بۆ داڕشتنی داستانێک پێویستە. ئەم چیرۆکە شتێکی وا تایبەتی لە ژیان باس دەکا کە ئێستاش بەبێ سەرنجدانە یاسا و رێسا و بیر و بۆچوونەکان، لە هەموو بوارێکی هونەریدا لە سەری دەڕۆن.
یۆسف سەبەنیە١ ئەم چیرۆکەی کردوە بە ئینگلیزی. لەرووی ئەمەشەوە کراوەتە کوردی.
برینێکی نادیار
به‌یانییه‌کی زوو به‌ر له‌وه‌ێ نه‌شته‌رکاره به‌ناوبانگەکە له خه‌ورابێ، کابرایه‌ک زه‌نگی بۆ لێدا و گوتی نه‌خۆشییه‌که‌ی نابێ ته‌نیا خۆله‌کێکیش دوابکه‌وێ و پێویسته زۆر به په‌له سه‌رنجی بدرێتێ. نه‌شته‌رکاره‌که خێرا، جله‌کانی له‌به‌ر کرد و زه‌نگی لێدا به‌رده‌سته‌که‌ی و پێی‌گوت، ئه‌و نه‌خۆشە بابێتە ژوورەوە.
کابرا، که هاته ژوور وێده‌چوو له چینێکی بالادەستی کۆمه‌ڵگا بێت. ره‌نگی هه‌ڵبزرکاو و هه‌ڵسوکه‌وتی په‌شۆکاوی، نیشانە بوون له ره‌نج و ئازارێکی ده‌روونی. ده‌ستی راستی به په‌تێکه‌وه به ملیه‌وه شۆر ببۆوه. ئه‌گه‌رچی توانیبووی شێوە و رواڵەتی خۆی رابگرێ به‌ڵام جار و بار ناڵه‌یه‌کی پڕسوێی، له لێوان ئه‌فڕیه‌ده‌ر. فەموو دانیشه. ئه‌توانم چیت بۆ بکه‌م؟ "حه‌وتوویه‌که نه‌متوانیوه بنووم. ده‌ستی راستم ژانێکی تێدایه. شێرپه‌نجه‌یه یا خۆ شتێکی خراپتر، سه‌رێ لێ ده‌رناکه‌م. له پێشدا زۆری ئازار نه‌ده‌دام، به‌ڵام دوایی ده‌ستی کرد به ژان و چووزانه‌وه، ئێشه‌که‌ی ئێجگار ترسناکه، ئارامی لێ بڕیوم. ده‌مبه‌ده‌م ئازاره‌که‌شی زیاترده‌کا و زۆرتر پێوه‌ی ئه‌تلێمه‌وه. بۆ راوێژ هاتوومه لاێ تۆ. ئه‌گه‌ر ساتێکی تری پێ بچێ شێت ئه‌بم. داوات لێ ئه‌که‌م بیسووتێنه‌و، بیهێنه ده‌ره‌وه. یان شتێکی له گه‌ڵ بکه. نه‌شته‌رکاره‌که وه‌تی: ''له‌وانه‌یه پێویست به نه‌شته‌رکاری نه‌کا.''
کابرا وه‌تی: "نا، نا، ده‌بێ نه‌شته‌رگه‌ری بکرێ. من به ته‌مای ئه‌وه هاتوومه ئێره، ئه‌و شوێنه ئێشەی هه‌ڵکه‌نێ، بێجگه له‌وه هیچ شتێکی تر چاره‌ی ناکا." به زه‌حمه‌تێکی زۆر ده‌ستی له په‌تکه‌که‌ی ملی ده‌رهێنا و دریژه‌ی به قسه‌کانی دا، "من تکات لێ ئه‌که‌م لات سه‌یر نه‌بێ که برینێک له ده‌ستمدا نا‌بینیت. نه‌خۆشییه‌که نائاسایی و ده‌گمه‌نە." دوای ئه‌وه‌ی دوکتور ده‌ستی چاولێکرد به ئه‌سپایی ده‌ستی کابرای به‌ردایه‌وه. ئێجگار لای سه‌یربوو، چونکه ئه‌و ده‌سته هیچی نه‌بوو. وه‌ک هه‌موو ده‌ستێکی ساغی تر وابوو. ته‌نانه‌ت ره‌نگیشی نه‌گۆرابوو.
