ما 5726 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

 

خزمەتکارەکان لە پاشا نەگەیشتن و رۆیشتنەوە بۆ ماڵەوە. تەواوی شەو بیریان لەوە کردەوە کە چ بکەن و هەر کامەیان پلانێکیان دانا. کاتێک یەکتریان بینی پلانەکانیان بۆ یەکتر باس کرد، بەڵام لەناویاندا کەسێکی زیرەک هەبوو بە ناوی 'راگو' کە لەوانی تر زیرەکتر بوو. هەر هەموویان پلانی ئەویان قبوڵ کرد.

 

رازی کار

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

سەردەمانێک پاشایەک بە ناوی 'سری رانا چاریا' لە باشوری هیند دەژیا. زۆر حەزی دەکرد سەبارەت بە خەڵکی گوندەکەی بزانێ. رۆژێکیان هەندێک لە خزمەتکارەکانی بانگ کرد و پێی گوتن کە "بڕۆن و بزانن خەڵکی گوندەکەی من چۆنن و نەفەرێکیشیان لێ بهێنن بۆ ئێرە کە سەبارەت بە رازی کار دەزانێ، بەڵام بەو مەرجەی نەزانێ من ئێوەم ناردووە."

خزمەتکارەکان لە پاشا نەگەیشتن و رۆیشتنەوە بۆ ماڵەوە. تەواوی شەو بیریان لەوە کردەوە کە چ بکەن و هەر کامەیان پلانێکیان دانا. کاتێک یەکتریان بینی پلانەکانیان بۆ یەکتر باس کرد، بەڵام لەناویاندا کەسێکی زیرەک هەبوو بە ناوی 'راگو' کە لەوانی تر زیرەکتر بوو. هەر هەموویان پلانی ئەویان قبوڵ کرد.

بۆ سبەی زوو وەک خەڵکی گوند جل و بەرگیان لەبەرکرد، گاری و مانگایەکیان جۆرکرد و کەوتنە گەڕان. سەرەتا چاویان بە داربڕێک کەوت کە خەریکی بڕینی درەختەکان بوو. چوونە لای و لێیان پرسی "حەزت بەکارەکەتە؟"

داربڕەکە وەڵامی دانەوە "نا، حەزم لێی نیە، لەبەر ئەوەی لە باب و باپیرانەوە بۆمان بەجێ ماوە و لە لایەن دایک و باوکیشمەوە مەجبوور کراوم بە ئەنجامدانی."

خزمەتکارەکان ماڵئاواییان لێکرد و رۆیشتن.

کاتێک دوورتر کەوتنەوە، پیاوێکی جلشۆریان بینی. بڕیاریان دا لەگەڵ ئەویش قسەبکەن. یەکیان گوتی "سڵاو بەڕیز! ئێمە لە رۆژهەڵاتی هیندەوە دێین. هاتووین بۆ دیداری 'رام'ی هاوڕێمان کە لە شوێنێک لەم نزیکانەدا دەژی. تکایە دەتوانی ئادرەسەکەیمان پێ بڵێی؟"
پیاوە جلشۆرەکە وەڵامی دایەوە "شێت بوون؟ نابینن من خەریکی چیم؟ من خەریکی ئەنجامدانی کارێکی گەوجانەم."
خزمەتکارەکان پرسیاریان کرد "بەڕێز، حەزت بە کارەکەی خۆتە؟"
پیاوە جلشۆرەکە بە تووڕەیی گوتی "نا، کاتێک منداڵ بووم حەزم بە خوێندن نەبوو و قەتیش گوێم لە دایک و باوکم نەدەگرت، بۆیە بووم بە پیاوێکی جلشۆر و ئیتر دەبێ لەم رێگایەوە ئاگام لە بنەماڵەکەم بێت و ژیانیان بۆ دابین بکەم. بۆ ئەوەی نانیان بۆ پەیدا بکەم ناچارم بەم کارە."
خزمەتکارەکان داوای لێبوردنیان لێکرد و رۆیشتن.

دوواتر بیریان لەوە کردەوە کە واز لە کارەکەیان بێنن و پەیامێکیان بۆ پاشا نارد و وتیان کەس لەم گوندە لە رازی کار تێ ناگا.
بەڵام کتوپڕ چاویان بە خانوویەکی بچوک کەوت بە پێنج شەمع و سێ دانە چراوە و پیاوێک کە خەریکی خوێندنی کتێبی زانستی بوو تێیدا. یەکیان گوتی ئێرە قوتابخانەیە. چوونە ژوورەوە و هەمان پرسیاریان لە مامۆستاکە کرد.

مامۆستاکە وەڵامی دایەوە "من حەزم بە کارەکەمە و فێرکردنی منداڵە نەخوێندەوارەکان شادی و ئارامیم پێ دەبەخشێ."


کە ئەمەیان بیست، خزمەتکارەکان مامۆستاکەیان لە گەڵ خۆیان بردە لای پاشا. پاشا سوپاسی مامۆستاکەی کرد سەبارەت بە زانینی رازی کار. ئەم مامۆستایە ئەوەندەی پێ نەچوو بوو بە باشترین مامۆستای گوند و لە لایەن پاشاوە خەڵات کرا و قوتابخانەیەکی گەورەیشی بۆ سازکرا.

وانەی ئەخلاقی: گرینگ نیە خەریکی چ کارێکی، گرینگ ئەوەیە حەزت بە کارەکەت بێت. گەر دەتەوێ بە ئامانجی بەرزتر بگەی، باوەڕت بەخۆت هەبێ. ئەوکات دەزانی کە "کار عیبادەتە."

سەرچاوە:

 

http://www.english-for-students.com

Bilderesultat for arbeid

گەڕان بۆ بابەت