ما 3851 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

 

 

جەمال موکریانی

 

من لە کۆتاییدا ناڵێم ئەو شاعیرە خاوەنی مەعریفەو رۆشنبیریی شیعریی نییە، بەس ئەم شێوە هەوڵە لەسەردەمی جیهانگەراییدا بێئاکام دەبێت. جگە لەمەش با ئەوە بزانین بۆ نموونە ئەو کەسەی زۆر شارەزای دنیاو تەکنیكی یاری تۆپی پێ بێت، مەرج نییە لە هەمانکاتیشدا یاریچییەکی باش بێت، با جیاوازی نێوان ئەم دوو خاڵە گرنگە بکەین.

 

 

شاعیرێکی مەزڵوم و چالاك ئاوها زمان دەشکێنێت!

جەمال موکریانی

 

ماوەیەك پێش ئێستا لە ماڵپەڕی هێژای (قەڵەم) دا ، ئاماژەیەکم بە پارچە نووسینێکی شاعیرێکی چالاک و مەزڵوم کرد کە بە بۆنەی رۆژی جیهانی کرێکارەوە نووسیبووی. دیارە شێوازی شکاندنی زمان لە شیعرەکانیشدا هەر هەمان جۆرە.

دواتر چەند بەڕێزێك پەیوەندییان پێوە کردم و دەیانپرسی مەبەستت چییە کە نووسیوتە:

"ئایا ئه‌م شێوازەده‌قه‌‌ هه‌ر له‌ شوێنی له‌دایك بوونی خۆیاندا وه‌فاتیان نه‌کردووه؟ کاتێك نه‌توانرێت ته‌رجه‌مه‌ بۆ سه‌ر هیچ زمانێكی تر بکرێن."

پرسیارەکەیان لە جێی خۆیدا بوو، چونکە لەوێدا زیاتر درێژەم پێنەدابوو و راڤەم نەکرد بوو، هەرچەندە چەند کەسێکی تر بەو کەمە ئاماژەیە لێی تێگەشتبوون، بەڵام پێـم خۆشە لێرەدا زیاتر  مەبەستەکەم روون بکەمەوە.

دەقەکەی بەم جۆرە بوو، منیش بۆ روونکردنەوەی مەبەست دوو نموونەی لێ دەهێنمەوە:

‌((کرێ... کـــــا... ران
 
کرێکا "ران"ی جیهان م دیت... ران ناخۆم ئەخۆم ئەشۆم... شار چ گیرفانێکی کردۆتەوە لە شێعرا رانی کرێکا جیهان ی هاورد و بردی.. لەسەر پردی .. یەک گرن گرتن گرتنین.. نینا چاپخانە چاییخانە... خانە سی دەزگا بوو بۆ کرێکارانی .. هەمەدانی چی.. تان ماوە لە لەشتان خاپوور... پوور بە هەمان زا ئەڵێم و تۆز از کللەام پرید... لە کرێ...کا... تا کرێ زا و زاوا لە بووکێ... ی.. نا... لۆکێی بە لۆکە دەڵێم دڵم جیهان بە رانی دەدۆشی .. کرێکا رانی دابووە بەر وشەی م.ن و تەشی شیرین یا تاڵ بە توونی تەتەر و ئاوی رێ درێژە و "ما" نگ... ااااا ئااااا مەکە... شارە و بکە قاچاخ رانیش هیـــــــــــــــــــــــــــــــــــچ تــــــــا ؛ ۱۱ەی ئەم مانگەش بە ناوی تۆمان گااااران و ماران بە کارخانە و... خانەوە لێت پیرۆز گیان تەزین تەزان تەزاین... بەزاین... زا بە هەمان زاڵ بڵێم یان نا.. تۆ بە هەمان دانی خۆت بیپێوە رانە ران.. کرێ... کــــــــا... ران))

 

***

سەرەتا دەبێت ئەوە بڵێم؛ لەدڵەوە هاوخەم و هاوسۆزی ئەو شاعیرە ماندوو و نوێخوازەم، لێرەدا باسی کەسایەتی ناکەین، بەڵکو باسی بەرهەم دەکەین، کەواتە هیچ رەخنەیەکی بابەتیانە مەبەست لێی شکاندنی کەسایەتی نییە.

کاتێك دەڵێین ئەو دەقانە لۆکاڵین، چونکە تەنیا شکاندنی فۆرمی زمانە، ئەمەش زۆر روونە کە فۆرمی زمانەکانی تر جیاوازترن و بۆیە کاتێك تەرجەمەی سەر زمانەکانی تریان  بکەین زۆر بێ سەروبەر دەردەچن.

نموونەی ١:

ئەو وشەی کرێکارانی لەتکردووە بۆ ٣ بەش و نووسیویەتی: (کرێ... کـــــا... ران)

چونکە لە کوردیدا وشەی کرێکار وشەیەکی لێکدراوە و لە (کرێ و کار) پێکهاتووە، رەنگە ئەم شکاندنە لە زمانی کوردیدا گونجاو و مانادار بێت، چونکە هەردوو وشەکە مانادارن و بە تیکەڵکردنیان ئەو وشەیەی لێپێکهاتووە، بەڵام بۆ نموونە گەر تەرجەمەی سەر زمانی ئینگلیزی بکرێت، ئەوا زۆر لە خاڵی مەبەست دوور دەکەوینەوەو بگرە رەنگە هیچ مانایەکی نەبێت.

لە ئینگلیزیدا بە کرێکاران دەگوترێت:

Labours

جا گەر لە ئینگلیزیدا بیکەین بە ٣ بەشەوە ، ئەوا وەك کوردیەکە هەر بەشەیان بە جیا مانا نابەخشن، یان هەمان مانا نابەخشن وەك کوردی دەیبەخشێت، بەم جۆرە:

Lab…..our…..s

نموونەی ٢:

نەک تەنیا شاعیر وشەکانی تێكشکاندووە، بەڵکو ئەو وشانەی کە لەسەر یەك ریتمن لەدوای یەك بەکاریهێناون، وەك:

زا--- زاوا

چایخانە..... چاپخانە

خاپوور..... پوور

تەزاین.... بەزاین

ئەم وشانە لە کوردیدا فۆرمێکی لێك نزیکیان هەیە، هەرچەندە لە مانادا زۆر دووربن لەیەك؛ بەڵام گەر تەرجەمەی زمانەکانی تر بکرێت ئەوا نە لە فۆرم و نە لە مانادا هیچ نزیکیەکیان نابێت و مانا نابەخشن، چونکە بۆ نموونە (خاپوورو پوور) لە زمانەکانی تردا هەمان کێشیان نییە.و ئیدی هەر لە شوێنی لەدایکبوونی خۆیاندا ئەم جۆرە هەوڵانە وەفات دەکەن.

 

من لە کۆتاییدا ناڵێم ئەو شاعیرە خاوەنی مەعریفەو رۆشنبیریی شیعریی نییە، بەس ئەم شێوە هەوڵە لەسەردەمی جیهانگەراییدا بێئاکام دەبێت. جگە لەمەش با ئەوە بزانین بۆ نموونە ئەو کەسەی زۆر شارەزای دنیاو تەکنیكی یاری تۆپی پێ بێت، مەرج نییە لە هەمانکاتیشدا یاریچییەکی باش بێت، با جیاوازی نێوان ئەم دوو خاڵە گرنگە بکەین.

Bilderesultat for arbeidere kunst

گەڕان بۆ بابەت