به‌و حاڵه‌ش دیار بوو نه‌خۆشه‌که ئازارێکی زۆری هه‌یه، چونکه کاتێ دوکتور ده‌سته‌که‌ی بەردایه‌وه، ئه‌و خێرا ده‌ستی راستی به ده‌سته چه‌په‌که‌ی ڕاگرت. ئه‌مه ده‌ریخست که ئێش و ژان له ده‌ستیدا شتێکی راسته. پرسی: "ئه‌و ژانه کوێت ئازارئه‌دا؟'' کابرا په‌نجه‌ی بۆ خاڵێکی گرد له نێوان دوو ده‌ماری گه‌وره‌ی ده‌ستی راکێشا، به‌ڵام کاتێک دوکتور زۆر به ئه‌سپایی سه‌رپه‌نجه‌ی له‌و شوێنه دا ده‌ستی کێشایه دواوه. پرسیی: "ئه‌و شوێنه‌یه ژان ئه‌کا؟" کابرا وتی: "به‌ڵێ، ئێجگار زۆر."
"کاتی په‌نجه‌ی لە سه‌ر دائه‌نیم گوشار هه‌ست پێ ئه‌کەی؟" کابرا نه‌یتوانی وه‌ڵام بداته‌وه، به‌ڵام چاوانی پر له فرمێسکی داستانه‌که‌ی باس کرد. "نائاسایییه، ئه‌من هیچ نابینم."
"ئه‌منیش هیچ نابینم، به‌لام ئه‌و ئێشه ئێسته‌ش هه‌ر له‌وێیه، مردنم باشتره تا به‌م ژان و ئازاره‌وه بژیم." نه‌شته‌رکاره‌که ئه‌مجاره به میکرۆسکۆپ ته‌ماشای کرده‌وه، پله‌ی گه‌رمای له‌شی ئه‌ندازه گرت، سه‌رئه‌نجام سه‌ری راوه‌شان و گوتی: " پێسته‌که ته‌واو ساغه، ده‌ماره خوێنبه‌ره‌کان ئاسایین، که‌مترین ئاوسان یان هه‌ڵتۆقینی پێوە نابینرێ، وه‌ک هه‌موو ده‌ستێکی ئاسایی وایه" کابرا وتی: "من لام وایه سه‌ر خاڵه‌که نه‌ختێک سوورترە.'' کوێ؟" کابرا بازنه‌یەکی بچووک به قه‌د پوولێکی له پشت ده‌ستی دروست کرد و گوتی: "ئائێره." نه‌شته‌رگه‌ره‌که سه‌یرێکی کابرای کرد. بیری له‌وه کرده‌وه ئه‌م کابرا ئه‌بێ شێت بێ. بۆیه پێی وت، "تۆ ده‌بێ لە شاربمێنیه‌وه له چه‌ند رۆژی داهاتوو دا هه‌وڵ ئه‌ده‌م یارمه‌تیت بکه‌م." کابرا وتی: "ناتوانم خوله‌کێکیش راوەستم. دوکتۆر وابیر مه‌کەرەوە من شێتم یان له خه‌یاڵێکی هه‌ڵه دام. ئه‌م برینه بێده‌نگ و ره‌نگ و جه‌رگبڕه بێ ئه‌ندازه ئازارم ئه‌دا، داوات لێئه‌که‌م ئه‌و شوێنه تا سه‌ر ئێسقان هه‌ڵکۆڵه و بیهێنه ده‌ر.''
دوکتۆر وتی: "به‌رێز، من کاری وا ناکه‌م.''
"بۆ چی؟"
"چونکه ده‌ستت هیچی نیه. به قه‌د ده‌ستی من ساغه." نەخۆشەکە له کاتێکدا ئه‌سکه‌ناسێکی هه‌زار فلۆرینی له کیفه‌که‌ی ده‌رده‌هێنا و ئه‌یخسته سه‌ر مێزه‌که، وتی: "وا دیاره تو منت پێ شێته. یان وا ئه‌زانی ئه‌مه‌وێ هه‌ڵتخه‌ڵه‌تێنم. ئه‌مه‌ش هه‌زار فلورین. با بزانی به راستمه، شته‌که‌م ئه‌وه‌نده به لاوه گرینگه که هه‌زار فلورینی بۆ بده‌م.
