ما 539 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

دوور و دوورتر کەوتەوە. کاتێک لایکردەوە، ئیتر هیچ خێوێکی لێنەمابوو. رێبوارەکە لە خۆی کەوتە پرسیارکردن: "ئەوە چ بوو روویدا؟... داخۆ بەڕاست بوو؟... یاخود تەنیا خەون و خەیاڵ بوو؟". "رەنگە 'خاوەنهێز' ئەوەی دەدا وا مرۆڤ لە میشک و لە خەیاڵیدایە."

 

درەختی ئارەزوو

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

رێبوارێکی تەنیا بە بیابانێکی گەرمدا ماندوو، برسی و تینوو تێدەپەڕی.

سەرئەنجام بۆ حەسانەوە بە تووش شوێنێکی سێبەرەوە بوو. دارێکی گەورەی پڕ گەڵای لە دوورەوە بینی. هەستی خۆشحاڵی دایگرت. کاتێک گەیشت، بە خۆی گوت "ئیستا ئاوم بۆ خواردنەوە هەیە." بەڵێ، گۆلێکی پڕ لە ئاوی لەبەردەم خۆیدا بینی. دانیشت و بە ئارامی دەستی بە ئاوخواردنەوە کرد. دوواتر ئارەزوویەکی تری کرد "شتیشم هەیە بۆ خواردن." دەست بەجێ چەند قاپ خواردنی جۆراوجوریش لە بەر دەمیدا پەیدا بوون.

ئەو لە ژێر درەختی 'کالپا ـ ڤریکشا' درەختی جادوویی دابوو، واتە درەختی ئارەزوو.

هەر کەسێک لە ژێر ئەم درەختەدا بووایە، هەرچی ئارەزوو بکردایە دەستبەجێ بۆی دەستەبەر دەبوو. رێبوارەکە چێژی لە خواردنەکان وەرگرت و بەرە بەرە هەستی بە خەو کرد. پاشان ئارەزووی جێ خەوێکی خۆشی کرد. ئەویشی بۆ ئامادەکرا. لەسەر جێگا خۆش و نەرمەکە خۆی کێشایەوە. بە هۆی رێگابڕینێکی زۆر، قاچەکانی دێشان. ئارەزووی کرد کەسێکیش هەبێ قاچەکانی بۆ بشێلێ. بەڵێ، ئەوەندەی پێ نەچوو کچێکی نازداریش پەیدابوو. کچەکە دەستی کرد بە شێلانی قاچەکانی. زۆری نەخایاند رێبوارەکە خەوی لێکەوت،... خەوێکی خۆشی درێژخایەن.

کە بە ئاگاهات سەیری کرد کچەکە هێشتا لەوێ مابوو. بەرەبەرە لەبەر خۆیەوە کەوتە گومانەوە و جۆرێکی تر لە بیر هەڵیگرت: "چۆن ئەم شتانە روویانداوە؟... داخۆ من دەتوانم تەنیا بە ئارەزووکردن ببمە خاوەنی ئەو شتانەی وا ئارەزوویان دەکەم؟... بڵێی ئەمە جۆرە فێڵێک نەبێ لە لایەن خێوێکەوە؟" گومان قەراری لێ بڕی. شەیتانێکی راستەقینە لەبەرگی کچێکی جواندا پەیداببوو. خێوەکە، شەیتانانە بەڕوویدا پێدەکەنی. رێبوارەکە لە ترسی ئەوەی نەکا خێوەکە بیخوا، راپەڕی، لەترسا دوو قاچی تری قەرزکرد و هەتا توانی بە پەلە رایکرد.

دوور و دوورتر کەوتەوە. کاتێک لایکردەوە، ئیتر هیچ خێوێکی لێنەمابوو. رێبوارەکە لە خۆی کەوتە پرسیارکردن: "ئەوە چ بوو روویدا؟... داخۆ بەڕاست بوو؟... یاخود تەنیا خەون و خەیاڵ بوو؟"

"رەنگە 'خاوەنهێز' ئەوەی دەدا وا مرۆڤ لە میشک و لە خەیاڵیدایە."

رێبوارەکە درێژەی بە سەفەرەکەی دایەوە.

سەرچاوە:

http://www.english-for-students.com/The-Wishing-Tree.html


Bilderesultat for magiske tre

 

 

 

گەڕان بۆ بابەت