''تکایه نه‌شته‌رگەریه‌که‌م بۆ بکه."
''ئه‌گه‌ر هه‌موو پاره‌ی دنیام بده‌یتێ، چه‌قۆی نه‌شته‌رگه‌ری ناده‌م له ئه‌ندامێکی ساغ."
''بۆ چی نا؟"
''چونکه له گه‌ڵ ئه‌خلاقی پیشه‌که‌م ناخوێنێته‌وه. هه‌موو خه‌ڵک به که‌رم دائه‌نین و تاوانبارم ئه‌که‌ن له لاوازی تو که‌ڵکم وه‌رگرتوه یان بڵاوی ئه‌که‌نه‌وه نه‌متوانیوه برینێک که نه‌بوه، بدوزمه‌وه."
'' زۆر باشه، دوکتور که وایه تکایه‌کی دیکه‌ت لێ ئه‌که‌م، من بۆ خۆم ئه‌و کاره ده‌که‌م، هه‌رچه‌نده ده‌ستی چه‌پم به‌م جۆره کارانه رانه‌هاتوه. هه‌موو ئه‌وه‌ی له تۆم ئه‌وێ ئه‌وه‌یه دوای نه‌شته‌رکارییه‌که ئاگات له برینه‌که‌م بێت."
دوکتوره‌که به سه‌ر سووڕمانه‌وه سه‌یری کرد ئه‌م کابرا له سه‌ر کاره‌که‌ی سووره. دیتی ئه‌وه کۆته‌که‌ی له به‌ر داکه‌ند، قوڵی کراسه‌که‌ی هه‌ڵماڵی و ته‌نانه‌ت چه‌قوێ گیرفانه‌گه‌شی ده‌رهێنا، بێ ئه‌وه‌ی شتێکی تر داوا بکا و به‌ر له‌وه‌ی ئه‌ویش بتوانێ ده‌ستی به‌ربێنێ بڕینێکی قووڵی له ده‌ستی کرد. دوکتور هاواری کرد، "راوه‌سته." ترس له‌وه‌ی نه‌وه‌کا له تاو ئێش چه‌شتن ره‌گه گه‌وره خوێن هینه‌ره‌که‌ی ببڕێ، وتی : "باشه چونکه لات وایه ده‌بێ ئه‌مکاره بکرێ، من بۆتی ئه‌کەم" به‌م جۆره دوکتؤر ئاماده بوو بۆ نه‌شته‌رگه‌ری. کاتێ گه‌یشته ئه‌وه‌ی، جێی ئێشه‌که ببڕێ به نه‌خؤشه‌که‌ی گوت سه‌ری وه‌رگێرێ و چاو له برینه‌که‌ی نه‌کا، چونکە زۆر که‌س به بینینی خوێنی خۆیان تێکئه‌چن. نه‌خۆشه‌که گوتی: "هیچ پێویست ناکا، ئه‌من ده‌بێ چاوم له ده‌ستت بێ و تۆ بزانی کوێ ئه‌بڕی."
کابرا به جه‌رگانه شانی دایه ژیر نه‌شته‌رکارییه‌که، زۆریش کومه‌ک بوو بۆ بڕینی شوێنی ئازاره‌که. ده‌ستی نه‌ک هەر هیچ نه‌له‌رزی، که خاڵه گرده‌که‌ی ده‌ستیشی هه‌ڵکه‌ندرا، هه‌ناسه‌یه‌کی خۆشی و سووکباری هه‌ڵکێشا وه‌ک ئه‌وه‌ی بارێکی سه‌نگینی له سه‌ر شان لاچوو بێت.
''ئێستا هه‌ست به ئازار ناکه‌ی؟" نه‌شته‌رکاره‌که لێی پرسی.
''نا هیچ." به زه‌رده‌خه‌نه‌وه گوتی: "وه‌ک ئه‌وه‌یه ئازاره‌که به بڕین لاچوو بێت و ئه‌و نه‌خته سوور داگیرسانه‌ی جێی بڕینه‌که‌ش شنه‌بای فێنکی دوای لەسه‌رخۆچوونی به‌ر گه‌رما بێت. لێگه‌رێ با خوێنه‌که بڕوا، ئارامیم ئه‌داتی." دوای ئه‌وه‌ی برینه‌که پێچرایه‌وه، کابرا زۆر رازی و خوشحاڵ دیار بوو. ئه‌و ته‌واو گۆرا بوو، به ده‌سته چه‌په‌که‌ی ده‌ستی دوکتؤری ره‌زامه‌ندانه گوشی و گوتی: "له راستیدا زۆر منه‌تباری
تۆم.'' چه‌ند رۆژ دوای نه‌شته‌رکارییه‌که، دکتؤر له هوتێل سه‌ری له نه‌خۆشه‌که‌ی دا، پێی زانی کابرایه‌کی رێزداره و پله و پایه‌یه‌کی به‌رزی کۆمەڵایەتیی له ناوچه‌که‌ی خۆیدا هه‌یه. پیاوێکی زانا و به فه‌رهه‌نگه و ئه‌ندامی یه‌کێ له باشترین بنه‌ماله‌کانی ناوچه‌یه.
دوای چاکبوونه‌وه‌ی ته‌واوی برینه‌که، کابرا گه‌ڕایه‌وه بۆ هه‌ریمه‌که‌ی خۆی. پاش سێ حه‌وتووان دیسان کابرا له ئیداره‌ی دوکتۆر په‌یدای بۆوه. ده‌ستی هه‌روا به په‌تکێکه‌وه به ملیه‌وه شۆر ببۆوه و هاواری بوو به ده‌س ئێش و ژانی هه‌مان جێ برێنی پێشووی.
ره‌نگ به ڕوویه‌وه نه‌مابوو، ته‌ڕایی ئاره‌قه به برۆکانیه‌وه ئه‌بریقایەوه. له سه‌ر کورسییه‌کی قۆڵدار دانیشت و بێ ئه‌وه‌ی قسه‌یه‌ک بکا ده‌ستی راستی بۆ لای دکتور راکیشا که ته‌ماشای بکا
"ئه‌ی خوا، چی بووه؟"
به ده‌م ناڵینه‌وه گوتی: "ئه‌تۆ له قووڵایییه‌وه باش هه‌ڵتنه‌کۆڵیوه، ژانه‌که له پێشووش خراپتر گه‌راوه‌ته‌وه. فه‌وتاندوومی، نه‌مدەویست تۆ تووشی زه‌حمه‌ت بکه‌مه‌وه. تا ئێستا دانم به خۆمداگرت به‌ڵام له‌وه زیاتر نه‌متوانی خۆڕاگرم، ده‌بێ دووباره نه‌شته‌رکاری بکه‌یه‌وه."
دکتور سه‌یرێکی شوێنی برینەکه‌ی کرده‌وه. ئه‌و شوێنه‌ی ئه‌و هه‌ڵیدڕیبوو خۆش ببۆوه، پێستی تازه‌شی به سه‌ردا هاتبۆوه. هیچکام له ده‌ماره ئه‌ستووره‌کانیشی تێکنه‌چوو بوون. دڵیشی به ئاسایی لێی ئه‌دا. له‌رز و تاشی نه‌بوو، که‌چی هه‌موو ئه‌ندامی ئه‌و کابرا وه‌ک مێژۆکه ئه‌له‌رزی "تا ئێستا قه‌ت شتی وام نه‌بینیوه و نه‌بیستوه."
هیچی له گه‌ل ناکرێ بێجگه له‌وه‌ی جارێکی تر نه‌شته‌رکاری بکه‌مه‌وه. وکوو جاری پیشوو برینه‌که‌یم هه‌ڵکوڵییه‌وه. ژان و ئازاره‌که نه‌ما، کابرا ئه‌گه‌رچی ئارامیی هات، بەڵام ئه‌مجار هیچ پێنه‌که‌نی. به سیمایه‌کی پر له خه‌م و دڵته‌نگییه‌وه سوپاسی کردم. له کاتێ رۆیشتندا وتی: " ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌ی له‌به‌رمانه جاریکی تر گەڕامه‌وه لات، به‌لاته‌وه سه‌یر نه‌بێ. ''ئەتۆ نابێ بیر لەوە بکەیتەوە" به سیمایه‌کی باوه‌رمه‌ندانه‌وه گوتی: "دڵنیام له‌و عاسمانه خوایه‌ک هەیە، بەس تا دیدارێکی تر خواحافیز."
دوکتور مه‌سه‌له‌که‌ی لە گه‌ل زۆر که‌س له هاوکارانیباس کرد. هه‌ر کام ڕایه‌کی جیاوازی هه بوو. به‌ڵام هیچکام نه‌یانتوانی ڕایه‌کی روون و جێی په‌سند دەربڕن. مانگێک ڕابورد و کابرای نه‌خۆش دیار نه‌بوو. دوای چه‌ند حه‌وتوویه‌کی تر لەلای نه‌خۆشه‌که‌وە نامه‌یه‌کی پێگه‌یشت. دوکتور به خوشحاڵییه‌وه نامه‌که‌ی کرده‌وه. بیری بۆ ئه‌وه ئه‌چوو ئازاره‌که نابێ گه‌ڕابێته‌وه. نامه‌که ئاوا ده‌ستی پێ‌کردبوو:
"دوکتۆری به‌رێز! نامه‌ۆی له باره‌ی ریشه و سه‌رچاوه‌ی ئازاره‌که‌م له گوماندا بتهێڵمه‌وه. گوێم له‌وه نیه ئه‌و نهێنییه‌ش له گه‌ل خۆما به‌رمه ژێر گڵ یا هه‌ر شوێنێکی تر. پێم خۆشه له گه‌ڵ میژووی ئه‌م ئازاره سامناکه، ئاشنات بکه‌م. ئێستا ئه‌وه سێهه‌مین جاره ئه‌م ئازاره ئه‌گه‌رێته‌وه، به ته‌ماش نیم له‌وه زیاتر
ململانێی له گه‌ڵدا بکه‌م. ته‌نیا له به‌ر ئه‌وه‌ش توانیومه ئه‌م نا‌مه‌یه بنووسم که پشکۆیه‌ک ئاگری سوورم وه‌ک ده‌رمانێکی ئێش ره‌وێن، یان دژه ئێش، خستۆته سه‌ر ئه‌و جێ برینه‌ی که کسپه دۆزه‌خیه‌که‌ی له ده‌روونه‌وه ئه مسووتێنێ. شه‌ش مانگ له‌مه‌و به‌ر پیاوێکی زۆر به‌خته‌وه‌ر، دارا و پرئاسووده بووم. له هه‌ر شتێکی پیاوێکی سی و پێنج ساڵه ئاره‌زووی بکا هه‌مبوو. ساڵێک له‌مه پێش ژنم هێنا. ژن هێنانێکی دڵداری. ئافرتێکی ئێجگار جوان، میهرەبان وخۆیندەوار ژنم بوو. ئه‌م ژنه له گه‌ڵ به‌گزاده خاتوونێک که ماڵیان له ماڵمانه‌وه زۆر دوور نه‌بوو، هاورێ بوو. ئه‌م ژنه زۆری خۆش ئه‌ویستم دڵی پڕ بوو له رێز و ئه‌مه‌کناسی بۆ من. بۆ شه‌ش مانگ ژیانمان زۆر به خۆشی رۆی. هه‌ر رۆژێک خۆشیمان له رۆژی پێشووتر زیاتر ده‌بوو.
کاتێک ده‌چووم بۆ شار و نه‌مده‌ویست له ده‌ره‌وه بمێنمه‌وه. ته‌نانه‌ت له ماڵی که‌یبانووه‌که‌ی پێشووی که ئه‌و زۆر جاران بۆ چه‌ند سه‌عاتێک سه‌ری لێ ئه‌دان چه‌ند مایلێک به پیرمه‌وه ئه‌هات. تاسه و ئاره‌زووی بۆ من ئه‌وه‌نده زۆر بوو هه‌موو هاورێکانی ناراحه‌ت کرده‌بوو. قه‌ت له ده‌ست پیاوێکی دیکه دا هه‌ڵنه‌ده‌په‌ری.
ئه‌مه‌ی به تاوان ئه‌زانی ئه‌گه‌ر رێبکه‌وتایه، خه‌ونی به که‌سێکی دیکه‌وه دیتبا. کیژێکی له به‌ردڵان و داوین پاک بوو. نازانم چی بوو ئه‌مه‌ی خسته دڵمه‌وه که ئه‌مانه ته‌نیا بۆ خۆ نواندنه. مرۆ‌ڤ ئه‌بێ ته‌واو گه‌وج و گێل بێت له کۆشی بەخته‌وه‌ریدا به دوای کڵوڵی و کوێره‌وه‌ریدا بگه‌ڕێ. ئه‌م ژنه مێزێکی بچووکی ده‌رمانی هه‌بوو. هه‌میشه‌که‌شۆکه‌ی قوفڵ ئه‌کرد. ئه‌مکاره‌ی منی ئازارئه‌دا. سه‌رنجم دا هه‌رگیز ئه‌م که‌شۆوه‌ی به کراوه‌یی یان کلیله‌که‌ی به جێ نه‌ده‌هێشت. ده‌بوو چیی تێدا شاردبێته‌وه؟ له دڵ پیسیدا شێت ببووم. ئیتر به چاوه بێ تاوانه‌کانی، به ماچه‌کانی و به ئامیزگرتنه‌که‌ی بروام نه‌مابوو. له‌وانه‌یه هه‌موو ئه‌مانه زۆرزانی و فێلبازی بن؟
رۆژێک خاتوونە هاوڕێکەی هات له گه‌ڵ خۆێدا بیبا بۆ گه‌ڕان، قه‌راروابوو ئه‌و رۆژه له قه‌ڵا بمێننه‌وه. منیش به‌ڵینم دا دوای نیوه‌رۆ بچم بۆ لایان. کالیسکه‌که تازه له حه‌وشه چوو بووە ده‌ره‌وه که من دستم کرد به کردنه‌وه‌ی که‌شۆ‌که. دانه‌یه‌ک له‌و هه‌موو کلیلانه که تاقیم کرده‌وه سه‌رئه‌نجام که‌شۆ‌که‌ی کرده‌وه. له نێو ئه‌و هه‌موو ورده‌واڵه‌ی ژنانه دا به‌وردی گه‌ڕام، له ژیر پارچه‌یه‌ک ئاوریشمی قه‌دکراودا کۆمه‌ڵێک نامه‌م دۆزینه‌وه. پیاو ئه‌یتوانی له یه‌که‌م چاوپێکه‌وتندا بیانناسێته‌وه. به‌ڵی، ئه‌وانه نامه‌ی دڵداری بوون. به قه‌یتانێکی سووری کاڵ پێکه‌وه به‌سترابوونه‌ده. رانه‌وستام بیر له‌وه بکه‌مه‌وه ئه‌مه کارێکی ژیرانه و سه‌ربه‌رزانه نیه به‌دوای نهێنیه‌کانی رۆژانی کچێنی ژنه‌که‌ما بگه‌ڕێم! شتێک تێوه‌ی ئه‌ژه‌ندم درێژه‌ی بده‌م. نه‌کا هی ئه‌و رۆژانه بێت که ناوی منی به سه‌ره‌وه بووه. قه‌یتانه‌که‌م کرده‌وه‌و نامه‌کانم دانه به دانه خوێندنه‌وه.
ئه‌مه سامناکترین کاتی ژیانم بوو. نامه‌کان گه‌وره‌ترین ناپاکی یان ده‌رئه‌خست که ره‌نگه برامبه‌ر به پیاوێک کرابێت. هه‌موو له لایه‌ن یه‌کێک له هاورێ نزیکه‌کانمه‌وه نووسرابوون. شێوازی نوسینه‌کان... ناسکترین تێکه‌ڵاوی و قوولترین هه‌ست و سۆزی حه‌زو و خوشه‌ویستییان ده‌رئه‌بڕی. چۆن ئه‌م ژنه‌ی هان دابوو ئه‌وانه به دزی راگرێ. چیی وتووه له باره‌ی ئه‌م میرده گێله‌یه‌وه! چلۆن رێنوێنی کردوه که چیبکا ئه‌م میرده‌ی هیچ پێنه‌زانێ! هه‌موو ئه‌م نامانه پاش زه‌ماوه‌نده‌که‌ی ئێمه نووسرابون. خوشحال بووم! ناتوانم هه‌ستی خۆم باس بکه‌م. دوایین دڵۆپی ژه‌هره‌که‌م خوارده‌وه. نامه‌کانم نووشتانه‌وه و گه‌راندمنه‌وه بۆ جیگا شاردراوه‌که‌ی خۆیان و کهشۆکهم داخسته‌وه.
ئه‌مزانی ئه‌گه‌ر نه‌چووبام بۆ قه‌ڵا ئه‌و، ئێواره بۆ خۆی ده‌گه‌رایەوه ماڵه‌وه. هه‌ر ئاواش بوو که وتم. به رووگه‌شی و خوشی یه‌وه له کالیسکه‌که دابه‌زی و به‌ره‌و هه‌یوانه‌که رای‌کرد بۆ لام. به ئه‌و په‌ری میهره‌بانی یه‌وه له باوه‌شی گرتم. ماچی کردم. ئه‌من وام پیشاندا که هیچ نه‌قه‌ومابێ. قه‌سه‌مان کرد و شێومان پێکه‌وه خوارد، هه‌ر وه‌ک جاران چووینه ناو جێگا. هه‌ر کام له دیوی خۆمان. ئیتر بریارم دابوو ده‌ست بۆ کارێ به‌رم که شیاوی شێتێکی رق ئه‌ستوره. نێوه شه‌و هەر که چوومه ژوره‌که‌یه‌وه و تەماشایەکی ئەو روومەتە جوانە بێگوناحەیم لە خەودا کرد، به خۆمم گوت وه‌ی له‌و که‌ساسی و هه‌ناسه ساردیه‌ی خوا بۆ به خشینی گوناح داویه به روخساریکی ئاوا جوان و کراوه. ژاری دڵپیسی به رۆحما و به هه‌موو دماره‌کانی له‌شمدا چووبووه خوار. ده‌ستی راستم به ئه‌سپایی خسته سه‌ر قورگی و به هه‌موو هێزی خۆم گوشیم. بۆ تاوێکی کورت چاوه‌کانی کرده‌وه به واق وورمانه‌وه تەماشای کردم، دوایی چاوه‌کانی قونجاند و گیانی ده‌رچوو. بۆ به‌رگری له خۆی ته‌نیا جووڵه‌یه‌کیشی نه‌کرد، به ئارامی گیانی ده‌رچوو، هه‌روه‌ک له خه‌ودا بێت.
ئه‌و له کوشتنیشی دا ره‌قی له من هه‌ڵنه‌گرت. له نێوان لێوه‌کانیه‌وه تنۆکێک خوێن تکایه سه‌ر ده‌ستم – ئه‌و خاڵه‌ی تۆ لێی ئاگاداری. من رۆژی دوایی پێمزانی که وشک ببۆوه. به بێ هه‌را و زنا ناشتمان. من له گوندێکی دور له شار له سه‌ر موڵک و ماڵی خۆم ئه‌ژیام. هیچ چاودێری و لێپرسینەوه‌ی کاربه ده‌ستانمانبه سه‌ره‌وه نه‌بوو. بێجگه له‌مه، که‌س بیری له‌م مه‌سه‌له نه‌دەکرده‌وه، چونکه ئه‌و ئافره‌ته ژنی من بوو. ئه‌و نه که‌سی بوو ونه هاورێیه‌کی هه‌بوو. بۆیه پرسیاریکیش بۆ وه‌ڵامدانه‌وه نەها‌تە پێش. به‌ئەنقه‌ست دوای به خاکسپاردنه‌که‌ی ئاگاداری پرسه‌کەیم بڵاو کرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خۆم له گێرانه‌وه‌ی په‌یتا په‌یتای شێوه مردنه‌که‌ی بۆ ئه‌م و ئه‌و پاراستبێ. هه‌ستم به ئازاریکی ده‌رونی سه‌خت و کتووپڕی نه‌دەکرد. ببوومه پیاوێکی بێ به‌زه‌یی و سته‌مگه‌ر، به‌ڵام ئه‌و ژنه سه‌زاواری ئه‌وه بوو. بۆیه زۆر زووش توانیم فه‌رامۆشی بکه‌م. هیچ پیاوکوژێک بی باکتر له من کرده‌وه‌یه‌کی وا ناکا که من کردم. کاتێ هاتمه ماڵه‌وه به‌گزاده خاتوون تازه گه‌یشتبووه ئه‌وێ. هه‌ر وه‌ک من ده‌مهه‌ویست، زۆر دره‌نگ گه‌یشتبووە خاکسپاردنه‌که، گه‌لێک له ژێر گوشار دا بوو. ترس و ئه‌و هه‌واڵه چاوه‌روان نه‌کراوه ته‌واو گێژی کردبوو. به شێوه‌یه‌کی نائاسایی ئه‌دوا و کاتێ ئه‌یویست سه‌رخۆشیم لێ بکا تێ نه‌دەگه‌یشتم چی ده‌ڵێ. بە دڵه‌وه گوێم نه‌ده‌گرت له قسه‌کانی، به‌ڵی پێویستم به دڵدانه‌وه‌ی ئه‌و نه‌بوو. پاشان زۆر خۆمانه ده‌ستی گرتم و گوتی ئه‌یهه‌وه‌ێ نهێنییه‌که‌م لا بدرکێنێ و هیواداره که‌ڵکی خراپی لێ وه‌رنه‌گرم. ئه‌مجا وتی، ده‌سته‌یه‌ک نامه‌ی لای خیزانه کۆچکردووەکەمی به ئه‌مانه‌ت داناوه؟ به هوێ هه‌ندێ خوو و ره‌وشتی تایبه‌ت نه‌یتوانیوه له ماڵی خۆی رایانگرێ، داوای ئه‌کرد پیاوه‌تی بکه‌م ئه‌مانه‌ته‌که بدۆزمه‌وه. به ئارامی لێم پرسی چیی تێدایه؟ له‌م پرسیاره هه‌ڵله‌رزی و گوتی: "خیزانه‌که‌ت دلسوزترین و به وه‌فاترین که‌س بوو که له ژیانیخۆمدا دیبووم. ئه‌و قه‌ت نه‌یپرسی چی تێدایه، ته‌نانه‌ت به‌ڵێنیشی دا ته‌ماشاشیان نه‌کا.
''باشە نامەکانتی له کوێ داناوه؟"
"له که‌شۆی مێزی ده‌رمانه‌که‌ی. به قه‌یتانیکی سووری که‌م ره‌نگ به‌ستراون. زۆر ئاسان ده‌کرێ بێانناسیته‌وه. هه‌موو سی دانه نامه‌ن."
ئه‌وم برده ئه‌و هۆده‌یکە مێزی دەرمانه‌کانی لێ بوو،کهشۆکهم کرده‌وه به‌سته نامه‌کانم هه ڵگرت و دامه ده‌ستی.. "ئه‌مانه‌ن نامه‌کانت؟" به په‌رۆشه‌وه ده‌ستیکیشا بۆ نامه‌کان. نه‌موێرا چاوه‌کانم هه‌ڵبڕم، ترسام شتێکیان تیا بخوێنێته‌وه. ئیتر خێرا رویوو ئه‌وێی بەجێهێشت.
راست حه‌وتوویه‌ک دوای به خاکسپاردنه‌که‌ی، ژانێک وه‌ک ئێشی پێوه‌دانیک له‌و خاڵه‌ی سه‌ر ده‌ستم ئه‌و جێگایه‌ی ئه‌و شه‌وه سامناکه دڵۆپه خوێنه‌که‌ی رژایه سه‌ری په‌یدا بوو. دواییه‌که‌ی ئیتر بۆ خۆت ده‌یزانی.
ده‌زانم که ئه‌مە شتێکه، خۆم ئەیخەمە دڵی خۆمەوە، به‌ڵام ناتوانم خۆمی لێ رزگار بکه‌م. ئه‌مه سه‌زای منه بۆ په‌له کردن و دڵڕه‌قیه‌که‌م که کچێکی خۆین شیرین و بێگوناحم کوشت. له‌وه زیاتر هه‌وڵی ملمه‌لانێ له گه‌ل ئه‌م ئێش و ئازاره ناده‌م. ئه‌چم بۆ لای داوای لێبووردنی لێبکه‌م. دڵنیام ئه‌مبه‌خشێ. ئه‌و منی خۆش ئه‌وێ هه‌ر وه‌ک ئه‌و رۆژانه‌ی که زیندوو بوو. زۆر سوپاست ئه‌که‌م دوکتۆر، بۆ ئه‌و هه‌مووکارانه‌ی له گه‌ڵ منا کردت.
¤¤¤¤¤
Joseph Szebenyei ١ـ